|
||||||
که‌رکووک و لێپرسراوانی کورد) مه‌هاباد کوردی(
ئه‌وه‌ی جێی داخه سه‌رانی کورد و به تایبه‌تیش هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وڕۆی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌نده په‌رێزیان پاک نه‌بووه و نییه. هه‌ر له ده‌ستپێکی ڕووخاندنی ڕژێمی عه‌فله‌قی و گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسی سه‌ددام حوسێن‌دا، کورد و ڕێکخراو و هێزه به‌رچاوه‌کانی ده‌یانتوانی به شێوه‌یه‌کی دیکه هه‌ڵسوکه‌وتیان بکردایه، که ته‌نانه‌ت پاش به‌سه‌رچوونی ساڵانێک هه‌ندێک له سه‌رکرده و به‌رپرسه کورده‌کان خۆشیان دانیان به‌مه‌دا ناوه. حیزبی کوردی وا هه‌بووه که ڕێگر بووه له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئاواره و که‌رکووکییه‌کان بۆ ئه‌و شاره. هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتدا باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی به به‌رنامه کردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کوردێکی به‌زۆر ده‌رکراو له ماڵی خۆی، ئه‌وسا و ئێستا بگه‌ڕابایه‌وه یا بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی، با بڵێین به‌زۆریش بێت، به‌هۆی کارێکی وا تاوانێکی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابێت؟! ئه‌دی هه‌ر حیزبی کوردی نه‌بوو بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بیست و چوار که‌سی هێنایه پێشه‌وه؟ ئایا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد خۆیان نه‌بوون شه‌و و ڕۆژ باسیان له ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان و برایه‌تی ده‌کرد، که‌چی دیسانیش به دڕدۆنگییه‌وه له لایه‌ن عه‌ره‌به ڕه‌گه‌زپه‌رست و تورکمانه تۆرانییه‌کانه‌وه ته‌ماشایان ده‌کرا و ده‌شکرێ؟ ئه‌و سه‌رکرده و لێپرسراوانه ته‌نانه‌ت ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ نا‌وێرن به ڕوون و ئاشکرایی بڵێن که‌رکووک شارێکی کوردییه. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌بوونی چه‌ند هه‌زار تورکمانێک و چه‌ند هه‌زار عه‌ره‌بی هاورده به‌رگی کوردێتی له شاره‌که داماڵن، ئه‌وا شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئیسته‌نبووڵ به ملیۆنان کوردی تێدا ده‌ژی و به‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ش بێ ده‌بێت به مه‌زنترین شاری کوردی له جیهاندا! ئه‌رێ به ڕاست ئه‌وسا هه‌ڵوێستی تورکه که‌مالیسته‌کان و تورکمانه به‌کرێگیراوه‌کانی میت چۆن و چ ده‌بێت؟! من پێشتریش هه‌ندێ وتار و نووسینم له‌سه‌ر پرسی که‌رکووکی کوردستان نووسیوه. له‌و نووسراوانه‌دا ئه‌و پرسیاره‌م ورووژاندووه: شارێک که کوردی و کوردستانی بێت، به مێژوو و جوگرافیا و ئه‌تنۆگرافیاوه، که‌ی ڕه‌وایه ڕیفراندۆم له‌سه‌ر کوردستانیبوونه‌که‌ی ئه‌نجام بدرێت؟! من پێموایه دۆڕاندنه سیاسییه‌که‌ی کورد، تۆ بڵێ سه‌رکرده و پێشسواره‌کانی، پێش هه‌ر شتێک له‌م خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. له هه‌مان کاتدا گه‌لێ جار وته و ئاخاوتن و لێدوان و قسه‌کردن و هه‌ڤپه‌یڤینه ته‌له‌فزیۆنی و ناته‌له‌فزیۆنییه‌کانی لێپرسراوانی کورد ده‌گه‌ڵ یه‌کدیدا ناڕێک و ناته‌بان. په‌رله‌مه‌نتاری کورد هه‌بووه له به‌غدا قسه‌یه‌کی کردووه، ئینجا له پاشان سه‌رۆک یا جێگری په‌رله‌مانی کوردستان وته‌که‌ی ئه‌می ڕاست کردۆته‌وه و، له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رسووڕمانی خۆی بۆ ئه‌م جۆره لێدوانانه ڕاگه‌یاندووه. یه‌کێ گوتوویه‌تی ستێفان دیمێستؤرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌شه و ئه‌وی تر گوتوویه‌تی سپییه. یان له به‌غدا شتێک و له هه‌ولێر شتێکی تری پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هێنراوه‌ته پێشه‌وه. ڕه‌نگه بێویژدانیمان نه‌کردبێ گه‌ر بڵێین یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که له‌م دواییانه‌دا، چاکتر له‌چاو به‌رپرسه‌کانی دیکه‌ی کورد، یانیش ڕاستگۆتر شته‌کانی ئاشکرا کردبێت د.مه‌حموود عوسمان بێت. دیاره ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت که ناوبراو هه‌رگیز له کاتی لێدوان و قسه‌کردندا پێی خلیسکی نه‌بردووه و به هه‌ڵه‌شدا نه‌چووه. نه‌خێر و هه‌زار جاریش نه‌خێر، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک که تاقیبی گوته و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌وی کردبێ، بۆ نموونه له‌سه‌ر پرسی که‌رکووک و هه‌ندێ بابه‌تی تر، تێده‌گات چ ده‌ڵێم. ئاخاوتنه‌که‌ی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی له دوبه‌ی له لایه‌ن زۆر له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بییه‌وه، وه‌ک ده‌ستبه‌رداربوونێکی کورد و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی له قسه و بۆچوونه‌کانی پێشوویان، له‌ملا و له‌ولا لێکدرایه‌وه. که‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌کان شتێکی وایان به ئاشکرا باس کرد. بڕێک له ڕۆژنامه و سایته به‌رچاوه‌کانی عه‌ره‌ب هه‌ر به هه‌مان شێوه شته‌که‌یان لێکدایه‌وه. نوێنه‌رێکی تورکمانه‌کانیش له په‌رله‌مانی عێراقی پێشوازی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی کرد. به ڕای من قسه‌کردنه‌که‌ی دوێنێی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان په‌یوه‌ندی به زۆر شت و پێشهاتی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان و ناوچه‌که هه‌یه. سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌مریکا و چاوپێکه‌وتنه‌کانی وێنده‌رێی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه به‌رزه‌کانی ئه‌و وڵاته، هێڕشه به‌رده‌وامه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، پرسی پ.ک.ک، ڕێکخستنه‌وه‌ی حکوومه‌تی باشووری وڵات، هێڕشی سوپای عێراقی بۆ سه‌ر مووسڵ، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ دوبه‌ی و مۆرکردنی ئه‌و گرێبه‌سته زه‌به‌لاحانه، هه‌ڵوێست پیشاندان له‌مه‌ڕ پرسی قانوونی نه‌وت و گاز، ته‌نانه‌ت باسکردنی وتووێژ له نێوان سوریا و ئیسرائیل، ئه‌مانه و گه‌لێکی تریش له دوور و نزیکه‌وه په‌یوه‌ندییان به کێشه‌ی که‌رکووکی کوردستانه‌وه هه‌یه. سه‌رانی کورد و سه‌رکرده عێراقییه عه‌ره‌به‌کانیش هه‌میشه گوتوویانه و ده‌ڵێن که‌رکووک پرسێکی ناوخۆییه، به‌ڵام ده‌شزانن که ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وڵاتانی دراوسێی چاوبرسی و داگیرکه‌ری به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، بگره ئه‌وروپا و زۆر هێزی تریش، هه‌ر چۆنێک بێ یانیش به شێوه‌یه‌ک له شێوان قسه‌ی خۆیان ده‌بێت. جا کارکردن و هه‌ڵوێستێکی ڕوو له‌م ئاڕاسته‌یه‌ش به دڵی کورد ده‌بێت یان نا، ئه‌مه‌یان باسێکی دیکه‌یه.
ستۆکهۆڵم 4ـ6ـ2008
|
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |