|
||||||
شه‌وی پێشمه‌رگه‌و ............ ڕۆژی جاش و زه‌مه‌نی سه‌خیفی ده‌سه‌ڵاتی كوردی..
ئه‌وشه‌وانه، شه‌وی پێشمه‌رگه بوو ئێستا ڕۆژی جاشه‌كانه.. ئه‌و شه‌وانه، شه‌وی باوك و براكانمان بوو ئێستا ڕۆژی گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه.. ئه‌وڕۆژانه، گیان نه‌ك له‌سه‌ر ده‌ست، به‌ڵكوو به‌گڕی گڕ پۆشی چه‌كه‌كانمه‌نه‌وه بوو.. ئێستا، به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان گیانیان به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌فته‌ری دۆلاره‌وه.. ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌سه‌ر عێراقچی بوون به‌ته‌ور ملیان ئه‌قرتاندین.. ئێستا عێراقی بوون شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ی سه‌ركرده‌كانه .. ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئیدریسی جوانه مه‌رگ له كه‌ره‌جه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێ شۆڕش بكات ده‌توانێ شۆڕش تێك بدا!! ئێستا كوڕ‌و كوڕه‌زاكانی بنه‌ماڵه خاوه‌نی هه‌موو هه‌رێـمن!! خاوه‌نی هه‌موو داهاتی هه‌رێمن و كه‌چی میلله‌ت به ته‌مبه‌ڵ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!! ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌نفالچیه‌كان له‌كاتی ئه‌نفال كردنی هه‌موو كوردستانا.. ته‌قه‌ی خۆشیان ده‌كرد له‌به‌رده‌م به‌عسیه‌كانا!! ئێستا قاقا پێ ده‌كه‌نن له كاتی ناشتنی ئێسك و پروسكی ئه‌نفال كراوه‌كانا!! ئه‌و ئیوارانه‌ی پێكی عه‌ره‌ق و دۆكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س تێكه‌ڵ ده‌بوون و پاش كه‌مێ، به‌فر ده‌نووست وپێشمه‌رگه‌كان ورد ورد له بناری ئه‌زمڕوه داهاتنه خوارێ.. له‌چوار لاوه ده‌هاتنه خوارێ.. له‌چوار لاوه ده‌ست ڕێژو ته‌قه بڵاو بوو!! ئێستا مامه شێركۆ پێكی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵده‌دات و له چوار لاوه له‌جیاتی پیكابی زه‌ردی ئه‌من و قوات خاسه‌كان.. مۆنیكای مه‌نسولی گه‌نده‌ڵ و مۆنیكای موسته‌شارو موقه‌ده‌می فه‌رمانده‌یی بێ شه‌هاده‌و، وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ته‌كان دبینێ!! مامۆستا شێركۆ نه‌ك پێك، خۆی هه‌ڵده‌داتوو به‌ڵام دێره شیعرێك چیه نابێته میوانی ناوه‌ختی ئیواره‌یه‌كمان!! ئێمه له سه‌خیفترین زه‌مه‌نی خۆمانا ده‌ژین ئێمه ترسنۆكترین جه‌ماوه‌رین!! ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له‌به‌هاری ١٩٩١ دیكتاتۆر ترین ڕژێممان ڕاو نا!! كه‌چی ئێستا له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاتی خۆمالێدا، ته‌مبه‌ڵ و سه‌گ و ئاژاوه گێڕێكی هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتووین!! پیرۆزتان بێت سه‌رانی كورد عافێتتان بێت هه‌موو سه‌روتوو سامانی كوردستان!! وه‌ك شیری دایكتان پێتان حه‌ڵاڵ بێت!! سێ كوچكه‌ی مه‌سعودو نێچیرو تاڵه‌بانی!!
له‌مشه‌وانه‌ی ڕابووردوو له كه‌ناڵی كوردسات به ڕێكه‌وت به‌رنامه‌ی بۆ مێژووم بینی ، به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به داستانی كۆیه، له و شه‌ڕه‌دا دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدو سێ بریندار به فیشه‌كی جاشه ویژدان فرۆش و نیشتیمان فرۆش و هه‌موو شتێك فرۆشه‌كان .. یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه ناوی یه‌كیه‌تی بوو. پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی بوو، هه‌مان سات ووتم سه‌د حه‌یف یه‌كیه‌تی، ئه‌و هه‌موو كوڕه قاره‌مانانه بوونه قۆچی قوربانی له پێناو چیدا!! ده‌ترسم ، نه‌ك هه‌ر ده‌ترسم به‌ڵكوو، وه‌ك ڕۆژی ڕووناك لێم ڕوونه ، شه‌هید یه‌كیه‌تی مووچه‌كه‌ی زۆر كه‌متره له‌و جاشانه‌ی كه شه‌هیدیان كردوه. تاكه‌ی ئێمه كه سو‌و كاری شه‌هیدان ئه‌و بێ ڕێزیوو سووكایه‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵات قبووڵ بكه‌ین؟؟ ژماره‌ی ئه‌و جاشه خۆفرۆشانه‌ی كه له‌شه‌ڕی مان و نه‌مانی پێشمه‌رگه‌دا به‌سزای گه‌ل وشۆڕشی ئه‌وسا گه‌یشتن ، ئێستا مووچه‌كه‌یان چه‌ند قاتی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ره‌وه‌و ژماریه‌شیان تا دێ زیاد ده‌كات دوا نموونه‌ش حه‌مه خانی حاجی دارا بوو . ده‌یان حه‌مه خانی تر به‌ڕێوه‌ن بگه‌نه كاروانی خاتوو چناری وه‌زیری شه‌هیدان..
ئه‌م شه‌ڕه‌م درێژه‌ی ده‌بێت به‌درێژایی ته‌مه‌نی گه‌نده‌ڵی ئێوه!!
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره |
||||||
|
.pukraboo.com ئه‌م ماڵپه‌ڕه تاگه‌یشتن به‌مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی هیچ کاتیێ ماندوونابێت له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یدا ڕابوون pukraboo.com |