|
|||||
|
له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌سعود بارزانی ده‌بێ خۆمان به‌قه‌رزداری پارتی بزانین
شه‌هید محه‌مه‌دی برام هه‌میشه ئه‌وه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه بۆم، هه‌رشتێ بكه‌ی له‌ژیانا به‌ڵام هه‌رگیز به‌قه‌رز مه‌ترسه ، واته له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرداری بێ ده‌نگ مه‌به نرخه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت!! ده‌ی ووت ئای چه‌نده ڕقم له‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ست به‌كڵاوی خۆیانه‌وه ده‌گرن تا با نه‌یبات.. ئه‌وڕۆژانه‌ی شه‌هید محه‌مه‌دو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له بناری پشده‌رو ده‌شتی سه‌نگه‌سه‌ر شه‌وانه كونه‌مشكیان له‌جاشه خۆفرۆشه‌كانی به‌عس و خه‌ت مایله‌كانی پارتی ده‌كرده قه‌یسه‌ری، مه‌سعود بارزانی و دار‌و ده‌ستكه‌ی له تاران و كه‌ره‌ج پلانی له‌ناو بردنی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حزبی دیموكراتیان داده‌ڕشت!! مه‌سعود بارزانیش نه‌یارو تێكۆشه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كانی دژی كوردستانیه‌كانی له ڕێگای جاشه‌كان تیرۆر ده‌كرد.. سه‌یری ئه‌م چیرۆكه تراژیدایه بكه‌ن..
شه‌هید كردنی سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره‌و قادر لاجانی
به‌ڕێز سه‌ردار پشده‌ری بابه‌تێكی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شه‌هید كردنی كه‌سایه‌تی ناسراو و به‌ڕێزی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره بڵاو كردوه ، وێڕای ده‌ست خۆشی گه‌رمم بۆ كاك سه‌ردار به‌پێویستم زانی چه‌ند زانیاریه‌ك بخه‌مه ڕوو هه‌م بۆ كاك سه‌ردارو هه‌م بۆجه‌ماوه‌ری كوردستان له‌هه‌ردوو پارچه‌ی باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌یه‌كی توند ئاراسته‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به هه‌موو باڵه‌كانیانه‌وه.. كه به‌ڕاستی له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیده‌كانین نه‌ك بێ خه‌من به‌ڵكوو له‌به‌ر خاتری یه‌كیه‌تیوو پارتی نوزه‌یان له‌خۆیان بڕیووه. منیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌نگه‌سه‌رم سه‌ید ڕه‌سووڵیش ماوه‌یه‌كی زۆر هاوسێمان بوو زۆر تێكه‌ڵاوی خێزانی و دۆستایه‌تیمان هه‌بوو.. هه‌موومان ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی بارزانیم بیست كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵ گری عێراقه‌وه به‌ڕیوه چوو، تۆمه‌ته‌كه درایه به‌شێك له كادیرانی حزبی دیموكرات كه شه‌هیدان سه‌ید ڕه‌سووڵ و قادر لاجانی بوون.. قادر لاجانی له‌سه‌نگه‌سه‌ر نیشته‌جێ بوو ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌و ده‌نگۆیه ، به‌پێی ڕاسپارده‌ی خودی مه‌سعود بارزانی جاشه‌كانی عه‌باس بایز هه‌ڵ ده‌كوتنه سه‌ر ماڵی قادر لاجانی و به‌به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌كانی شه‌هیدی ده‌كه‌ن، له‌م ڕووداوه‌دا دوو میوانیان بریندار ده‌بن به‌ناوی مه‌لا سمایل دانیشتووی نه‌غه‌ده‌ی كوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات و میوانێكی تریان به ناوی سه‌ید عه‌لی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ژی . هه‌موو خه‌ڵكی سه‌نگه‌سه‌ر شاهیدی ئه‌و تاوانه‌ی جاشه‌كانی عه‌باس بایزن ته‌نانه‌ت جاشه‌كانی به‌شدار بوو له‌م چالاكیه به‌ئاشكرا له‌ناو بازاڕ بۆ خه‌ڵكیان باس ده‌كرد.. دوای چه‌ند ڕۆژێكیش سه‌ید ڕه‌سوڵی بابی گه‌وره‌یان له سلێمانی تیرۆر كرد ئه‌ویش له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له مرۆڤ كوژه‌كانی عه‌باس بایز . ئه‌و جه‌للادانه زوربه‌یان له‌ژیاندا ماوون له‌دۆسیه‌ی عه‌باس باییز ناویان هاتووه.. له‌ڕۆژی دادگایی كردنا هه‌موویان ده‌بێ په‌ل كێش بكرێنه به‌رده‌م داداگاو به مه‌سعود بارزانیشه‌وه.. هه‌فته‌یه‌ك پێش شه‌هید بوونی سه‌ید ڕه‌سووڵ به‌ڕیكه‌وت له‌ڕێگای كۆیه یه‌كترمان بینی وه‌ستاین به‌یه‌كه‌وه زۆر قسه‌مان كرد، ویستم ئه‌وه‌ی پێ بڵێم به‌ڵام هه‌رچه‌ندی كردم زاتم نه‌كرد ، كه‌چی خۆی له‌تێڕوانینی چاوه‌كانم گه‌یشتوو خۆی بابه‌ته‌كه‌ی كرده‌وه، ووتی ئه‌زانم تۆمه‌تێكی ئاوایان داوه‌ته پاڵم به‌ڵام به‌هه‌رچیه‌ك تۆ بڕوات پێیه‌تی یه‌كسه‌ر به‌خوێنی برا شه‌هیده‌كانم سوێندی خوارد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگای له‌و كاره دزێوه نیه !! من بڕوام پێی كرد به‌ڵام گریمان سه‌ید ڕه‌سووڵ ده‌ستی له‌م كاره قێزه‌ونه دا هه‌بوو بێت بۆ ده‌بێت له ڕیگای جاشه‌كانی به‌عسه‌وه ئه‌م كاره بكرێت ، بۆ پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی پارتی نه‌یان ئه‌توانی به نوێژی نیوه‌ڕۆ سه‌ید ڕه‌سووڵ بگرن وبیڕفێنن بۆ ناو پارتی‌و دادگایی بكه‌ن هه‌موو ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه.. هه‌تائێستاش ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی بارزانی وه‌ك گرێ كوێره‌یه‌ك وایه لای خه‌ڵكی كوردستان. ده‌بوایه پارتی له زوه‌وه ئه‌م كاره‌ی كردبایه به‌ڵام به‌به‌ڵگه‌وه.. نه‌ك تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن. كارێكی ئاوا دزێو‌و به‌شدار بووانی ده‌بێ دادگایی بكرێن و ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێن نه‌ك له‌ڕیگای جاشه‌كانی به‌عسه‌وه خه‌ڵك تیرۆر بكرێت.. هیوادارم به‌م ڕوون كرده‌نه‌وه كورته‌م تیشكێكم خستبێته سه‌ر سه‌دان تاریكی و نهێنی جاشه‌كانی به‌عس و سه‌رانی كورد. http://www.kurdistanan.net/index.php
نموونه‌ی دووه‌م .. له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا یه‌كێك له كۆنه جاش و جاسووسه‌كانی عه‌باس بایز به‌دیل گیرا ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی له‌گیرفاندا بوو.. له عه‌باس بایزه‌وه بۆ برایم ئاغا دوای سڵاو ڕێز، كاك موسعود ده‌فه‌رموێ بۆ كوشتنی هه‌ر ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كی یه‌كیه‌تی بڕی ئه‌وه‌ند پاره‌یه... ده‌دات، پاش چه‌ند ڕۆژێك ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كی یه‌كیه‌تیان شه‌هید كرد به‌ناوی ساڵحی پوره نه‌جیبه. ئه‌وسا برایم ئاغا فه‌رمانده‌ی فه‌وجێكی یه‌كیه‌تی بوو له‌سه‌نگه‌سه‌ر عه‌باس بایزیش ڕه‌سه‌ده‌ی تۆپخانه‌كانی ئێران بوو كه بۆ پشتیوانی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاتبوون..له‌وكاته‌دا تۆپێك له‌ناو شاری قه‌ڵادزێ زیاتر له سی قوربانی لێكه‌وته‌وه كه‌زوربه‌یان ژن و منداڵ بوون... ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌سعود بارزانیه‌ی كه‌هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌س و نووسه‌رانه ده‌كات كه دژی گه‌نده‌ڵی خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌نووسن.. خۆشبه‌ختانه به‌نده له‌وه‌تای ڕاستوو چه‌پی خۆم ناسیوه نه‌ك هه‌ر بۆساتێكیش خۆشیم له‌پارتی و بارزانی نه‌هاتووه به‌ڵكوو دوای ئاشتبه‌تاڵه ئابڕوو به‌ره‌كه‌ی بارزانی چه‌ندی پێم كرابێ به‌قسه‌و به نووسیین دژایه‌تی پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی ئال مه‌سعودم كردوه به‌داخه‌وه‌ش هه‌ردوو براشه‌هیده‌كانم تا ئاش به‌تاڵ پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوون له هێزی كاوه . نازانم بۆ ده‌بێ كورد خۆیان به قه‌زداری پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بزانن مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره نه‌بێیت.. ١/ شۆڕشێكی خاوه‌ن سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه به چاو سوركرنه‌وه‌یه‌كی شاهه‌نشای ئێران و فویه‌كی مه‌لامسته‌فای بارزانی ئاش به‌تاڵ. ٢/ شه‌هید كردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات و كۆمه‌ڵه بۆ جمهوری ئیسلامی. ٣/ قوربانیه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ كه‌نیوه‌یان زیاتر به‌ر پارتی ده‌كه‌ون ژماره‌یان دواهه‌زارێك ده‌بێ. ٤/ به‌كوشتدانی سێ هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س بۆتوركیاو دژ به په‌كه‌كه ئه‌مه ئیعترافی خودی نێچیر بارزانیه. ٥/ به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌توو سامانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان. ٦/ ٣١ی ئابی هه‌میشه زیندوو له بیره‌وه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا. هۆی تر زۆرن كه نایه‌نه ژمار.. بۆیه ده‌بێ هه‌موومان نه‌ك هه‌ر خۆمان به‌قه‌رزداری پارتیوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بزانین ، به‌ڵكوو نوێژ كه‌ره‌كانمان ڕۆژی دوو ڕكات نوێژی زیاده بكه‌ن و له‌به‌ر خوا بپاڕینه‌وه كه خوا مه‌سعود بارزانیمان بۆ بهێڵێ..
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره ١٧.٤.٢٠٠٨ دانمارك
|
|||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |