نامه‌یه‌ک بۆ تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان و کۆسره‌ت
هاوڕێ نوری
26-4-2008
پێتان ناڵێم
کاکه چۆنکه
چۆله‌که بۆ
یه‌کێتی ناگرن
دوایین
ته‌نگه‌ژه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
(کفره‌که‌ی) مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایزه
به نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆمپانیای ووشه
کفره‌که ئاخر زه‌مانی یه‌کێتی نزیک ده‌کاته‌وه
ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و ئاگره‌ی به
حه‌شوه‌که‌وه‌یه ڕۆژ به ڕۆژ نزیکتر ده‌بێته‌وه
له بۆمبه‌که و وێرانکردنی ساختمانه نۆژه‌ن
نه‌کراوه‌که‌ی یه‌کێتی،ئه‌م ڕوداوانه به ته‌واوی
ئه‌ندامانی یه‌کێتی بێزار و بێ ئومێد کردوه و له
باتی چاوه‌ڕێی ئارامی بکه‌ن چاوه‌ڕێی زرمه‌ی
بۆمبه‌که‌ن بڕیار به ده‌ستانی یه‌کێتی یان
ئاوه‌زیان به‌ستوێتی و له جوڵه که‌وتوه یان
ئه‌وه‌تا خۆیان کاریان به‌و زرمه‌یه هه‌یه ده‌نا
له باتی ته‌ماشه‌کردنی بێ خه‌مانه له هه‌وڵی
ئاگربڕین ده‌بوون. (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
به‌م ڕه‌وشه‌وه کۆنگره‌ی بۆ ناگیرێت،درێژه
کێشانی چاوه‌ڕوانی کۆنگره‌ش نابێت له سنوری سه‌بر
سه‌ربکات وه‌ک له نوسینێکی پێشتر ئاماژه‌م
کردوه)
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌ی خه‌مه ڕوو ته‌نها له
خه‌مخۆریمه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م،دژی که‌س نیم و
کینه‌م به‌رامبه‌ر که‌س نیه،بینینی ڕوداوه‌کان
لای من ئاوهایه و خۆم چۆنی ده‌بینم وای باس
ده‌که‌م،هه‌موو یه‌کێ له‌و که‌سانه‌ی ناویان دێت
لێره‌دا لای من که‌سێکی ئاسایین وه‌ک هه‌ر کۆڵ
هه‌ڵگرێک یان وه‌زیرێک یان مامۆستایه‌ک،پیا
هه‌ڵدانیش کاری من نیه هه‌ر بۆیه نامه‌وێت
لایه‌نی باشی که‌سیان باس بکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
کوێراییم نیه‌و ده‌یبینم،که‌س لای من پیرۆز نیه‌و
که‌سیان نابوێرم به‌ڵام شه‌لم کوێرم نا پارێزمێش
ناکه‌م.
ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێ بکه‌م و وه‌ڵامیان
بده‌مه‌وه وه‌ک پێشنیار بۆ هێمن کردنه‌وه‌ی
گرژیه‌کانی ناو یه‌کێتی..
