|
||||||
کۆ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ژماره / یادی ی ن ک یه کێتی نیشتمانی کوردستان نوسینگه‌ی بریتانیا به‌روار 31 / 5//2008 یادی سی و سێ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك
دیاریترین ئه‌وئامانج و دروشمانه‌ش که بریتی بوون له: · دابین کردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد. · دیموکراسی...فره حزبی و قبوڵ کردنی یه‌کتری و ئازادی بیر‌و باوه‌ڕو ئاین و ئازادی ڕا ده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری و مافه سیڤیلیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. · یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. · دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ( له بابه‌تی خوێندن و ته‌ندروستی و ڕێگاوبان و ئاو‌و کاره‌باو...هتد). · به‌هێزکردنی بنه‌مای ئابووری کوردستان. · په‌ره‌پێدان و پێشخستنی که‌رته‌کانی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شت و گوزارو....هتد. دیاره خه‌باتی درێژخایه‌نی یه‌کیێتی و خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌رودڵسۆزو شۆڕشگێری کوردستان و ...ڕاپه‌ڕینی ملیۆنی گه‌له‌که‌مان بوونه زه‌مینه‌ی دروست بوونی ئه‌و قه‌واره کوردییه‌ی که هه‌ڤده ساڵه له کوردستاندا هاتۆته کایه‌وه. ئێمه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی.ن.ك به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌باتی خۆمان و هه‌موو خه‌باتگێڕێکی تری کوردستان ده‌که‌ین ، پێمان وایه دووای هه‌ڤده ساڵ له ئه‌زموونی حوکم ، هێشتا زۆر له به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانمان نه‌هاتونه‌ته‌دی . هێشتا ئه‌و وێنه‌یه‌ی که به خوێنی شه‌هیده‌کانمان بۆ کوردستانی دووای حوکمی به‌عس کێشابوومان شێوه‌ی دروست و ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌رنه‌گرتووه. بۆیه له یادی سی و سێ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کیێتی دا، پێویسته دڵسۆزانی کورد هه‌وڵ و خه‌باتیان یه‌کخه‌ن بۆ به جێ هێنانی ئه‌و دروشمانه‌ی که له پێناوی دا هه‌زاران که‌س له‌م میلله‌ته خوێنی خۆیان پێ به‌خشی . له یادی سی و سێ ساڵه‌ی یه‌کێتی دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش دائه‌نه‌وێنین بۆ شه‌هیدان ، بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌رفرازی.
نوسینگه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ی. ن. ك له بریتانیا 2008/5/31 |
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |