|
|
تافێک
سه‌راپا وون
بوون..................................................(ئه‌نوه‌ر
فه‌ره‌ج)
تێبینی
:
ئه‌م چه‌ند دێڕه پوخته‌ی وه‌ڵامی چوار
پرسیاره که که‌سێک به ناوی (ئاسۆ ) و له‌ڕێێ ئیمه‌یڵه‌وه
ئاراسته‌ی کردبووم ده‌رباره‌ی گه‌نج و دیار بوو ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی
له‌سه‌ر گه‌نجان بوو ، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی پاشتر ئه‌و به‌ڕێزه نه
ئاگاداری کردمه‌وه که له کوێ بڵاوی
کردۆته‌وه‌و
نه ئاگاداریشی کردوم له‌وه‌ی گه‌ر بڵاو نه‌بوبێته‌وه ، یان
بۆچونه‌کانیان به توند یان هه‌ر شتێکی تر زانیبێت ، خۆ گه‌ر
له‌هه‌رشوێنێکی دیکه‌ش بڵاویان کردبێته‌وه ئه‌وه هه‌ڵه لای من نیه‌و
هه‌ڵه لای ئه‌وانه که به‌ڕێزیان وه‌ک خۆیان به‌ڵێنیان دابوو
ئاگادارم بکه‌نه‌وه ، به‌هه‌ر بار من هه‌میشی هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ
ده‌خوازم و ده‌ستی ماندوو بوونی هه‌ر که‌سێک ده‌گوشم که پۆزه‌تڤانه‌و
بێ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی کار بۆ دۆزی گه‌نجان بکات . گرنگ ئه‌وه‌یه
به پێویستم زانی له‌به‌ر دوو هۆ هه‌م پرسیاره‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه
لێره‌دا بنوسمه‌وه‌و هه‌م وه‌ڵامه‌کان ، هۆی یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌گه‌ری
به‌کارهێنانه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نا ته‌ندروست هۆی دوه‌میش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ووشه که له‌دایک ده‌بێت نابێت له‌خۆڕاو به په‌نهانی بمرێت .
لێره‌شدا ته‌نها تایتڵێکم بۆ وه‌ڵامه‌کان زیاد کردوه تا وه‌ک بابه‌تێک
بکه‌وێته ڕوو
.
پرسیاره‌کانی
ئه‌و به‌ڕێزه:
1-ڕۆڵی
گه‌نجی کورد له ئه‌مڕۆدا چیه بۆ پته‌و کردنی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کانی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی ؟
2-په‌رته‌وازه‌بوونی
گه‌نج و بزربوونی ناسنامه‌که‌ی وه‌ک گه‌نج هۆکاره‌که‌ی بۆچی
ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
3-ئایا
خودی گه‌نج به‌شێکه له‌و په‌رته‌وازه‌ییه ،که وه‌ک ئاماژه باسی
لێوه ده‌کرێت ؟
4-
چین ئه‌و پرسیارانه‌ی که پێویسته گه‌نج بیکاته به‌رنامه‌و به‌دوای
وه‌ڵامه‌که‌یدا بگه‌ڕێت ؟
وه‌ڵام
:
هه‌وڵ
ده‌ده‌م کۆی وه‌ڵامه‌کانم له ده‌ربڕینێکی بێ پچڕاندا بخه‌مه‌ڕوو ،
به‌سه‌ر خاڵبه‌ندی پرسیاره‌کاندا باز ده‌ده‌م و ئه‌وه‌ی گرنگه
ئه‌وه‌یه که دڵنیام خوێنه‌ر ده‌توانێت وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کان
هه‌ڵهێنجێت . لێره‌وه گه‌ره‌کمه خاڵێکی ده‌ستپێک بکه‌مه سۆنگه
بۆشه‌پۆلی بۆچونه‌کانم ، ئاوه‌زی خوێنه‌ریش با ببێته شه‌پۆلگر
(ئاریه‌ل ) بۆ تێگه‌یشتنه‌کانی . ئه‌ز پێموایه گه‌نجی ئێمه تادواڕادی
بێئاگایی بێئاگایه له‌گه‌نجێتی خۆی و ناهۆشیاره له تێگه
پڕبه‌هاکانی (گه‌نجبوون ).بێئاگاییش له‌و تێگه‌یه توانست ووشک ده‌کات
له‌ئاستی خوێندنه‌وه‌ی شتگه‌لێکدا که گه‌مارۆی وجودی هه‌موان ده‌ده‌ن
، کاتێک خوێندنه‌وه‌ش نه‌بێت ئه‌وا خه‌فڵه‌تبار ده‌بین له‌دۆزینه‌وه‌ی
پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کاندا ، خۆ گه‌ر پرسیاریش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه
خۆی بسه‌پێنێت ئه‌وا له‌بازنه‌ی هه‌ڵیته‌گه‌رێوه وه‌ڵامه‌کانمان
ئاراسته ده‌که‌ین ، ده‌شێت سه‌دان وه‌ڵامی ناماقوڵمان پێبێت بۆ
پرسیارێک که هێشتا له ماقوڵیه‌تی خودی پرسیاره‌که نه‌گه‌یشتوین
.ده‌توانین بڵێین هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌کات هه‌میشه پرسیارکه‌ر چاوی
له‌سه‌ر سوور تر‌و زیاتره وه‌ک له وه‌ڵامده‌ره‌وه ! .تا هێزی پرسیار
بنچینه‌ی ساختمانی نا ماقوڵیه‌تت بۆ بنکۆڵ نه‌کات ڕه‌شه‌بای وه‌ڵام
ناتوانێت بیڕمێنێت
.
کاتێک گه‌نج به ماهیه‌تی
گه‌نجێتی خۆی و پڕ به‌هایه‌تی ئه‌و گه‌نجێتیه‌ی نه‌گه‌یشتبێت ،
ده‌بێته ئه‌وکائینه‌ی له‌نێوان ئاوه‌زو پێویستنمه‌ندی (زه‌روره‌ت
)دا
دێوانه‌یه‌کی بێ پرسیاره‌و مه‌وجودیه‌تی بنه‌ڕه‌تی گه‌نج
له‌نیهلیزمه‌وه‌یه‌و ته‌نها سێبه‌ره‌که‌یه‌تی له گێتی حه‌قیقه‌تدا
ده‌بزوێت . که‌واته ئه‌م سێبه‌ره بێبه‌ره که ناوی (گه‌نجه ) بۆ
ئه‌وه‌ی ڕۆڵێکی هه‌بێت له کۆی ڕه‌هه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگادا ، گه‌ره‌که
له‌وێوه ده‌ستپێبکات که‌له به‌ها پیرۆز‌و پڕ توانسته‌کانی تێگه‌ی
گه‌نج وورد ببێته‌وه و خود‌و جه‌سته‌و عه‌قڵ پێکه‌وه بگێڕێته‌وه بۆ
کۆمه‌ڵگاو گێتی و سێبه‌ره‌که‌ی بنێرێت بۆ عه‌ده‌م (که ئێستا
پێچه‌وانه‌که‌ی له ئارادایه ) ، به‌وهۆیه‌ی کاتێک بنه‌مایه‌ک نه‌بێت
بۆ وجودی گه‌نج ، له کوێوه ئه‌و کائینه بێ بنه‌مایه ده‌توانێت
ده‌ستکاری و چاککاری له بنه‌ماو مۆڕاڵی کۆمه‌ڵگایه‌کدا بکات ؟
فه‌یله‌سوفی
ڕۆمی (سیسرون )له‌سه‌ر سۆکرات گوتویه‌تی (سۆکرات فه‌لسه‌فه‌ی له
ئاسمانه‌وه به‌ره‌و سه‌ر زه‌مین هێنا و کردی به ژیانی شاره‌کانداو
بردیه ماڵه‌کانه‌وه‌و خه‌ڵکانی ناچارکرد سه‌باره‌ت به ژیان و
نه‌ریته‌کان و قیه‌م و چاکه‌و خراپه‌کان بیر بکه‌نه‌وه ) که‌واته
گه‌ر هه‌مووخه‌ڵکانی هاونشینی سۆکرات ته‌نها سۆکراتێکیان گه‌ره‌ک بوبێت
، ئێمه ده‌رگاکانی ماڵی هه‌موو گه‌نجێکمان ده‌بێت سوکراتێکی
لێبوه‌ستێت و ئه‌وجاش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه ده‌روازه‌کانی
لێنه‌کرێته‌وه
!!
ئالێره‌وه‌یه
په‌رده‌وازه‌بوونی گه‌نج و بێ شوناسی جێی سه‌رسوڕمان نیه
.
گه‌نجی ئێمه تا هه‌نووکه‌ش
به‌رکاره‌و هه‌میشه بکه‌رێک له‌سه‌رویه‌وه‌یه‌تی شوناسی ڕۆبۆتیی
به‌خشیوه به گه‌نج ، ئه‌وه گه‌نجه له نه‌دۆزینه‌وه‌ی تێگه
پڕبه‌هاکانی خۆی بۆته جه‌سته‌ی ناو ئه‌و ڕۆبۆته‌ی کۆنتڕۆڵه‌که‌ی
له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکدایه ، ده‌سه‌ڵاتێک که خوودی خۆی بێ شووناسه‌و
له دیوێکه‌وه ئه‌م بێشوناسیه‌ی خودی حیزب و ده‌سه‌ڵات و
به‌نه‌ته‌وه‌شه‌وه هۆکارگه‌لێکی ترن بۆ بێشوناسکردنی گه‌نج (ئه‌مه
باسێکی قوڵتر هه‌ڵده‌گرێت و له‌توانای ئه‌م پرسیار‌و وه‌ڵامانه‌دا نیه
). به‌ڵام به‌م باره‌ش ئه‌مه نابێته پاساو بۆ گه‌نجان ، ئه‌وه
گه‌نجانن ده‌بێت له ڕه‌یڵی دۆزینه‌وه‌ی خود و شوناسه‌که‌یه‌وه
بگه‌ڕێت به‌دوای دۆزینه‌وه شوناسێکی ڕاسته‌قینه بۆ حیزب و ده‌سه‌ڵات
و نه‌ته‌وه . هه‌ر بۆیه له دیدگای منه‌وه ئه‌ووه‌ڵین پرسیارێک که
گه‌نج گه‌ره‌که بیکات ( من کێم ) ه ، یان
(
ماهیه‌تی گه‌نج و به‌هاکانی ) چین
؟ تا وه‌ڵامێکی ته‌ندروست ئه‌م پرسیاره وه‌چنگ نه‌که‌وێت ئه‌وا ( ئه‌و
پرسیارانه‌ی که پێویسته گه‌نج بیکاته به‌رنامه ) ووجودی نابێت ، تا
خودی پرسیاری یه‌که‌م نه‌بێت ئه‌وا ناسینه‌وه‌ی جیاکاریی نێوان ئه‌رێنی
و نه‌رێنی وه‌ڵامه‌کان بارێکی زۆر گران و شان ڕه‌تێنه
.
گه‌نج
ده‌بێت خه‌مڵاندنی هۆشیارانه‌ی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا
، گه‌ره‌که درک به‌وه‌بکات که له‌سه‌ر پانتایی مێژوویه‌ک پێویسه‌ته
داوای لێبووردنی لێبکرێت ، نه‌ک ڕۆبۆتبێت پیاوی ناو ڕۆبۆته‌که بێت و
هه‌میشه له‌داوای لێبوردن و کڕنۆشدا بێت له‌سه‌ر ئاراسته کردنی
په‌یامێک . ئه‌وه‌تا وه‌ک نموونه
(
مه‌سیح و سۆکرات و خاڵه‌شه‌هاب )
هه‌ریه‌ک خاوه‌نی په‌یامێکی جیا له‌یه‌ک بوون و لا کات و شوێنی
جیاوازیشدا ( ئاینی ، فه‌لسه‌فی ، شۆڕشگێڕی ) هه‌رسێکیشیان به
په‌شیمان بوونه‌وه‌و داوای لێبووردن کردن ، له چنگی مه‌رگ ڕزگاریان
ده‌بوو ده‌یانتوانی بژیین . به‌ڵام هه‌رسێکیان مه‌رگی خۆیان هه‌ڵبژارد
له پێناوی ژیانی په‌یامه‌کانیان . هه‌ر بۆیه په‌یامی مه‌سیح
مه‌سیحیه‌تی درێژکرده‌وه تا ئێره‌و په‌یامی سۆکرات فروانکردنی دنیای
فه‌لسه‌فه‌ی لێکه‌وته‌وه و په‌یامی شه‌هید شه‌هابیش کۆمه‌ڵه‌ی
ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی لێکه‌وته‌وه و تاقۆناغێکی پێویست مێژووی
کڕیه‌وه .
له‌دوایینی
گوته‌و ڕوانینه‌کانمداو وه‌ک کڵۆمێکیش ، گوته‌یه‌کی دیکه‌ی سۆکراتتان
وه‌یاد ده‌هێنمه‌وه کاتێک به خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکه‌یی وتوه ( ئه‌م
خه‌ڵکه وه‌ک ئه‌سپێکی ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل وان ،منیش وه‌ک مێشێک وام
، هه‌وڵ ده‌ده‌م بیانگه‌زم به‌ڵکوو جوڵه‌یه‌ک بکه‌ن ) . ئالێره‌وه‌یه
له گه‌ڵ ڕیزوو حورمه‌ت و په‌رۆشیم بۆ گه‌نج ، ئێمه‌ش ئه‌سپێکی
ته‌مبه‌ڵمان هه‌یه و بۆ بزواندنی ئه‌و ئه‌سپه ( مێش بوونیش )
شانازییه ، ئه‌گه‌رنا ئه‌سپێک که سومبولی هێزوو ته‌وژمه بۆچی وای
لێبێت مێش مۆتیڤی بێت . خۆگه‌ر گه‌نجانمان ئه‌مه‌شیان قبووڵ نییه با
بێن جگه له‌گه‌نج بوون یه‌کێک له‌م دوانه‌یه هه‌ڵبژێرن ، (یان
فه‌یله‌سوف بن یان مناڵ ) کاتێک له نێوان فه‌یله‌سووف و مناڵ‌دا خاڵێکی
گه‌شی هاوبه‌ش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ردوکیان ئه‌وه‌ده‌ڵێن که
خۆیان حه‌ز ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بیڵێن نه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌رو
ده‌سه‌ڵاتێک ده‌یه‌وێت !! گه‌نجیش کاتێک نه‌یتوانیبێت گه‌نج بێت ئیدی
چۆن ده‌توانێت فه‌یله‌سوف بێت ،گه‌ر نه‌شیتوانی فه‌یله‌سوف بێت با مناڵ
بێت ، لایه‌نی که‌م مناڵبوونی دوو مژده‌ی تێدایه 1-
ده‌توانێت ئه‌وه‌بڵێت که خۆی
ده‌یه‌وێت بیڵێت 2- مناڵ ئومێدی قۆناغی گه‌نجێتی له‌به‌رده‌مدایه ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌رده‌می گه‌نجی هه‌نووکه‌ییدایه به‌م شه‌رمنی
وملکه‌چی و سستیه‌یه‌وه ته‌نها پیرییه
.
هیواخوازم
گه‌نجانمان ته‌واو له‌م چه‌ند دێڕه وورد ببنه‌وه‌و ته‌نها ئه‌و دیوه
نه‌خوێننه‌وه که ڕوخان و نائومێدی تێدا به‌دی ده‌کرێت بگه‌ڕێن بۆ
ئه‌و دیوه‌ی که بنه‌مای بۆچونه‌کانی له‌سه‌ر نوسراوه و تێبگه‌ن که
یه‌که‌مین خوازیاری و مه‌به‌ستم و دوایینیشیان کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کی
فروانتره له‌به‌رده‌م گه‌نجانماندا
.
(ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج)......له‌نده‌ن
08 / 05 / 2008
komelga@hotmail.co.uk |