با له‌وێوه ده‌ست پێبکه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا چی
وتوه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت چیه؟ بۆ پارتی و هه‌ندێ
یه‌کێتی لێی که‌وتونه‌ته ته‌قه؟ له سه‌ره‌تای
ده‌سبه‌کار بونی کۆمپانیای ووشه‌وه ئه‌وه‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فا ووتویه‌تی قسه‌ی خه‌ڵکه‌و هه‌ر
ئه‌و نه‌ی ووتوه زیاده ڕۆیی تیا نه‌کردوه،ئه‌و
زمانه‌شی که پێی ده‌نوسێت زمانێکی نه‌رمی
ڕه‌خنه‌گرانه‌یه و وا پێده‌چێت کاریگه‌ری ڕای
به‌شێک له شه‌قامی کوردی له‌سه‌ر بێت،که به هۆی
ڕۆڵی له ڕوداوه‌کانی ڕابردودا به که‌سێکی توند‌و
تیژ و تا شه‌ڕه‌نگێزیش ناوی ده‌به‌ن، تا
ڕاده‌یه‌کی باشیش سه‌رکه‌وتو بوه له
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له که‌سایه‌تێکه‌ی پێشتری و
هه‌وڵی زۆری داوه بیانو نه‌داته ده‌ست بۆ
گێچه‌ڵ، به‌ڵام که‌موکوڕیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی
کورد‌و سه‌رانی ده‌ستڕۆشتوی ناو یه‌کێتی جامی
توڕه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌یاندۆته ئاستی لێ
ڕژان،ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت وا له ده‌روێشه‌کانی
خۆیانی بگه‌یه‌نن که ئه‌وه نه‌وشیروانه بۆته
ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌رو ده‌یه‌وێت قوتیان بدات، وا
به‌رچاویان تاریک بوه ناتوانن له‌وه حاڵی ببن
که ئه‌گه‌ر نه‌وشیروانیش نه‌بێت ڕاستی
بابه‌ته‌کان که‌سێکیتر قوت ده‌کاته‌وه و ئه‌و
فۆبیایه بزر نابێت. نازانم بۆ وا بیر
ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و گرده‌وه ئاگرێ
بکه‌وێته‌وه ده‌یان سوتێنێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆیان
ئاگرێک به‌و گرده‌وه‌بنێن سه‌لامه‌ت ده‌بن!
تاڵه‌بانی چی پێده‌کرێت و ده‌بێت چی بکات؟
هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای یه‌کێتی
تاڵه‌بانیه، به‌رپرسی یه‌که‌میش له
چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر خۆیه‌تی،مقه‌سته‌که به‌ده‌ست
ئه‌وه‌وه‌یه ئه‌توانێت بڕیار بدات حه‌شوه‌که
ببڕێت یان لێگه‌ڕێت بۆمبه‌که بته‌قێت. ئه‌رکی
تاڵه‌بانیه ناوماڵی یه‌کێتی به نیاز پاکی
ڕێکخاته‌وه و به پێوانه‌ی دڵسۆزی و خاوێنی باڵای
هه‌موو لایه‌ک بپێوێت،نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌مه‌و
پێش کردوێتی به قسه هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک
ته‌ماشا ده‌کات به‌ڵام به‌کرده‌وه بوه به باوکی
کیتله‌یه‌ک و باوه‌پیاره‌ی کیتله‌کانی تر،کوڕێکی
مه‌سول کۆمیته‌ی له زڕ کوڕێکی سه‌رکردایه‌تی کاری
زیاتر پێ ڕاده‌په‌ڕێت، به‌م حاڵه‌وه ناتوانێت
حاکمێکی عادلانه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی بێت و
ده‌بێت گوێ له هه‌موو لایه‌نه‌کان بگرێت و
یه‌کیان خات له‌سه‌ر بنه‌مای چی باشه بۆ یه‌کێتی
و خه‌ڵک نه‌ک به ته‌وافوق له‌سه‌ر بناغه‌ی دان و
سان. ده‌بێت گوێ له هاش و هوشی بێ بناغه‌ی
خه‌ڵکانێک نه‌گرێت که به هه‌ڵه‌یدا ده‌به‌ن و
ئه‌و ڕاستیه بزانێت که نه‌وشیروان پارویه‌کی
ئاسان نیه و سانا قوت ناچێت ئه‌و خۆی له هه‌موو
که‌س باشتری ده‌ناسێت که که‌سێکی دژه پاشگه‌ز و
ملدانه و ئێستاش هێزێکی که‌م تا زۆری حیزبی و
جه‌ماوه‌ری له پشته له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو
گێچه‌ڵێک که پێی بکرێت به زیانی یه‌کێتی ته‌واو
ده‌بێت. چاره‌سه‌ری ئه‌م ڕه‌وشه‌ی یه‌کێتی خۆشیتان
بێ و ترشیتان بێت ڕێکه‌وتنه‌وه‌ی
ته‌که‌توله‌کانه،ته‌نها ڕێکه‌وتنه‌وه زامنی
یه‌کێتی ناو یه‌کێتیه چاو سورکردنه‌وه و تۆقاندن
نه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فا له په‌یامنێری
ڕۆژنامه‌یه‌کیش له‌م ڕۆدا زۆر گران
ده‌که‌وێته‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا چی پێده‌کرێت و ده‌بێت چی
بکات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م بارودۆخه نا جێگیره‌ی
هه‌رێم و له‌گه‌ل ئه‌م جۆره کورت بین و
جیقه‌ڵانه بچوکانه ناتوانێت به ئارامی له‌سه‌ر
ئه‌و کاره‌ی به‌رده‌وام بێت و دواجار توشی گێچه‌ڵ
ده‌بێت،ڕوداوه‌کان و لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی
پارتی و یه‌کێتی ئاماژه‌یه‌کی ڕوونن و گومانیان
نه‌هێشتۆته‌وه له‌و سه‌ر ئه‌نجامه نابێت
چاوه‌ڕێی مردنی تاڵه‌بانیش بکات و له‌و حا‌ڵه‌شدا
هه‌ر یه‌کێتی ناکه‌وێته ده‌ست ئه‌و چونکه ئه‌و
ئه‌مڕۆ سێ یه‌کی یه‌کێتی زیاتری له‌گه‌ڵ نیه.
زاڵبونی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان و
چڕبونه‌وه‌ی ململانێکان له شێوه‌ی ململانێی
تاکه‌کاندا وایان کردوه خه‌ڵکانێکی زۆر له
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌ش وا
بیربکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان ده‌سه‌ڵاتی
یه‌که‌م بێت نه‌ک هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیان
ده‌که‌ویته مه‌ترسیه‌وه به‌ڵکو شار به‌ده‌ر
ئه‌کرێن بۆیه به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌موو شتێک
ده‌که‌ن له پێناوی نه‌هاتنه‌دی ئه‌و ڕۆژه، له
حاڵی مردنی تاڵه‌بانیشدا یه‌کێتی ئه‌م ئه‌گه‌رانه
چاوه‌ڕێی ده‌کات 1- ترازانی باڵه‌کان و بونیان به
چه‌ند حیزبێکی وه‌ک سۆشیالست و زه‌حمه‌تکێشان یان
چه‌ند لقێک له پارتی 2- ڕێکه‌وتنی زوربه‌ی
سه‌رانی یه‌کێتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی که‌سێک له
بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندێکانیان،ئه‌مه‌ش یه‌کێتیه‌کی زۆر
لاواز و ته‌مه‌ن کورت ده‌بێت. 3-له ئاکامی ناکۆکی
ناو باڵه‌کان هه‌ڵبژاردنی که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رسێ باڵه‌که، ئه‌م که‌سه‌ش بێ پشت و په‌نا و
بێ هێز ده‌بێت و ناتوانێت باڵانسه‌که ڕاگرێت و
هه‌موو ده‌م مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌که ئامادایه.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر بیر له گه‌ڕانه‌وه
بۆ ناو یه‌کێتی بکاته‌وه ئه‌وه له ئاماده‌یی
تاڵه‌بانیدا ده‌کرێت نه‌ک دوای ئه‌و،له‌و پێناوه‌ش
دا ده‌بێت واز له گرژی و گۆشه‌گیری بێنێت، واز
له هه‌ندێ شێوازی قسه‌کردن بێنێت که هه‌مووی
ده‌گاته‌وه ده‌می خاوه‌نه‌کانیان، ده‌بێت به
نیازێکی پاکه‌وه هه‌موو لایه دڵنیاکاته‌وه که
بێ کینه ده‌بێت له‌گه‌ڵیان و ده‌توانن کێشه‌کانی
ڕابردوو له بیر بکه‌ن و یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن، ئه‌و
کاتیش به هه‌موو لایه‌ک به‌هاوکاری و هاوده‌نگی
قسه له‌سه‌ر چاکسازی بکه‌ن و له ماوه‌ی نێوان
دوو کۆنگره‌دا یه‌کێتی ته‌سلیم به خه‌ڵکانێکی
شیاو بکه‌ن،خۆ ته‌مه‌نی ئه‌ویش له‌تاڵه‌بانی
ئه‌وه‌نده جیاواز نیه. گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان
بۆ ناو یه‌کێتی باشترین ڕێگایه بۆ درێژه‌دانی به
کاری سیاسی، ئه‌ویش ده‌بێت قه‌باره‌ی خۆی بزانێت و
لێنه‌گه‌ڕێت خه‌ڵکانی به هاش و هوش به هه‌ڵه‌یدا
به‌رن، دروستکردنی حیزبێکی تر له‌سه‌ر لاشه‌ی
یه‌کێتی هه‌م یه‌کێتی لاواز ده‌کات و هه‌م خۆشی
له یه‌کێتی لاوازتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر دوابڕیاری
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌کێتیش دابێت ده‌کرێت
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئۆپۆزسیونی هه‌موو
ناوچه‌کانی کوردستان ڕێک بکه‌وێت و حیزبێکی تر
دروستبکه‌ن به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێتی سه‌نگی
حیزبه‌که له هه‌موو کوردستان باڵانس بکرێت و
هه‌ر له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌کێتی نه‌بێت به‌ڵام
له‌وحاڵه‌ش دیسان ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بکات که
بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش ده‌بێت
نرخێکی باش بدات و له هاو خه‌باته کۆنه‌کانی
ئاسانتر و گونجاوتر نابن و ده‌بێت که‌سانێک بن که
به ڕاستی له ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندی کورد
کۆببنه‌وه.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ چی پێده‌کرێت و ده‌بێت چی بکات؟
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ خاوه‌نی سه‌نگ و پێگه‌یه له‌ناو
یه‌کێتی ئه‌و سه‌نگ و پێگه‌یه وایکردوه که
ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بێت له یه‌کلایی کردنه‌وه‌دا
و له ته‌بایی و ناته‌باییدا، دوو نمونه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتی و کفره‌که‌ی ئه‌م
دواییه به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ن، له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتیدا کاتێک دای به لای
تاڵه‌بانیدا سه‌رکه‌وتنی ئه‌و لایه‌ی مسۆگه‌رکرد و
له پشتگیری نه‌کردنی هه‌ڵوێستی دژه ووشه‌ی
ئه‌مجاره‌شدا پشتی نه‌یارانی ووشه‌ی له زه‌وی
داوه. (من هیوادارم که ئه‌وه سیناریۆیه‌ک
نه‌بوبێت پێشتر تاڵه‌بانی خۆی دایڕشتبێت و
کۆسره‌تیش زانیاری هه‌بوبێت) . کۆسره‌ت ڕه‌سول
ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که سه‌رکه‌وتنی هه‌ر
پیلانێکی له‌و بابه‌ته یه‌کێتی ڕوه‌و کاره‌سات
ده‌بات و عه‌قلی موئامه‌ره ده‌کاته عه‌قڵێکی باو
له‌ناو یه‌کێتیداو خۆشی نێچیری موئامه‌ره‌یه‌کی
داهاتوو ده‌بێت،چونکه یه‌کێتی له حیزبێکی سیاسی
یه‌وه به‌ره‌و باندێکی مافیایی ده‌بات، بۆیه
ئه‌ویش خاوه‌نی به‌رپرسیارێتیه و ده‌بێت به
ووریای و هه‌ستکردنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو
ڕه‌هه‌ندێکی هاوشێوه بجوڵێته‌وه. ده‌بێت له
ڕوانگه‌ی دڵسۆزی بۆ یه‌کێتی و نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه
هه‌نگاو بنێت و مامڵه به ناکۆکێکانه‌وه نه‌کات.
ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه ده‌بێت
سه‌ران و یه‌که یه‌که‌ی هه‌موو ته‌که‌توله‌کان
ته‌نها له جیهانی کیتله‌که‌ی خۆیانه‌وه
نه‌ڕواننه یه‌کێتی و کوردستان با توشی
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌بن،پێویسته له
ده‌ره‌وه‌ی کیتله‌ی خۆیانه‌وه ته‌ماشای ناو
یه‌کێتی و ڕاستی ڕه‌وشه‌که بکه‌ن و خۆیان پێ
زیاتر نه‌بێت له‌وه‌ی هه‌ن.