|
|
تورکیا و ز‌مانی کوردی....................................
(مه‌هاباد
کوردی)
ڕه‌جه‌ب
ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له کاتی سه‌ردانه‌که‌یدا
بۆ شاری گه‌وره‌ی ئامه‌دی کوردان باسی له ز‌مانی کوردی کرد. ڕاستتر
سیاسه‌تمه‌دارانی تورک به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ز‌مانی کوردی باس
له زاراوه ناوخۆییه‌کان و، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاریش ده‌ڵێن
زاراوه‌کانی ز‌مانی تورکی، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردی به‌شێک بێت له تورکی!
له هه‌ندێ وڵاتی تردا هه‌ر هه‌مان به‌کارهێنان پیاده کراوه بۆ
گچکه‌کردنه‌وه یانیش که‌مکردنه‌وه‌ی زمانێکی تایبه‌تی. هه‌ر بۆ
نموونه له وڵاتی مه‌غریب ساڵانێک به‌ر له ئێستا له وه‌شانه
ته‌له‌فزیۆنییه‌کاندا، سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌بوو
به ناوی "بڵاوکراوه‌ی زاراوه‌کان". له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌نگوباس و
هه‌واڵه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به ز‌مانی ئه‌مازیغی و چه‌ند زمانێکی
دیکه بڵاو ده‌کرانه‌وه. واتا ئه‌مازیغی حیسابی زمانێکی سه‌ربه‌خۆ و
ته‌واوی بۆ نه‌ده‌کرا. یان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ناوچه‌ی "ڕیف"ی
باکووری مه‌غریب نیشته‌جێ بوون، زمانه‌که‌یان وه‌ک زاراوه‌یه‌ک پیشان
ده‌درا نه‌ک وه‌ک زمانێکی تایبه‌ت به خۆیان. شێوازێکی له‌و جۆره خۆی
له خۆیدا به سووک سه‌یرکردنێکی زمانێکه یان هه‌وڵدانه بۆ
که‌مکردنه‌وه و ڕێز لێ نه‌گرتنی.
بێگومان تورکه که‌مالیسته‌کان له‌م ڕووه‌وه له‌گه‌ڵ چ ده‌وڵه‌ت و
سیسته‌مێکی تری دنیا به‌راورد ناکرێن. له وڵاتێکی وه‌کو مه‌غریب وێڕای
هه‌موو چه‌شنه گیروگرفتێکیش له کتێبه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا،
ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌مازیغییه‌کان"به‌ربه‌ر" دانیشتووانی
ڕه‌سه‌نی وڵاته‌که‌ن. دیاره ئه‌مه ڕێک به پێچه‌وانه‌ی دید و
بۆچوونه‌کانی سه‌رانه تۆانییه‌کانی تورکیایه. تورکه‌کان تا دوێنێش
ده‌یانگوت کورد هه‌ر بوونی نییه و کوردیش تورکی شاخاوییه. هه‌نووکه‌ش
زۆر گرد و ته‌پۆڵکه‌ی باکووری کوردستان ڕسته‌یه‌کی وه‌های له‌سه‌ر
نووسراوه: تورک به‌خته‌وه‌رترین که‌سه!
ئه‌ردۆغان و ڕژێمه‌که‌ی که به ناچاری جارناجار ده‌ڵێن "له تورکیا
کوردیش بوونی هه‌یه"، پێش ئه‌وه‌ی بیر له چاوی ڕه‌شی کورد بکه‌نه‌وه
که بێگومان هه‌ر بیریشی لێ ناکه‌نه‌وه، حیساب بۆ هه‌زار و یه‌ک له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و چ
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش. ئه‌و زمانه کوردییه‌شی که ئه‌وان
ده‌یانه‌وێ ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک کوردی باکووری پێ له خشته
به‌رن، کوردی باکوور پێشوه‌خت ده‌زانێت ئه‌م کاره چ مه‌به‌ستێکی له
پشته و بۆ چش به‌کار ده‌هێنرێت. ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس مه‌کینه‌یه‌کی
به‌هێزی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به خۆی به ز‌مانی کوردی دامه‌زراندبوو.
به‌عسییه‌کان له پێناو ئامانجێکی وه‌ها پیس و گه‌نده‌ڵدا ویژدانی
نازیندووی چه‌ندین به‌ناو ڕووناکبیر و نووسه‌ر و گۆرانیبێژ و
هونه‌رمه‌ندی جاشی کوردزمانیشیان کڕیبوو. ئه‌وان له کارێکی وادا
گره‌ویان له تورک و زۆربه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان بردبۆوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پڕوپاگه‌نده زه‌به‌لاح و کاره زۆرانه‌ی مێشک
شووشتنه‌وه‌ی هاووڵاتییانیش، له کۆتاییدا نه‌گه‌یشتن به‌و هیوا و
خواست و ئامانجانه‌ی که له پێناویدا سه‌ری خۆشیان له‌سه‌ر دانا.
ز‌مانی کوردی له باکووری کوردستاندا که هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانه‌وه غه‌درێکی
مه‌زنی لێ کراوه، ئێستاش وا دیاره ده‌یانه‌وێ جارێکی تر به
مه‌به‌ستێکی گڵاو بۆ پڕوپاگه‌نده‌کردنی ژاراوییانه‌ی خۆیان به‌کاری
بێنن. وه‌ک ئه‌وه‌ی ز‌مانی تورکی به‌س نه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته
بۆگه‌ن و دواکه‌وتووه‌کانی خۆیان، تورکه‌کان ده‌خوازن ئه‌م جاره به
کوردی مێشکی ئه‌و که‌سه کوردانه‌ش بشۆنه‌وه که تا ئێستا له‌به‌ر
هه‌ر هۆیه‌ک بێ فێری تورکی نه‌بوونه و نایزانن. تورکه‌کان ئه‌گه‌ر به
وردی ته‌ماشایه‌کی سه‌رده‌می حوکمی به‌عس بکه‌ن له عێراقدا، ڕه‌نگه
گه‌لێ شتی لێ فێر بن. هه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگ و چاندی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ئه‌گه‌ر ئازادانه هه‌ل و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌کردنیان بۆ نه‌خولقێنرێ،
زه‌حمه‌ته بتوانن وه‌ک پێویست هه‌نگاوان بنێن و بشبن به ئامڕازی لێک
تێگه‌یشتن و لێک حاڵی‌بوون و یه‌کتر قه‌بووڵکردن و پێکه‌وه هه‌ڵکردن و
ژیانێکی یه‌کسان و سه‌ربه‌خۆش.
ستۆکهۆڵم 2ـ6ـ2008
|