|
||||||
ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی ئه‌مڕۆ...... کوا پاداشتیان؟(
عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی) ده‌ڵێن ( شۆڕش خه‌ڵکی ئاقڵ دروستی ده‌کات،قاره‌مان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات،مه‌سڵه‌حه‌ت چی و هه‌ل په‌رست ده‌یخوات) کاک ناسری حاجی عه‌زیز وتی ڕه‌حمه‌ت له پێشینان که قسه‌کانیان وه‌ک نه‌خشی سه‌ر بهردوایه، که ده‌ڵێن، کێ کردی کێ خواردی؟
له به‌رواری 13/5/ بۆ کارێکی تایبه‌ت ڕێمکه‌وته شاری دانهاخ له وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌و شاره‌ی که دادگای به‌ناو نێوده‌وڵه‌تی لێییه که پارێزگاری له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات،که‌چی ئه‌وه‌ی من دیم پێچه‌وانه بوو، بۆیه ده‌کرێت بپرسین ئایه کام ئینسانانه ئه‌م جێگایه پارێزه‌ری مافه‌کانییه‌تی؟ ئه‌و ئینسانه‌ی که بۆ (7) ساڵه ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی له‌کار بکه‌وێت که‌چی مافی مانه‌وه یان په‌نابه‌ری پێنابهخشرێ و دوای چه‌ندین جار داوکاری ئه‌وه‌نده ساڵ له‌بری ڕه‌زامه‌ندی که‌چی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ناهه‌نده قبوڵی پێڕه‌وا نه‌بینێت؟ ئه‌ومرۆڤه‌ی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت (هه‌رنه‌بێت ڕێزی پشیله‌یه‌ک یان سه‌گێکیشیان لێبگرتمایه مه‌منون ده‌بووم) ئه‌م ڕسته‌یه هه‌رچه‌نده به‌نوسین که‌مه به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا گوزارشت له‌کاره‌ساتێکی گه‌وره و نابهرپرسیارێتیهکی مرۆیی گه‌وره ده‌کات،
کاتێک له گازینۆی هاوین گوێبیستی ئه‌وه بووم که که‌سێک به‌ناوی (ناسر) پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌م شاره‌دا ده‌ژی و که‌س ئاوڕی لێناداته‌وه، به‌پێویستم زانی وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و وه‌فایه‌ک بۆ خه‌ڵکانێک که گیانی خۆیان کردوه‌ته قوربانی له ڕێی گه‌ل و نیستیمانهکهیاندا سه‌ردانی بکه‌م، دوای زیاتر له پێنج کاتژمێر چاوه‌ڕوانی له‌گاڵ کاک ناسر که‌وتمه گفتوگۆ،داوام لێکرد ئه‌گه‌ر بکرێت کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆی باس بکات،وتی ناوم (ناسر حاجی عه‌زیز) ه له‌دایک بوی شارۆچکه‌ی چوارتام له کۆتای ساڵی (1979) په‌یوه‌ندیم کردوه به (کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان) ه‌وه و بووم به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی یه‌ک، سێ جار بریندار بووم له‌ساڵی (1982) له سه‌نگه‌ری پشتیوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژ به جمهوری ئیسلامی ئێران له کونه مشکێ بۆ جاری دووه‌م له ساڵی (1984) بریندار بومه‌ته‌وه فیشه‌کی قه‌ناس بهرسهرم ده‌که‌وێت له دوڕیانی واژه به‌ینی سوره قه‌ڵات و قه‌ڵاچوالان، جاری سێیه‌م ساڵی (1988) به چه‌کی کیمیاوی بریندار ده‌بم له ناوچه‌ی شاناخسێ و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌م ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان کردم بۆ چاره‌سه‌ری.
له‌دوای ڕاپه‌ڕین به‌هۆی کاریگه‌ری ئه‌و فیشه‌که‌ی به‌ر سه‌ری که‌وتبوو ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی کاک ناسر له کار ده‌که‌وێت و توانای جوڵه و قسه‌کردنی نامێنێت، ده‌که‌وێت له‌جێدا، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت وام لێهاتبوو خزموو کهسو کاریشم لێم بێزار بووبوون،. ڕۆژێک کاک مولازم عومه‌ر ده‌چێته لای کاک عومه‌ری سه‌یدعه‌لی و پێی ده‌ڵێت هه‌رچی ئه‌م پیاوه ده‌بینم یه‌کدنیا خه‌فه‌تی پێدهخۆم هه‌وڵێکی بۆ بده با ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکرێت، کاک ناسر زۆر به‌جوانی چه‌ند جارێک ماچ بۆ کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت، کاک عومه‌ری سه‌یدعه‌لی فیزای فه‌ره‌نسای بۆ وه‌رگرتم و له مردن ڕزگاری کردم ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه دهڕزام له‌جێدا. ئه‌وه‌ی جێگای داخه کاتێک پرسیاری ئه‌وی لێده‌که‌یت تا چه‌ند هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانت به‌سه‌ریان کردوییتهوه له‌م (7) ساڵه‌ی غوربه‌ته‌دا!! یان تا چه‌ند ئاگاداری وه‌زعی تۆن!! له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ردانیان نه‌کردووم و بۆ خۆشم چه‌ند جارێک ته‌لفونم بۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه کردووه به‌ڵام ئاوڕیان لێنهداومهتهوه که چه‌ند مه‌تریک دوورن لێمه‌وه. ڕوی پرسیام له هاوڕێیه‌کی ئه‌م قارهمهنه کرد گوتی باوه‌ڕناکه‌م قاره‌مانێتی و دڵسۆزی وخۆشه‌ویستی بۆ کوردستانه‌که‌ی کاک ناسر هیچی که‌متر بووبێت له شه‌هید مامه‌ڕیشه (عاشقی نیشتیمان) ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رسامی کردم وره به‌رزی ئه‌م پیاوه قاره‌مانه‌یه که ده‌ڵێت به‌هیچ جۆرێک په‌شیمان نیم و بگره زۆریش شانازای به‌م حاڵه‌ی خۆمه‌وه ده‌که‌م که له‌ڕێگایه‌کدا وام به‌سه‌ر هاتوه ئه‌وپه‌ری سه‌ربه‌رزیه بۆمن، بۆیه ده‌ڵێم کورد تاخه‌ڵکی شۆڕشگێڕی وه‌ک کاک ناسر و ناسرهکانی ببێت ئه‌به‌د سه‌ر نه‌وی ناکات له ئاست زوڵم و زۆر و داگیرکاری‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئه‌قڵم هه‌زمی ناکات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌دان جار هاورێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی کاک ناسر بۆ ده‌رباز کردنی ته‌رمی هاوڕێیه‌کیان یان بریندارێک گیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسیه‌وه،نازانم بۆ سه‌رده‌م به‌م شێوه‌یه گۆڕاوه ئێستا ده‌بێت چه‌ند که‌سی وه‌ک کاک ناسر ته‌نها بێنازو بێ هاوڕێ مابێتنه‌وه له کونجێکی ته‌نهایدا!! که‌سانی وه‌ک ئه‌م تێکۆشه‌ره ده‌بوایه هه‌تا مردن و پاش مردنیش کڕنوش بۆ مهزارگاکانیان ببرایه، به‌ڵام هه‌زار جار ئه‌فسوس کاک ناسر له شارێکی وه‌ک دانهاخدا ده‌ژی که‌چه‌ندین هه‌زار هاونه‌ته‌وه و هاو نیشتیمانی خۆی تێدایه، به‌ڵام بینیم به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه له ژورێکی نه‌خۆشخانه‌ی (De Schildershoek) که‌س لێی ناپرسێته‌وه، هاوڕێیه‌کم له‌گه‌ڵ بوو له کاک ناسری پرسی حه‌زت له چی خواردنێکی کورده‌واریه؟ له وه‌ڵامدا زۆر به حه‌سره‌ته‌وه وتی (دۆڵمه) ی کوردی من هه‌ڵده‌سێنێته‌وه سه‌رپێ ئه‌وه‌نده‌م حه‌ز لێیه،هه‌ر له‌وێدا به‌ڵێنی پێدرا که چیتر دۆڵمه له‌ماڵی (سۆران) دا به‌بێ کاک ناسر نه خورێت. وه‌ک گوێ بیستی بووین له به‌رواری (23/5) دا کۆمه‌ڵه‌یه‌کیش هه‌یه به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه که‌م ئه‌ندامه‌که‌نی کوردستان و سه‌رگه‌رمی گرتنی کۆنگره بوون، هات به خه‌یاڵمدا وتم، تۆ بڵێ ئه‌م تێکۆشه‌ره به ئه‌ندام قبوڵبکه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو؟ له‌کۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵێم کوا وه‌فای هاوڕێیه‌تی هاوڕێکانی ئه‌م پیاوه؟ کوا پاداشتی قاره‌مانێتی ئه‌م قاره‌مانه که خۆشی ژیانی خۆی کرده قوربانی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی؟ له‌کوێن ئه‌وانه‌ی به‌ناو کۆمه‌ڵه‌یه‌کیان دروست کردوه (کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان) بۆ داکۆکی کردن له مافه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین؟ بۆ هه‌ست و سۆز و به‌زه‌ی باری کردوه له ویژدانی تاکی کوردا؟ کاک ناسر وه‌ک خۆی ده‌ڵێت من پێویستم به هاوکاریه‌کی هیچ که‌س نیه به‌ڵام پێم خۆشه که‌وا هه‌ست بکه‌م له ڕێگای گه‌لێکدا گیانی خۆم به‌ختکردوه که پێی زانیوه. پاشان ده‌ڵێم،ههرهاونیشتیمانیهکی دڵسۆز که هه‌ستی کوردایه‌تی له فکر و ههزریدا ماوه و سه‌ردانی وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌کات با کاک ناسری حاجی عه‌زیز به‌سه‌ر بکاته‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی (De Schildreshoek) له شاری دانهاخ ئه‌گه‌ر به وه‌فا و به ئه‌مه‌که به‌رانبه‌ر به گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی! بۆ هه‌رکه‌سێکیش که له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌یه‌وێت به‌ڕێگای ته‌لفون کاک ناسر به‌سه‌ر بکاته‌وه ده‌توانێت له ڕێگای ئه‌م ژماره تایبه‌تییه‌ی کاک ناسره وه په‌یوه‌ندی پێوه بکات.
(0031623045625) 21/5/2008 من کورته فلیمێکم لایه به‌ده‌نگی کاک ناسر خۆی ، ڕاستی قسه‌کانی ده‌رده‌خات که تائێستا هیچ به‌رپرسێکی (ی.ن.ک) وه نه کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ئاوڕیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه . |
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |