به‌ڕێزان به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ڕابوون...ڕابوون ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانه‌،ده‌نگی ڕێکخستنه‌ دێرینه‌کانه ‌ ده‌نگی دڵسۆزان و تێکۆشه‌رانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌

 

چهند گوڵێک لهگوڵزاری یادی شههید جهلال شارهزوری نهمر،عهبدول قهرهگۆلێ

 

زۆرن ئهوانهی ئهگهر ئاوڕێک لهمێژووی ژیانیان بدهینهوهئهوا بهڕۆمانێک یان چیرۆکێکی پڕ لهناخۆشی و تاڵی و کارهسات گوزهریان کردووه، دیاره کهسایهتی و سهرگوزشتهو ژیانی کاک جهلال یش لێواولێوهله نشێوی و ههوراز و نههامهتی و کوێرهوهری،

شههید (جهلال محهمهد حسێن) ناسراو بهجهلال شارهزوری لهگوندی شهمهسهر بهبناری شارهزور لهبنهماڵهیهکی کهم دهست لهسالی (1961) چاوی بهدنیا ههڵهێناوه، تهمهنی کاکهجهلال زۆر نابێت باوکی ماڵئاواییان لێدهکات و لهدونیا دهردهچێت، پاش چهند ساڵێک شههید لهنازی دایکیش دهبێت، دوور لهسۆزی دایک و باوک پهروهردهدهبێت، پهنا دهباتهبهر ماڵی مامهکانی، لهژێر چاودێری مام و ئامۆژنیدا گهورهدهبێت و دهچێتهبهر خوێندن، قۆناغهکانی سهرهتای و ناوهندی و ئامادهیی تهواو دهکات،

 شههید جهلال کهسێک بوو ههر زوو خۆشهویستی گهل و نیشتیمانهکهی وای لێدهکات بهدووی ڕێکخراوێکی سیاسیدا بگهڕێت تا خۆی تێدا ببینێتهوه، بۆ ئهوهی خهباتی ڕزگاری نیشتیمانی و نهتهوایهتی خۆی لهگهل یانداگرێبدات، بۆیه لهساڵی (1979) دا پهیوهندی دهکات به ڕیزی ڕێکخستنهکانی (کۆمهڵهی ڕهنجدهرانی کوردستان) هوه، ههر دوای تهواو کردنی خوێندن لهساڵی (1981) دا پهیوهندی دهکات بههێزی پێشمهرگهی کوردستانهوهلهتیپی (37 ی شارباژێڕ) دهبێت بهپێشمهرگه، دوا پلهی پێشمهرگایهتی ڕابهری سیاسی دهبێت،

 کاک جهلال ههر زوو دهبێت بهخۆشهویستی هاوڕێ و هاوسهنگهرهکانی، ڕوی پرسیارم لههاوڕێیهکی شههید کرد دهربارهی شههید جهلال، کاک (تۆفیق بچکۆل) گوتی، من ههرچهنده زۆر بچوکم لهئاست گهورهی شههید جهلالدا قسهبکهم بهڵام شههید ههمیشهقهڵایهکی خۆڕاگر و بهورهبووهلهناو هاوڕێکانیدا، بهشههید بوونی خۆشهویستیهکی زۆری بهجێهێشت لهدڵماندا زۆر زهحمهتهبتوانم لهیادی بکهم لهگهڵ رۆحمدا دهژی،

لهسهرو بهندی مفاوهزاتی نێوان (ی،ن،ک) و ڕژێمی بهعسدا کاک جهلال لهگهڵ چهند هاوڕێیهکی دێتهوهبۆ ناوشاری سلێمانی لهماڵی هاوڕێیهکی ئاشنا دهبێت بهکچه کوردێک بهناوی (کورده) ڕێکهوت وادهبێت ههردوو لا دهکهونهداوی عهشق و ئهوینداری یهکتریهوه،

له یادمه ساڵی (1984) زستانێکی سارد بوو دهورمان لهزۆپا و ئاگردانی ماڵهوهدابوو لهماڵی یهکێک لهبراکانم بووین، ماڵی براکهم پهروهردگار کۆرپهیهکی پێبهخشی بوون، کاک جهلال خۆی وچهند هاوڕێیهکی لهبهری شارباژێڕهوهدهیان ویست بپهڕنهوهبۆ ناوچهی قهرهداخ لهگوندی (قهرهگۆل) دوای دانیشتنێکی کورت پرسیاری کرد، کۆرپهکهمان چییه؟ وتمان کوڕه، گوتی زۆر باشهدهبێت ناوی بنێن (شۆڕش) پاش کۆتای هاتن بهناونانی شۆڕشی تازهلهدایک بوو، هاتهسهر باسی پهیوهندی خۆشهویستی خۆی و کوردهخانی دڵداری، داوایکرد کهدهبێت وهک ڕسوومی کوردهواری بچنهخوازبێنی، بهڵام بهداخهوهبیرکردنهوهی کاکهجهلال و ماڵهوهمان دوو بیرکردنهوهی جیاواز بوو، بهو مهرجهبراکانم ڕازی دهبن لهسهر داواکهی کهچهک دابنێت، راستهکاک جهلال کهوتبووهداوی ئهوینداری کوردهخانهوهبهڵام خۆشهویستی و عاشقی بۆ کوردستانی گهورهزۆر له کورده مهزنتر بوو لای، داوای ماڵهوهرهتدهکاتهوهبهنابهدڵی لهماڵ دهردهچێت،

 دیار بوو کاکهجهلال لهههڵبژاردنی هاوسهر و خۆشهویستکهیدا کهسێکی ههڵبژاردبوو کهلهبنهماڵهیهکی دڵسۆز و کورد پهروهر بوون ههر ئهوهش وا لهکاک جهلال دهکات ئهوهندهیتر هۆگری کوردهبێت، بۆیهبێ ئاگاداری خزم و کهس و کاری ئاههنگی گواستنهوهیان بهڕێدهکهن،

 دایکی کورده کهبه (خهجێ کورده) ناسراوهلهگهڵ کوردهی کیژیدا دهچێته (سهفرهو گهڵاڵه) ئاههنگی گواستنهوهیان لهلهگهڵ هاوڕێ و هاوسهنگهران و خهڵکی ناوچهکهدا ساز کرد و کهژاوهی بوک و زاوای بۆ یان بهشکڵێکی سادهو ساکار بهڵام پڕ لهخۆشهویستی و جوانی ڕازاندهوه، وهک هاوسهری شههید دهڵێت یهک لهئاواتهکانی شههید جهلال بینینی کۆرپهی خۆی دهبێت بۆیهدهڵێت کوردهئهگهر کوڕمان ببێت ناوی دهنێین (پاڤێڵ) خۆ ئهگهر کچ یشبێت ناوی دهنێین (زارێ) بهڵام سهد مخابن تهمهنی پێکهوهبوونی ئهم دوو ئهویندارهساڵ پڕناکاتهوهلهیهک دادهبڕێن، بههۆی قورسای هێرشهکانی ئهوکاته کهدهکهوێتهسنوری تیپی (37 شارباژێر) هوه، کورده لهگهڵ چهند خێزانێکی پێشمهرگهدا