|
||||||
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له
...................(بزوتنه‌وه‌ی ڕابوونه‌وه
لهماڵپه‌ڕی نیوپۆست ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی ناکۆکیه‌کانی ناو یه‌کێتی بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون کراوه،به پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر بده‌ین.
1- قسه‌که‌ری فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون (هاوڕێ نوری) به هیچ جۆرێک قسه‌ی بۆ هیچ که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن نه‌کردوه. 2- بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون وه‌ک له کارنامه‌که‌ی هاتوه ڕێکخراو نیه‌و بڕوای به دروستکردنی ڕێکخستن له نێو ڕێکخستن نیه. 3- هیچ ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌وڵی نه‌داوه بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون بخاته ژێر ڕکێفی خۆی و هیچ زانیاریه‌کمان له سه‌ر هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی نیه که کار بۆ لایه‌نێکی دی بکات.
4- به هیچ جۆرێک هه‌وڵی دژایه‌تی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌جندای بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون نیه و په‌یڕه‌وی هه‌موو هێڵه گشتیه‌کانی یه‌کێتی به ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین ئه‌گه‌ر هه‌ندێ ووتاری زبر له ماڵپه‌ڕی ڕابوون بڵاوکرابێته‌وه گورزی قورس‌تر به‌ر یه‌کێتی و سکرتێری گشتی که‌وتوه وه‌ک له پارتی و سه‌رۆکی پارتی،ئه‌گه‌ر چی هه‌وڵمانداوه ووتاری زبر له ماڵپه‌ڕی ڕابوون بڵاونه‌کرێته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه جاروبار هه‌ر ڕووی داوه.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان_( بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون)
|
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |