|
|
کۆ
کۆنفرانس و سه‌ردانێکی بێ ئه‌نجام
......................(مه‌هاباد
کوردی)
من
پێشتر له‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که‌ی ستۆکهۆڵم و سه‌ردانه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب
ئه‌ردۆغان بۆ ئامه‌دی باکووری کوردستان دوو بابه‌تم نووسی. سه‌باره‌ت
به هه‌ردووکیان گه‌شبین نه‌بووم و نیم. ده‌رباره‌ی کۆنفرانسی ستۆکهۆڵم
ئه‌مڕۆ به‌یانی له
TV4ی
سویدی، ده‌نگوباس، باس له‌وه کرا که به‌یاننامه‌ی کۆتایی
کۆنفرانسه‌که چ شتێک یان بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌کی کۆنکرێتی تێدا نییه
که دڵخۆشکه‌ر بن. هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌ی که من دوێنێ
له نووسینه‌که‌ی خۆمدا هێنابوومه زمان، ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه‌کانی
سوید ئه‌مڕۆ به‌یانی باسیان لێوه کرد. هه‌ر بۆ نموونه له ڕۆژنامه‌ی
SvDی
سویدیش ئه‌وه نووسراوه که کۆنفرانسه‌که‌ی ستۆکهۆڵم شتێکی کۆنکرێتی
لێ شین نه‌بووه. جگه له‌وه‌ش له هه‌ندێ هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی
سویدیدا هاتووه که پاره‌ی تێجووی کۆنفرانسه‌که 25 ملیۆن کرۆنی سویدی
بووه. هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی کۆندۆلیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا له میوانخانه‌ی شیراتۆنی سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵم، دوێنێ بووه‌ته
هۆی قه‌ره‌باڵغی دروستکردن و گرفتی گه‌وره‌ی هاتوچۆی ناوه‌ته‌وه،
چونکه زۆر ڕێگای نزیک له‌و شوێنه داخراون. به‌ته‌نیا کارێکی ئاوه‌ها
30 ملیۆن کرۆنی سویدی زیانی لێ که‌وتۆته‌وه. هه‌ر له چاوپێکه‌وتنێکی
ته‌له‌فزیۆنیدا خه‌ڵکانێک هه‌بوون له دژی ئه‌م جۆره کارانه‌ش
ناڕه‌زاییان نیشان دا. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه 25 و 30 ملیۆن کرۆنی
سویدی که ده‌کاته زیاتر له نۆ ملیۆن و سێ سه‌د و بیست و دوو هه‌زار
دۆلاری ئه‌مریکی، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی دیکه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و
خه‌ڵکانه سه‌رف کرابان که به ڕاستیش پێویستیان به یارمه‌تی و ئاو و
نان و کاره‌با و ساده‌ترین شته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یه، چ له عێراق و
کوردستاندا، باشتر نه‌ده‌بوو؟! ته‌له‌فزیۆنی سویدی(سه‌ر به ده‌وڵه‌ت)،
له کاتی به‌ستنی کۆنفرانسه‌که‌دا، په‌یامنێرێکیان له به‌غدا بوو.
هه‌ر ته‌نیا وێنه و ڕاپۆرته‌کانی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنه‌ری
قسه‌که‌ی منن. جارێکی دیکه ئه‌وه دووپات ده‌که‌مه‌وه ئه‌م جۆره
کۆنفرانسانه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر ناوێکی تریان لێ بنرێت، ڕێکلامی
سیاسین.
له‌و وه‌خته‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له
ئامه‌دی پایته‌ختی باکووری کوردستان په‌یمانی شیرین و هه‌نگوینی به
هاووڵاتییانی کورد ده‌دا، ئا کتومت له‌و چرکه‌سات و دواتر و پێشتریش،
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی که‌مالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان کوێستان و گوند و
ده‌ڤه‌ره جیا جیاکانی باشووری کوردستان و ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری
ده‌ستکردیان بۆمبا باران ده‌کرد. ئه‌ردۆغان له ئامه‌د باس له ئاشتی و
پێکه‌وه ژیان ده‌کات، سوپای کوردکوژی ڕژێمه تۆرانییه‌که‌شی گوند و
زۆزان و چیا و کێڵگه و ڕه‌ز و واری کوردان کاول ده‌کات. هه‌ر له
هه‌مان کاتیش‌دا ئێرانی داگیرکه‌ری به‌شێک له کوردستان، به هه‌مان
شێوه و هه‌مان هه‌ڵوێست، هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌دات و ترس و مه‌رگ
ده‌خاته دڵی خه‌ڵکی ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌کانی سه‌ر سنوور. هه‌ردوو
ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر و زه‌وتکه‌ری کوردستان به‌یه‌که‌وه ئه‌م جۆره
دوژمنکاری و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه پیاده ده‌که‌ن. بۆ هه‌ردوو لایان
مرۆڤی کورد چ نرخێکی نییه و، پێشیان وایه چاکترین ڕێگه ئه‌وه‌یه
که کورد سه‌رکوت و سه‌رشۆڕ و ته‌فروتونا بکرێت. ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌کانی
تورکیا مه‌به‌ستیان گه‌ریلا ئازاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بێ،
خۆ ئه‌وانه‌ی که له ئامه‌دن هه‌ر هه‌موویان خزم و که‌سوکار و خوشک و
برا و دایک و باوک و خۆشه‌ویستی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ن که له قه‌ندیل و
هه‌ر چوار لای کوردستاندا په‌رش و بڵاون. ئامه‌دییه‌کانیش هه‌ر
گه‌ریلان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر. تۆ بڵێی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک
وه‌زیرانی تورکیا ئه‌وه‌نده گه‌مژه بێت تا شتێکی وا نه‌زانێت؟!
ستۆکهۆڵم 30ـ5ـ2008
|