|
|
کۆمه‌ڵه‌ی
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان کۆمیته‌ی سویدی
به‌رزو
پیرۆز بێت یادی (33 ساڵه‌ی) ته‌مه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
به‌ناوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی هه‌ر‌چوار پێکهاته‌ی
کۆمه‌ڵه‌که‌مان له سوید پیرۆزبایی گه‌رم و جدیمان
ده‌گه‌یه‌نینه مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و تێکڕای کادیر
و ئه‌ندامانی( ی.ن.ک) و جه‌ماوه‌ره شۆڕشگێڕ‌و به‌رچاو
ڕوون و دڵسۆزه‌که‌ی.. به‌هیوای ته‌مه‌نی درێژی پڕ
تێکۆشان و تازه‌بوو‌نه‌وه‌و بەخۆداچوونه‌وه‌ی زیاتر‌و زۆرتری
ڕێکخراوه‌یی وکار و چالاکی‌یه‌کانی و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌و بیر
و بۆچوونه جدی و دڵسۆزانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ده‌خوازین.
هه‌رچه‌نده لامان ڕوونه( ی.ن.ک) ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ساتیش
له‌وه‌ستاندا نه‌بووه‌و وه‌ک حیزب‌و ڕێکخراوێکی چه‌ق به‌ستوو ته‌مه‌نی
پڕ شکۆی به‌ڕێنه‌کردووه‌و بێ‌سڵه‌مینه‌وه له‌کات‌و شوێنی گونجاو‌دا
قسه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداو و پێشهاته‌کانی کوردستان و
عێراق‌و ناوچه‌که.
هه‌ربۆیه خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێ‌ی باشتر و باشتری
لێ‌ده‌که‌ن‌و له‌بیریانه( 33ساڵ) پێش ئێستا له‌خاڵی سفره‌وه تێکڕای
ژماره‌کانی تریان پێکهێناوئه‌سپی گلاوی شۆڕشی کوردیان له خوێنی
شه‌هیدان‌و فرمێسکی دایک‌وخوشکان‌و ئاره‌قه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کورد
هه‌ڵسانده‌وه‌و جارێکی تر به‌به‌عس و ناوچه‌که‌و جیهانیان سه‌لماند(
کورد نه‌مردووه خه‌یاڵیان خاوه.. به‌راتی نه‌جات به‌خوێن نووسراوه) ،
و چیاکانی کوردستان پڕبوونه‌وه له‌شێره کوڕ وکچی کورد و به‌بیروبازوو
و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌یان دنیایان به‌خه‌به‌ر هێنا و گه‌نجان و لاوانی
کوردستانی‌یان وه‌ک ته‌ونی جۆڵا به‌تان و پۆ به‌ڕێکخستنه‌کان چنی،
شانه و پۆل و که‌رت وکۆمیته و ڕێکخراویان لێ درووست ئه‌کرا و له‌و
شوێنانه‌ش که پێویست بوو ( پێشمه‌رگه‌ی شاریان) بۆ پشتگیری‌یان درووست
کرد بۆ جارجار وه‌شاندنی زه‌بری گورچک‌بڕ له دوشمنی و
به‌خه‌به‌رهێنانی خه‌ڵکی که‌ده‌ستی کورد و شۆڕش‌و شۆڕشگێڕانی ده‌گاته
هه‌موو شوێنێک..
بڕواشمان‌وایه سه‌رکردایه‌تی سیاسی‌و سه‌ربازی
یه‌کێتی و بگرە له‌لووتکه‌ی
هه‌ڕه‌مه‌که‌وه تا خواره‌وه خه‌ڵکانی ده‌سته‌مۆو ڕازی
و دەستوووسان نین هه‌ربۆیه ده‌کرێت بووترێت ئه‌ندامانی
( ی.ن.ک) ناتوانن ناڕازیببوونه‌کانی خۆیان د‌ه‌رنه‌بڕن
و بیشارنه‌وه‌و چاوه‌ڕێ‌ی قودره‌تی قادربن. ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی کوردستان بڕوامان وایه ( ی.ن.ک) یه‌ک هه‌ناسه‌ی
هێمن بدات و که‌مێک
ماندووی بحه‌سێته‌وه
هه‌رکه‌سێک دەنکه گه‌نمێکی کوردی به‌غه‌دروناحه‌ق
خواردبێت ئه‌یخاته به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی گه‌ل........
هیواو داواشمان وایه له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی‌وسه‌ربازی و کادیر و
تێکۆشه‌ره‌کانی(ی.ن.ک) هه‌ندێک خۆپارێزی بکه‌ن له ده‌ربڕینی
ناشایسته و ووشه‌ی زبر و تانه‌وته‌شه‌ر و به‌گیانی ڕێکخراوه‌یی و
شۆڕشگێڕانه قسه له‌سه‌ر هه‌موو شت و بابه‌ته‌کان بکه‌ن.
جارێکی‌ترپه‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه
شورای پۆڵا‌و دڵسۆزی هه‌میشه‌یتانین و مناڵه‌کانیشمان
به‌گیانی کوردانه په‌روه‌رده بکه‌ین تاهه‌ریه‌که‌مان ببینه
سێ‌چوارێک.
کۆمه‌ڵه‌ی
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان کۆمیته‌ی سویدی
2008-06-01
|