|
|
سه‌ردانه بێ ئه‌نجامه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا
مه‌هاباد کوردی
پێشتر
له نووسینێکی دیکه‌مدا پێشبینی ئه‌وه‌م کردبوو که سه‌ردانی ئه‌م
جاره‌ی نێچیرڤان بارزانیش بۆ به‌غدا چ ئاکامێکی ئه‌وتۆی بۆ کورد لێ
ناکه‌وێته‌وه. دیاره من له شێوه‌ی پرسیارێکدا ئه‌م بابه‌ته‌م
ورووژاندبوو: ده‌بێ به‌غدا چی پێ بێ بۆ کوردستان؟ ئه‌وه‌بوو سه‌رۆکی
حکوومه‌تی کوردستان گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر و هه‌ر له‌میانه‌ی
کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌نووسییه‌که‌شیدا مرۆڤ زۆر شتی بۆ ده‌رکه‌وت، که خۆی
له خۆیدا دانپیانانێک بوو به شکستهێنانی دانیشتن و کۆبوونه‌و‌ه‌کانی
نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
نێچیرڤان بارزانی خۆی باسی ئه‌وه‌ی کرد که مه‌رج نییه
هه‌ر سه‌ردانێکی به‌غدا ده‌ستکه‌وتی به‌دواوه بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی تا
هه‌نووکه سه‌ردانه‌کانی ئه‌و و به‌رپرسانی دیکه‌ی کورد بۆ به‌غدا
گه‌لێ به‌رهه‌مدار و به ده‌ستکه‌وت بووبن؟! له‌مه‌ڕ هه‌مان پرس د.
به‌رهه‌م ساڵحیش گوتبووی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مزووانه
چاره‌سه‌ر ناکرێن، به‌تایبه‌تیش وه‌ک له هه‌ندێ سایتدا هاتووه ئه‌و
مه‌به‌ستی له‌م وته‌یه‌دا ئه‌وه‌بوو که ئه‌مساڵ گرفت و ئاڵۆزییه‌کان
به‌کۆتا نایه‌ن. که‌واته جۆرێک له نائومێدی، بگره ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی
قووڵ و مه‌زن، باڵ به‌سه‌ر که‌ش و ئاووهه‌وای گفتوگۆکانی هه‌ردوولادا
کێشاوه و ده‌کێشن.
هه‌ر جارێک که شاندی کوردی ده‌چێته به‌غدا، له
سه‌ره‌تادا، باس له پێشڤه‌چوون ده‌کات. دواتریش ڕێک به پێچه‌وانه‌وه
به ده‌ستی خاڵی و بێ ده‌ستکه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر. له‌به‌ر چاوی
هه‌موومان له‌پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددامی ڕه‌گه‌زپه‌رست، تا ئێستا به
جاران کورد ڕووی له به‌غدا بووه، بێئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی
نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست هێنابێت. ده‌ستکه‌وتێک که په‌یوه‌ندی به ناوچه
و پرسه چاره‌نووسسازه‌کانه‌وه هه‌بێت.. ده‌ستکه‌وتێک که کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه پێی شاد و سه‌ربڵند بێت. ده‌ترسێم ده‌ستبه‌کاربوونی یه‌کێکی
وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانیمان به پله‌ی سه‌رکۆمارێتی له به‌غدا به
نرخێکی گران پێ بفرۆشن و، پێشمان بڵێن جا ده‌ستکه‌وت له‌مه گه‌وره‌تر
هه‌یه؟
پرسه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکوومه‌تی به‌غدا و
حکوومه‌تی هه‌ولێر، که ده‌کرێ به پرسه فه‌رامۆشکراوه‌کان لای
حکوومه‌تی به‌غدا ناو ببرێن، چ جارێک ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو و پڕ
به‌پێستیان بۆ پێشنیار نه‌کراوه. دیاره ئه‌مه به پله‌ی یه‌که‌م
هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هێشتا له به‌غدا عه‌قڵی
سه‌رده‌می به‌عس له‌ناو زۆر دام و ده‌زگای به‌ناو "عێراقی نوێ"دا زاڵ و
سه‌رده‌سته. عه‌قڵێک که به‌ڕاستی به چاوی سه‌رده‌می پێشوو چاو له
ماف و داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه ڕه‌واکانی کورد ده‌کات.
بێگومان هه‌تا ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته‌ش به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌به‌کانی به‌غدادا زاڵ بێت، کورد ده‌بێ ده‌ست له
گه‌لێ خواست و داواکاری خۆی بشوات.
هه‌موو جارێک باس له قانوونی نه‌وت و گاز، پرسی
پێشمه‌رگه و بودجه‌که‌ی و هه‌روه‌ها به دڵنیاییه‌وه مادده‌ی 140 و
که‌رکووک ده‌کرێت. دیاره ئه‌وه‌ی له هه‌مووان گرنگتر و
چاره‌نووسسازتره لای کورد بێگومان چاره‌نووسی شاری که‌رکووکی
کوردستانه، که هه‌رگیز نه‌ده‌بوو سه‌رکردایه‌تی کورد ڕازی بێت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌نگدان و ڕیفراندۆم کوردستانێتی ئه‌م شاره و
چاره‌نووسه‌که‌ی دیاری بکرێت. ڕازیبوون له‌سه‌ر وه‌ها پێشیارێک و یانیش
پێشنیارکردنی شتێکی له‌و جۆره مانای ئه‌وه‌یه که تۆ گومان
ده‌خه‌یته سه‌ر کوردستانێتییه‌که‌ی که‌رکووک. گه‌لێ جاری تر نووسیومه
شارێک یان ده‌ڤه‌ر و شوێنێک که هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه کوردستانی
بووبن، بۆچی ده‌بێ بخرێنه ژێر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم و ده‌نگدانه‌وه؟ تا
ئێستا گه‌لێ که‌س، چ کورد و چ غه‌یره، له‌سه‌ر ئه‌م شته ڕه‌خنه‌یان
ئاڕاسته‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وڕۆی باشووری کوردستان کردووه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره وه‌زیر و گزیر و به‌رپرس و به‌رده‌سته
کورده‌کان له به‌غدا له پێناو پرس و مه‌سه‌له عێراقییه‌کان، نه‌ک
کوردستانییه‌کان، چالاک و لێهاتووانه به وێنه‌ی هه‌نگ له کار و
تێکۆشاندان. که‌چی هه‌ر کاتێک مه‌سه‌له دێته سه‌ر کورد و بابه‌ته
کێشه‌دار و گرێدراوه‌کان به کوردستان، ئه‌وان هیچیان له ده‌ست
نایه‌ت. ئه‌مه‌یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، دیاره چ شتێک له
مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. ده‌تۆ بڕوانه یه‌کێکی کورد گوایه له کاری
دیپلۆماسی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا مامۆستایه و ئه‌وی تریان ئه‌ندازیاری
ئابووری عێراقه و، سه‌رکۆماریش هه‌ر وازی لێ بێنه، چونکه هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی ماوه عه‌گالان له‌سه‌ر بکات و ببێت به پارێزه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی ده‌روازه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی. ئه‌مانه نموونه‌ی ئه‌و
لێپرسراوه کوردانه‌ن، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ، له لاپه‌ڕه
داهاتووه‌کانی دیرۆکی کورددا به‌وه پێناسه ده‌کرێن که خزمه‌تکاری
عێراق بوون و، له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌دا کاربه‌ده‌ست و
دارده‌ست بوون. کوردی له‌و جۆره به درێژایی مێژووی دروستبوون، ڕاستتر
دروستکردن و قوتکردنه‌وه‌ی قه‌واره ده‌ستکرده داگیرکه‌ره‌کانی
کوردستان، هه‌بوونه و هه‌ن و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ده‌بینرێن.
دوایین سه‌ردانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان بۆ به‌غدا
به قسه‌ی خودی نێچیرڤان بارزانی و به‌رپرسانی دیکه‌ی کورد چ شتێکی بۆ
ئه‌م میلله‌ته لێ شین نه‌بوو. جا نازانین له پاشه‌ڕۆژێکی نزیکدا
بارزانی جارێکی تر ڕوو له به‌غدا ده‌کاته‌وه یان نا؟
ستۆکهۆڵم 3ـ7ـ2008
mehabadkurdi@hotmail.com
|