|
|
له‌یلا زانا وه‌ک ئێوه به‌نوشته به‌ڕێوه ناچێ..(ڕزگارڕانگور
)
(ئه‌شێ
مرۆڤ تێک بشکێنرێ به‌ڵام هه‌رگیز نابه‌زێنرێ،ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه
نه‌خوڵقاوه تا ببه‌زێ)
هیمنگوای
له‌یلا
زانا ئه‌و ژنه کورده‌ی به ڕه‌نگه‌کان ئاڵای کوردستانه‌وه چوه ناو
په‌رله‌مانی تورکیا و په‌یامی گه‌لێکی به‌جیهان دابه‌کوردی
ئاخاوت باسی ئازادی گه‌لێکی کرد و ئه‌وان زیندانیان کرد تورکه‌کان بونی
کوردیان له‌تورکیادا بۆ هه‌زم ناکرێ.
ساڵی
1995
خه‌ڵاتی
ساخارۆفی له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورپا وه‌رگرت له‌برۆکسل،زانای شۆڕش ده‌ستی
ئاوه‌ڵابوو په‌یامی گه‌لێکی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ده‌گێڕا،فاشیه‌کانی تورک
ده‌یان به‌ربه‌ستیان بۆ دانا تاک و زیندانیان کرد،زیندان ئه‌و
شۆڕشگێڕه‌ی سارد نه‌کرده‌وه به‌ڵک و زیاتر جۆشی سه‌ند دوای به‌ربونی
له‌نه‌ورۆزه‌کاندا ئاواڵا‌تر خه‌باتی ده‌کرد و باسی له‌گه‌لێک و خاکێکی
ئازادی ده‌کرد،زاناتر باسی له‌ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کرد،له‌یلازانا
له‌م ساڵدا خه‌ڵاتێکی تری ئاشتی له ئوتریش وه‌رگرت
له‌ڤیه‌نا،له‌سمینار‌ێکیشدا په‌یامی گه‌لی کوردی ده‌گه‌یانده گوێ ی
جیهان، ئه‌ومرۆڤه‌ی ترس نازانێ چی یه‌وه مێژوو خواستیاری
نوسینه‌وه‌یه‌تی ئه‌و له‌ناو ژانی گه‌لێکه‌وه گه‌وره‌بوه ئه‌و
کۆیله‌ی قبوڵ نی یه ئه‌گه‌ر له‌یلا زانا کورد نه‌بوایه دالای لاما
ده‌بوو، له‌ناو تورکیادا داوای هه‌رێمێکی ئازادی بۆکوردستان
ده‌کرد،،له‌باتمانیش به‌خه‌ڵکی ووت ئه‌وه تورکه ده‌یه‌وێ کورد
به‌کورد به‌کوشت بات داوای له‌به‌ڕێوبه‌رانی باشورکرد بابه‌و ئاگره
یاری نه‌که‌ن که‌چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان ده‌خاته مه‌ترسێوه‌له‌یلا
زانا له‌په‌یامه‌که‌ی به‌ر ده‌وام بوو تا له‌ئامه‌د له‌به‌رده‌م هه‌زان
خه‌ڵکداو چاوی میت وجه‌ندرمه‌دا ووتی کورد سێ ڕابه‌ری هه‌یه،ئاپۆ
تاڵه‌بانی و بارزانی، ئه‌وده‌م ڕۆژنامه ڕوزه‌رده‌کانی باشور ئه‌و
قسه‌یه‌ی له‌یلا زانایان به‌مارشێنی گه‌وره ده‌نوسی و به‌خه‌ڵکییان
ده‌فرۆشته‌وه، تورک له‌مێژه له‌له‌یلا زاناکان پڕه ده‌یانه‌ویست
وه‌ک مو‌سا عه‌نته‌رو کێ و کێ شه‌هیدیان که‌ن لێ تورک باس له‌دیموکراسی
ده‌کات زانا له‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ناسراوه بۆیه دیسان دادگا
قه‌سابیه‌که‌ی ئامه‌د له‌یلا زانایان دایه دادگا و پێ ئه‌چێ ئه‌م
جاره 60
ساڵ حوکمی
بده‌ن له‌یلا زانا ده‌یتوانی سانای له‌تورکیا ده‌رچێ لێ ئه‌و
خه‌باته‌که‌ی ئه‌وه ده‌خوازێ له‌تورکیا بێت و تورکیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت
له‌یلا زانای له‌کۆڵ بێته‌وه و له‌ده‌ره‌وه زه‌مینه بۆ له‌ناوبردنی
با ت له‌یلا زانا باسی سێ که‌سایه‌تی کرد ئاپۆ، سه‌رۆک ئاپۆ
به‌پارێزه‌ره‌کانی ووت له‌یلا زانا‌و خه‌تیب دیجله نوێنه‌ری منن و
ئه‌وان چی ده‌ڵێن بۆ گه‌له‌که‌م شه‌رعێتی هه‌یه.
لێ
تاڵه‌بانی له حوکمی دادگایه‌که‌ی وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکیان
بێده‌نگیان له‌هه‌ڵوێست نواندن ڕاگه‌یاندوه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا
که‌چوه تورکیا قاچه‌کانی زه‌وی نه‌ده‌گرت له‌ترسا گۆچانێکی
هه‌ڵگرتبوو،هه‌رچی بارزانیشه ئه‌وه هه‌ر بڤه‌یه باس له‌قاره‌مانێکی
وه‌ک له‌یلا بکات چونکه ئه‌وه دڵی تورکان عاجز ده‌کات و سبه‌ینێیه‌کی
خراپی ده‌بێ به‌توشه‌وه،ئه‌وه‌ش نا کاتێک ئه‌حمه‌د تورک و وه‌فدی
پارتی کۆمه‌ڵگای دیمکراتی له‌کوردستانی باشور بوون مه‌سعود بارزانی
به‌خۆی وسه‌دان حیمایه‌وه خۆیان له‌و وه‌فده شارده‌وه و بارزانی
نه‌ی ویست بیان بینێ نه‌با ڕێکه‌وتن و کۆیله بونه‌که زه‌ره‌ری پێ
بکه‌وێ، له‌یلا زانا چاک ده‌زانێ تورکیا هه‌مووی زیندانه تورکیا بۆخۆی
زیندانێکی گه‌وره‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد چونیشی بۆ زیندانێکی بچکۆله
گه‌وره‌بونی له‌یلایه و خۆشه‌ویست بونێتی لای گه‌له‌که‌ی، من وه‌ک
کوردێک شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌م له‌ناو ئه‌و هه‌موو شته قێزه‌ونه‌ی
کوردا زانامان هه‌یه ئیره‌ی به‌هه‌ڵوێستی ده‌به‌م، وه‌ک چۆن قێز
له‌هه‌لوێستی سه‌رانی به‌زۆر سه‌پێنراوی کورد ده‌که‌مه‌وه له‌باشور،
له‌یلا زانا به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه نه‌ک وه‌ک خه‌ڵکانی تر به‌زیندویش
بۆنی مردنیان لێ دێ و زه‌ره‌ر له‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ده‌ن، ده‌با
هه‌موو ژنانی ووڵاته‌که‌م ببنه له‌یلا زانا و کچه‌گه‌ریلاکانی باکور و
بۆنی ئازادی بکه‌ن و ئه‌و پاشا گه‌ردانی یه له‌ده‌ست ئه‌و پیاوی ناو
فه‌رشانه بسه‌نه‌وه،خۆیان و ئێمه‌ش ئازاد که‌ن، سڵاو له له‌یلا زانا
له‌هه‌ر کوێ بێت ئێمه ڕۆحمان له‌لاته کورد شانازیت پێوه
ده‌کات،دڵنیا به سه‌رانی باشور ناکارن شکوات بۆ بکه‌ن چونکه خۆیان
له‌ترسی تورکان زوو زوو خۆیان وون ده‌که‌ن، ڕه‌نگه خوێنه‌ران ببپرسن
بۆچی له‌یلا زانا له‌ئامه‌د باسی تاڵه‌بانی و بارزانی کردوه
به‌سه‌رکرده‌ی کوردی وه‌سف کردون،له‌یلا ویستی ئه‌وان خه‌به‌ر
کاته‌وه‌و فێری هه‌ڵوێستیان کات لێ واده‌ر نه‌چوو ئه‌وان له‌خه‌وی
قوڵدان و کۆیله‌یه‌کن قه‌د خه‌و به‌ئازادێ وه نابینن
.
|