|
||||||
دۆزی کورد و دووڕوویی ئه‌وروپا مه‌هاباد کوردی
ئێوه‌ش وه‌ک من له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌ند نووچه‌یه‌کتان خوێندۆته‌وه یانیش چاوتان پێیان که‌وتووه. ئه‌م هه‌واڵانه باس له به‌ناو کۆنفر‌انسه‌که‌ی برۆکسل ده‌که‌ن که چه‌ند تورکمانێکی به‌کرێگیراو و که‌مالیست له‌گه‌ڵ چه‌ند عه‌ره‌بێکی ڕه‌گه‌زپه‌رست و سه‌ددامی به‌شدارییان تێدا کردبوو. مه‌به‌ستی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی برۆکسل کێشه‌ی که‌رکووک بووه، به‌ڵام ئه‌وروپاییه دیموکراسخوازه‌کان چاویان کوردی چه‌ند جار سته‌ملێکراوی که‌رکووکی نه‌بینیوه. بۆیه وا پێده‌چێ هه‌ر تورکمانه‌کانی سه‌ر به میتی تورکیا و چه‌ند عه‌ره‌بێکی شۆڤێنیستی دژ به کوردیان بۆ ئه‌م کۆنفرانسه داوه‌ت کردبێ. که‌رکووک که شارێکی کوردستانییه، پێکهاته کوردییه‌که‌ی له هه‌موو پێکهاته‌کانی دیکه گرنگتر و زیاتر و به‌رچاوتر و چه‌وساوه‌تره، که‌چی ئه‌وروپاییه‌کان و ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان کردووه، چاویان کوێر بووه یانیش به ئه‌نقه‌ست نه‌یانویستووه کوردی ئه‌و شاره و نوێنه‌ره‌کانی ببینن. به‌گوێره‌ی هه‌ندێ هه‌واڵ و سایتی ئینته‌رنێت خودی کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن ئه‌وروپاییه‌کانیشه‌وه ئه‌وه‌نده بایه‌خی پێنه‌دراوه. له‌وانه‌یه ئه‌وان، لایه‌نه‌کانی سه‌ر‌په‌رشتیکاری کۆنفرانسه‌که، له کۆتاییدا ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بووبێته‌وه به‌شداری پێنه‌کردنی کورد له کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وادا شتێکی بێ‌مانا و هه‌ر له بنچینه‌شدا کارێکی نادروست بووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه له کاتێکدا که سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپا له لایه‌ک و به جارانیش لێپرسراوه باڵاکانی حکوومه‌تی باشووری کوردستان له‌ناو خودی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و دام و ده‌زگا گرنگه‌کانی تردا و له‌سه‌ر ئاستی باڵاش پێشوازییان لێده‌که‌ن، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌و ئه‌وروپاییانه به نه‌زانین بێ یانیش به مه‌به‌ست ده‌چن که‌سانێکی گێره‌شێوێن و ناحه‌ز به کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌ی دێنن له پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییاندا مه‌یموون ئاسا به دنیایان پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر ناوی دووڕوویی لێ نه‌نرێت داخوا ده‌بێت چی بێت؟! هه‌ر گرێ‌دراو به هه‌ڵوێستی ئه‌وروپاییه‌کان بۆمان هه‌یه باس له هه‌ندێ شتی تر بکه‌ین و به نموونه‌ش بیانهێنینه‌وه. له ئه‌وروپا گه‌لێ جار داوا له تورکیا و بێگومان پارتی کرێکارانی کوردستانیش کراوه شه‌ڕی نێوان خۆیان ڕابگرن و، په‌ناش بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه به‌رن. هه‌ر دوێنێ له ماڵپه‌ڕێکی کوردی‌دا هه‌واڵێکی له‌م جۆره بڵاو کرابۆوه. ئه‌وه‌ی لای هه‌مووشمان ئاشکرایه ئه‌وه هه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیرکه‌ری کوردستانه که به گشت شێوه‌یه‌ک گفتوگۆ و وتووێژی سیاسییانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا ڕه‌ت کردۆته‌وه و، هه‌میشه‌ش له ڕێگه‌ی سوپا که‌مالیسته‌که‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له کورد و بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و میلله‌ته کردووه. لێ هه‌ر بۆ ئاگاداری خوێنه‌ر و دوێنێش بوو که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سوپاکه‌ی تورکیای وه‌ک "هێزی پاراستنی دیموکراسی" ناوزه‌د کرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا که به‌ناو دۆستی کوردیشه، دیاره وه‌ک زۆر لایه‌ن و که‌سایه‌تی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکایی و عه‌ره‌ب و هی دیکه‌ش، چاویان کوردگه‌لی پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌بینین و کوردانی به‌شه‌کانی تری کوردستانیش نابینن. نووچه‌یه‌کی ئه‌وها دوێنێ له تێکسته‌هه‌واڵه‌کانی چه‌ند که‌ناڵێکی ئاسمانیی ته‌له‌فزیۆنیدا وه‌به‌ر چاوی بینه‌ران ده‌که‌وت، هه‌ر بۆ نموونه که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری. ئه‌رێ به‌ڕاست که‌س هه‌یه نه‌زانێ که یه‌که‌مین بنپێکه‌ر و پێشێلکه‌ری دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییه سیاسییه‌کان و مافه هه‌ره بنچینه‌ییه‌کانی مرۆڤی کورد، به پله‌ی یه‌که‌م سوپای تورکیا خۆیه‌تی، ئینجا لایه‌نه تورکییه سیاسی و حکوومه‌تییه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌کانی تر. هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌موومان بینیمان چۆن ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا که‌ناڵی ئاسمانیی ڕۆژ تی ڤی له‌سه‌ر خاکی خۆی قه‌ده‌غه کرد. سه‌یر له‌وه‌دایه چ ئه‌ڵمانیا و چ ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا زۆر جار تورکیایان هانداوه و به دزی و به ئاشکرا داوایان لێکردووه که ڕێ به زمانی کوردی و وه‌شاندن به‌و زمانه و مافه کولتوورییه‌کانی کورد بدات، که‌چی ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک ئه‌ڵمانیا که خۆی به پارێزه‌ری دیموکراسی و مافی مرۆڤیش ده‌ژمێرێت، هه‌ر هه‌مان پێشێلکاری ئه‌نجام ده‌دات و زمانی کوردی و وه‌شان پێی به کارێکی نایاسایی داده‌نێت، ئه‌وجا با هه‌نگاوێکی وه‌هاش له‌میانه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی "ڕۆژ تی ڤی"یه‌وه بێت. ئه‌رێ ئه‌م کارانه گشتیان مانای دووڕوویی سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌وروپا ناگه‌یه‌نێت؟ یه‌کێکی وه‌ک له‌یلا زانای کورد هه‌قی خۆیه‌تی بڵێت و ئامۆژگاری کوردان بکات تا باوه‌ڕ به سۆز و وته پڕشنگداره‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌وروپاییه‌کان نه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کیش بۆ دز بکه‌ین، ده‌بێ بێژین گه‌لێ له‌و کاره‌سات و ڕووداو و کاره خراپانه‌ی که به‌سه‌ر کورد دێن و ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، هه‌ر به‌ته‌نێ به فیتی ناحه‌زان و دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه وه‌به‌ر نایه‌ن، بگره به‌داخێکی زۆریشه‌وه کورد و به پله‌ی یه‌که‌میش سه‌ران و پێشسوارانی به‌رپرسیارێتییان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. هه‌ر بۆ نموونه با له ئه‌زموونی ئێستای باشووری کوردستان و پرسی که‌رکووک بڕوانین. ئه‌وه‌تا یه‌ک له په‌رله‌مه‌نتاره کورده‌کانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆی ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر کورد به‌قه‌ده‌ر ئه‌و هێزه‌ی که بۆ بازرگانی به‌کاری ده‌هێنێت، بۆ دیپلۆماسی به‌کاری بهێنایه، شتی زۆر گه‌وره‌مان ده‌کرد و به‌رانبه‌ر به که‌رکووکیش ده‌ستکه‌وتی باشمان به‌ده‌ست ده‌هێنا".(هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ د. عه‌بدوڵلا عه‌لییاوه‌یی، میدیا، ژماره 345، 1ـ7ـ2008). هه‌روه‌ک له ده‌ستپێکیشدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا بابه‌تی دۆزی کورد و دووڕوویی ئه‌وروپا قسه‌ی زۆر و نووسینی زیاتر هه‌ڵده‌گرێ. من لێره‌دا به شێوه‌یه‌کی کورت و سه‌رپێیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م درکاند. باسم له شتێک کرد که زێتر په‌یوه‌ندی به‌مڕۆوه هه‌بوو، ئه‌ویش له ڕێی هێنانه‌وه‌ی چه‌ند پێشهاتێک وه‌ک نموونه. هیوادارم ئه‌م چه‌ند دێڕانه به دڵی خوێنه‌رانی کورد بن. ستۆکهۆڵم 2ـ7ـ2008 mehabadkurdi@hotmail.com |
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |