|
||||||
شاعیرکاوە حسێن:من ئەگەر نەتوانم بە ڕاستگۆى عەشقى ڕاسیتەقینەى دڵى خۆم بنووسمەوە،خوێنەر چۆن ئەتوانێ بەڕاستگۆى بمخوێنێتەوە.................... دیمانە. :ئارام شێخ عەزیز
حاوەنى زۆرترین خوێنەرو جەماوەرى شیعرى یە دەنگێکى شیعرى جوانە لە نێو ئەدەبیاتى کوردیدا زۆرێک لە هونەرمەندانى گۆرانى بێژ بە تێکستە شیعریەکانى سەرسامن و چەند هونەرمەندێکیش هەوڵى بەکار هێنانى تێکستەکانى کاوە حسێن یان داوە . لە دیمانەیەکى ڕۆژنامەکاماندا بە چەند پرسیارێکەوە میوانداریمان کرد:
پ:ئێمە کاوە حسێن دەناسین بەڵام چۆن پێناسەى کاوەحسێن دەکەى بۆ کەسانێک کە ناتناسن؟ کاوە حسێن:من مرۆڤێکى سادەم وەک هەرمرۆڤێکى ئەم زەمینە،هەموو کەسێکم خۆش ئەوێ و هەموو شتێکیشم لا خۆشەویستە هاوڕێى هەرکەسێکم کە خۆشەویستى ئەزانێ. پ:کاوە حسێن هەمیشەو لەلایەن جەماوەرو خوێنەرانتەوە خۆشەویستى یەکى زۆر هەیە بۆ دەقە شیعرى یەکانى بەڕێزتان،نهێنى ئەم خۆشەویستى یەى جەماوە رو خوێنەر بۆ شیعرەکانى کاوە حسێن لەکوێوە سەرچاوە ئەگرێ؟ کاوەحسێن:من هەمیشە بەڕاستگۆی و خۆشەویستى یەوە دەنووسم،هەمیشە جگە لە حۆشەویستیش لە جەماوەرو خوێنەران چاوەروانى هیچ پاداشتێکى تر ناکەم،چونکە خۆشەویستى جەماوەر باشترین سەرمایە بۆ من.
پ:لەگەڵ ئەوەى لە گۆرەپانى ئەمڕۆى ئەدەبیاتى کوردیدا ژمارەیەکى زۆر نووسینى شیعرى هەیە،بەڵام جەماوەرو خوێنەرى شیعرى بەڕێزتان تایبەتى یە،چى یە ئەو جیاوازى یە ى تۆ لە شاعیرانى ترى سەردەم جیا ئەکاتەوە؟ کاوە حسێن:من نازانم ئەبێت خوێنەر یان جەماوەر بڕیارى ئەو جیاوازى یە بدەن،گرنگ ئەوەیە من ڕاستگۆى حۆم لە نووسینى تێکستەکانمدا لە دەست نەدەم و ڕێز لە خۆشەویستى خوێنەرو جەماوەر بگرم.
پ:هەمیشە عەشقێک زۆر بە زەقى لە نووسینە شیعرى یەکانتدا بە دى ئەکرێ،ئایە ئەمە لە ژیانى واقیعى کاوەحسێن دا بەو قوڵیە بوونى هەیە؟ کاوە حسێن:من ئەگەر نەتوانم بە ڕاستگۆى عەشقى ڕاسیتەقینەى دڵى خۆم بنووسمەوە،خوێنەر چۆن ئەتوانێ بەڕاستگۆى بمخوێنێتەوە.
پ:دوابەدواى بڵاوبونەوەى سیدى یە دەنگى یەکەى بەڕێزتان کە کۆمەڵێک هۆنراوەى لە خۆ گرتبوو لە ناوەودەرەوە پێشوازى باشى لێکرا هەرچەندە ئەو سیدیە تۆمارکراوى بەرنامەیەکى تەلەفیزۆنى بوو سەبارەت بە چەن هۆنراوەیەکى بەڕێزتان،نەک سیدى یەکى تایبەت بێت بە شییعرەکانى بەڕێزت؟ کاوە حسێن:هەرچەندە منیش ئاگادارى تەواوى وردە کارى ئە وسیدىیە نەبووم،بەڵام منیش لە چەن هەواڵێکدا بینیم لە ناوەو دەرەوە خەڵکى گوێبیستى شیعرە دەنگى یەکانى من بوون،چونکە ئەوە چەن شیعریەکى دەنگێگى بوو لە ستۆدیۆى tv یەکدا تۆمار کرابوو تایبەت بە بەرنامەیەک بوو،بەڵام دیارە حۆشەویستى خەڵک ئەو بەرهەمەى بڵاوکردۆتەوە،منیش خۆشەویستیم بۆیان هەیە. هیوادارم لە ماوەى داهاتوودا بتوانم سیدیەکى ڕێک و جوان کەشایستەى جوانى و خۆشەویستى ئەو جەماوەرە خۆشەویستە بێت بڵاو بکەمەوە.
پ:دواى تەمەنێک لە نووسینى بەڕێزتان لە بوارى شییعردا، پرسیارى خوێنەر و جەماوەر ئەوەیە تاکەى چاوەڕێ بن بەرهەمى بەڕێزتان بڵاو ئەبێتەوە؟ چونکە دەمێکە خوێنەرو گوێگرى شیعرى کاوەحسێن پرسیار لە بێ دەنگى بڵاوبوونەوەى کتێبى شیعرى بەڕێزتان ئەکەن،تۆ وەڵامت چى یە بۆ حوێنەران و جەماوەر؟ کاوە حسێن:منیش سوپاسى خوێنەرو ئەو جەماوەرە خۆشەویستە ئەکەم ،من چەندجارى تر وتوومە ئەمەوێت بەهاوکارى چاپخانەیەکى باش چاپ و بڵاوى بکەمەوە،تا هەموو خوێنەران لە ناوەو دەرەوەى ووڵاتدا بەدەستیان بگات.
پ:وەک ئاگادارین چەند هونەرمەندێکى ناسراو داوایان لە بەڕێزت کردووە تاسود لە تێکستەکانت وەربگرن بۆ گۆرانى وئاوازى بۆ دابنێن،ئایە ئەو هونەرمەندانە کێن و مەرجى تۆ چى یە بۆ بەکارهێنانى هۆنراوەکانت لە لایەن هونەرمەندێکەوە؟ کاوەحسێن:زۆرن ئەوهونەرمەندانەى داواى تێکستیان لێ کردووم،بەڵام کەمن ئەو هونەرمەندانەى کە من حەزم کردووە هۆنراوەى خۆمیان پێ بدەم،من هیچ مەرجێکم نیە تەنها داوام لێ کردوون تێکستەکە نەشێوێنن.
حەزئەکەین وەک دیاریەک بۆ ئێمەو خوێنەرانى ڕۆژنامەکان شیعرى یەکى خۆمتان پێشکەش بکەیت
کاوە حسێن:بە چاوان بە خۆشەویستى یەوە پێشکەشى ئەکەم بە ئێوەو خوێنەرانى ڕۆژنامەکەتان
تاوان
دڵنیام کە جاران چۆن بووى ئێستاش ئەو دڵرەقەى ئەوساى لەوەتەى هەم بۆتۆ ژیام کەچى تۆ هەربۆخۆت ژیاى بڕۆ لەگەڵ ئەوژیانەى کە پێت وایە بەهەشتە بۆت پیرۆزت بێت ئەو خۆشى یەى کە خۆت هەڵتبژارد بۆ خۆت تۆ نەخەمێک ئەتهەژێنێ و نەفرمێسکێک رووحت ئەخوات دڵێکت هەیە زۆر سەیرە گوێ بە هیچ ئازارێک نادات تۆ کەسێکى یەکجار دوو ڕووى سیماو دڵت زۆر لێک جوودان ڕووخسارت پڕ بەرائەتەو کەچى ناخت پڕلەتاوان
تێبینى:ئەم دیمانەیە لە ژمارە(789) ڕیکەوتى21/5/2008ڕۆژى چوارشەممە ى هەفتەنامەى( ڕێگاى کودستان)بڵاو بۆتەوە
|
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |