|
||||||
بۆ 17یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان (ئه‌فشار ئه‌قده‌سی) 17ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌نگاوێکی ئازایانه‌دا شه‌هیدسه‌عید یه‌زدانپه‌نا ڕۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتوو و به‌ئه‌مه‌گی کورد و کوردستان، له‌گه‌ڵ پۆلیک له خه‌باتگێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تی ودامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستانی گرته ئه‌ستۆ و رێکخراویکی ته‌واو کوردستانیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی کوردستانیی بوو هێنایه گوره‌پانی تێکۆشان له‌پێناو رزگاری وڵاته‌که‌یدا. شه‌هیدسه‌عید کوردستانیی بوونی له‌به‌رانبه‌ر ئێرانچێتیدا داهێناو بۆ جاریکی دیکه ناسیۆنالیزمی کوردی هێنایه‌وه ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگایخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و راشکاوانه راێگه‌یاند " به‌بێ ترس و له‌رزی سیاسیی له‌وه‌ی که پێمان بڵێن ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌ب، ئێمه کوردین و خه‌ڵکی وڵاتی داگیرکراوی کوردستانین''. هاوکات له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له توێی دوو نامیلکه‌دا (یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان باشتربناسین و وتووێژێک له‌گه‌ل هاورێ سه‌عید یه‌زدانپه‌نا) بیروبۆچوونه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانی گه‌ڵاڵه کرد. رژێمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان دڵته‌نگی و نیگه‌رانی دایگرت و زۆر زوو که‌وته پیلانگێران له دژی کاک سه‌عیدو رێکخراوه‌که‌ی. مخابن له پاش چه‌ند مانگ له دامه‌زرانی PAK سه‌ره‌نجام له پیلانێکی ناجوامێرانه‌دا له 28ی خه‌رمانانی2691 ی کوردیی، رێبه‌ری لاو و سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ده‌ستی به‌کرێگێراوانی ئیتلاعات له شاری سلێمانی تیرۆر کرا و وه‌ک ده‌یان سه‌رکرده‌ی قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان گیانی به‌ختی کورد و کوردستان کرد. ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه رژێمی تێرۆریست په‌روه‌ری ئێران دڵی رێبه‌ر و مامۆستای بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازیی کوردستانی له لێدان خست ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانی رێگه‌و رێبازی شه‌هید سه‌عیدو قوتابخانه‌که‌ی کوێر بکاته‌وه. قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان خه‌ونه‌کانی دوژمنیان کرده بڵقی سه‌ر ئاو و زۆر زوو بیری سه‌ربه‌خۆیی و ناسیۆنالیزمی کورد له‌نێوڕۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ره‌ی ئه‌ستاند. به بۆنه‌ی 17 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری له دایک بوونی پارتی ئازادیی کوردستان به پێویستی ده‌زانم به‌کورتی ئاماژه به رۆڵی گرینگ و فیداکارانه‌ی برای شه‌هید سه‌عید،کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بکه‌م که له پاش شه‌هید کرانی کاک سه‌عید ئه‌رکێکی قورسی که‌وته سه‌رشان و به‌وپه‌ر‌ی ئازایه‌تی و لێهاتووییه‌وه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیدا توانی پارتی ئازادیی کوردستان له سه‌ر پێی خۆی راگرێ و گه‌شه‌ی پێ‌بدا. کاک حسه‌ین ئه‌و لاوه تێکۆشه‌ره‌یه که له پاش مه‌رگی شه‌هید سه‌عید زۆر زوو ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕ کرده‌وه و هه‌رگیز نه‌ێهیشت خه‌ونی دوژمنان بێته‌دی و رێبه‌رایه‌تی ئه‌و رێکخراوه ساوایه‌ی گرته ئه‌ستۆ و له پێناو هێشتنه‌وه و په‌ره‌پێدان و درێژه‌دان به‌رێبازی شه‌هید سه‌عید و خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌ی جوامێرانه هه‌موو تاڵ و سوێرییه‌کانی سه‌ررێگای خه‌باتی بڕی و بووه چه‌قڵی چاوی دوژمنان. کاک حسه‌ین پارتی ئازادیی کوردستانی کرده ئه‌و پارته‌ی که ئه‌مڕۆ له ئاستی جیهان و ناوچه‌که و جیهاندا خاوه‌ن ئێعتبار و پرستیژه و قورسایی خۆی هه‌یه و بۆته هێزێکی پێشه‌نگ و جێی شانازی هه‌موو ڕۆڵه‌یه‌کی کورد. کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و رێبه‌ریکی هه‌ڵکه‌وتوو و جێی و متمانه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌هه‌موو خه‌باتگێرانی ریزه‌کانی PAK گه‌شه‌ی پارتی ئازادیی کوردستاندا ده‌وریان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هه‌ق پارتی ئازادیی کوردستان ( یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان) ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانی و داهێنان و پێشکه‌وتنه‌کانی له‌کا‌ک حسین یه‌زدانپه‌نا جیا ناکریته‌وه و بێ ویژدانیه ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییانه به چه‌واشه ببردرێن. کاک حسه‌ین له‌ماوه‌ی ژیانی سیاسیی خوی‌دا زۆر هه‌نگاوی ئازایانه و هه‌لوێستی نه‌ته‌وه‌یی و داهێنانی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار کردووه. بۆ یه‌که‌م جار له پاش رووخانی کۆمار بۆ جارێکی دیکه ئاڵای کوردستانی هه‌ڵکرده‌وه و کردی به به‌شێك له ناسنامه‌ی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان و هه‌روه‌ها له 2 ی رێبه‌ندانی ساڵی 1994 دا له کاتی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستاندا، کاك حسین ده‌فه‌رمێ " ئێمه ئاڵای ئێران داده‌گرین و ئاڵای پیرۆزی وڵاته‌که‌مان هه‌ڵده‌که‌ین". حه‌ول دان بۆ لێك نزیک کردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و به تایبه‌تی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ك له‌و هه‌نگاوه گرینگانه‌ی کاك حسه‌ینه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ هه‌رگیز له حه‌ولدان له پێناو ئه‌و زه‌رووره‌ته نه‌وه‌ستا و کۆڵی نه‌دا. چه‌مکی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ یه‌که‌م جار پارتی ئازادیی کوردستان دایهێنا و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاك حسین به زیندوویی رایگرت و سه‌ره‌نجام کردی به گوتاری سیاسیی ئه‌م قۆناغه و وه‌ك زه‌رووره‌تێك له گۆره‌پانی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ئه‌و چه‌مکه‌ی جێگیرکرد. هه‌نگاویکی دیکه‌ی کاک حسه‌ین که جێی شانازییه بۆ هه‌موو ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌وه بوو که له‌یه‌که‌م کۆنگره‌ی PAk دا رچه‌شکێنی کرد و سه‌ڵماندنی که‌خه‌باتگێریکی راسته‌قینه‌ی رێبازی کوردایه‌تیه و سه‌ربازیکی به ئه‌مه‌گی کورد و کوردستانه له پێناو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یدا. له‌پاش نیزیک به16ساڵ حه‌وڵ و تیکۆشانی بێ وچان و له‌پاش تێپه‌راندنی به ده‌یان پیلان و مه‌ترسی و له دوای ساڵه های ساڵ ئاره‌قه و ماندوو بوون بۆ پێگه‌یاندنی PAK له یه‌که‌م کۆنگره‌دا له پۆستی یه‌که‌می حیزب خۆی کێشایه‌وه و پێشنیاری کرد کوری پێشه‌وا، کاک عه‌لی قازی محه‌ممه‌د ببێته سه‌رۆکی"PAK'' و خۆشی وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له خزمه‌ت پارته‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێ. هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی ئه‌وتۆ ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی و بروای پته‌وی پێویسته، که کاك حسه‌ین سه‌ڵماندی خاوه‌ن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه و ئامانجی ته‌نیا خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی. له داهێنانه‌کانی دیکه‌ی کاک حسه‌ین ده‌توانین ئاماژه به هێنانه‌گۆریی دروشمی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان بکه‌ین. دووشمی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان ، شانازییه‌کی مه‌زنه بۆ کاک حسه‌ین و پارته‌که‌ی که ئه‌مرۆ به‌ره‌به‌ره خه‌ریکه ده‌بێته گوتاری سیاسی هاوبه‌شی هیزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دڵنیام ده‌بێته ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات و له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و پارچه‌یه له کوردستان جێی خۆی ده‌گرێ. ئه‌مه و ده‌یان داهێنانی دیکه‌ی کاک حسه‌ین بۆ ئیمه پێشمه‌رگه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان جێگای سه‌ربه‌رزییه و هیوادارم توانیبێتم لانیکه‌می حه‌ول و هه‌نگاو و داهینانه‌کانی کاک حسه‌ینم له‌م بابه‌ته‌دا که به بۆنه‌ی 30 گوڵان پێشکه‌شی ده‌که‌م خستبێته به‌ر باس. له 17یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری له دایک بوونی پارتی ئازادیی کوردستاندا جێی خۆیه‌تی ده‌س خۆشی و ماندوونه‌بوونی له هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بکه‌م که‌به‌شدار و هاورێ بوون له‌سه‌رجه‌م خۆشی و ناخۆشیه‌کانی خه‌باتمان و ده‌ستیان ده‌گوشم و پیرۆزبایی 30گوڵان له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م.
بژی کورد بژی کوردستان 30 گوڵانی 2708 |
||||||
|
.pukraboo.com ئه‌م ماڵپه‌ڕه تاگه‌یشتن به‌مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی هیچ کاتیێ ماندوونابێت له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یدا ڕابوون pukraboo.com |