ئازادی
تاک ، له ڕوانگه‌ی
دوو
سه‌رۆکه‌که‌مانه‌وه...
کونجــــــــــــــــــــــــــــرینی
سیمای
شارستانییه‌ت له‌نێو هه‌ر گه‌لێکدا
په‌یوه‌سته به‌بوونی چه‌مکه‌کانی
ئازادی
، وه‌پێشه‌نگی چه‌مکه‌کانی
ئازادیش ،ئازادی تاکه
له‌وه‌ته‌ی
باس له ئازادی تاک ده‌کرێت ، وه‌بوار
ڕه‌خساوه بۆ ئازادی تاک ، ئازادی ژنان
سه‌رقافڵه‌ی بوونی مه‌رجی
ئازاداییه‌کان
بووه ، به‌واتایه‌کی تر ژن تا له‌م
جیهانه‌دا ئازادانه خاوه‌ن بڕیار
نه‌بێت، پێشکه‌وتن گۆشه‌گیر ده‌بێت.
له
ئه‌مڕۆدا نه‌ک دوێنێ باشترین کاته بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رکرده‌کانمان
به‌دانی ئه‌و ئازادییه ، ده‌کرێت زۆر
به‌ئاسانی ئه‌وانه‌ی خۆیان
به‌خوێنه‌وار
و ڕۆشنبیرو خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و وه
به‌هه‌ڵوێست ده‌زانن ، ژیرانه
شیکردنه‌وه‌یان بۆ موڕاڵ و هه‌ڵوێستی
سه‌رکرده‌کانی له‌مه‌ڕ ئه‌مڕۆیان
هه‌بێت ، کێ پێشڕه‌وه ،کێ ڕێگره و کێ
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و بۆ بازرگانی سیاسی
،
وتار و ئامۆژگاریه‌کانی ده‌خاته
گه‌ڕ وه‌له ناوه‌ڕۆکدا وا نییه
.
ئه‌وانه‌ی
له‌کوردستاندا خاوه‌ن یه‌ک وشه‌ی
به‌رگرین بۆ مافی ئازادی ، به‌ڵام بێ
هه‌ڵوێست و خۆ گێل که‌رن له‌به‌رامبه‌ر
مۆنۆپۆلکردنی ئازادییه‌کان، ئه‌وا
هه‌تا بڵێیت که‌سێکی گه‌مژه‌و ترسنۆکن
.
١٨
.
٠٣
.٢٠٠٨
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی
به‌هاوڕێیه‌تی
وه‌فدێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی له‌نێویاندا
هاوسه‌ره‌که‌ی گه‌یشتنه کوردستان
،له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگر‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانی تری کورد پێشوازیان
لێ‌کرا ، من موچرکم به‌له‌شمدا هات
"
کاتێک
خاتو(نه‌بیله‌ی
)
خێزانی
کاک نێچیرو کچی کاک مه‌سعود بارزانیم
دی
که یه‌کێک بوو له پێشوازیکه‌رانی
وه‌فده‌که ، خۆێندنه‌وه‌که‌م
سه‌رپێیانه نه‌بوو به‌ڵکو جیهانی
کوردیم به سه‌ره‌و واژوو بینیی ، وه‌ک
سه‌رسوڕمانێک ده‌مڕواند و باوه‌ڕێشم
نه‌ده‌کرد ، له‌دڵی خۆمدا ده‌م وت
ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه جیهانی
بیر‌و ڕه‌فتاریان گۆراوه ، یان
هه‌ڵوێستیان
له‌جێگای خۆیاندا نه‌ماوه ،دڵم زۆر
خۆش بوو ، زۆر به‌سانایی هه‌ڵخه‌ڵه‌تام
و دیسان ده‌م وت گه‌روا بێت کورد
ده‌روازه‌ی
به ڕووی جیهانی شارستانیدا ئاوه‌ڵا
ده‌بێت
.
ڕۆژگاری
ئه‌و وه‌خته به‌سه‌رچوو ،
بیرکردنه‌وه
سه‌روه‌ختیانه‌کانیش گۆڕا ، ئێستا
به‌به‌زه‌ییانه‌وه ده‌ڕوانمه
خاتو(نه‌بیله
)،
وه‌ک ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه شۆڕشگێره‌ی
شه‌ڕی ناو خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م
"
که
بوونه‌ته سوته‌مه‌نی
به‌رژه‌وه‌ندییه
که‌سی و حیزبیه‌کان ،
ته‌نها بۆ
پێشوازییه‌ک به‌کاریان هێناو تا
پێشوازیه‌کی تر له‌چاوی شاشه‌و له
سه‌ر پانتایی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کاندا
ئه‌گه‌ر بێت و ناو و وێنه‌یشی
ببینینه‌وه
یان نا.
ئه‌مڕۆ
له‌کوردستاندا به‌ڕیزان تاڵه‌بانی و
بارزانی ، ده‌سه‌ڵاتداری باڵای حیزبی
و حکومین ، به‌هۆی کۆمه‌ڵێک کلتوری
خراپیشه‌وه بونه‌ته دوو که‌سایه‌تی
موقه‌ده‌س و به‌رزکراونه‌ته‌وه بۆ
پشت هه‌موو به‌ها جوانه‌کان و تا پشت
یاساش، گۆرانکاری له بیری ڕه‌فتاری
ئه‌مانه‌دا ، کارتێکردنی تایبه‌تی
ده‌بێت
بۆ سه‌ر گه‌ل ، له‌ئێستادا
کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌ی
چه‌مکی ئازادی
تاک له‌نێو کۆمه‌ڵگادا ته‌نها
به‌ستراوه
به فراوانکردنی بیر و ڕه‌فتاری ئه‌و
دوو سه‌رۆکه‌وه ، بۆیه له‌ئێستادا
واڵاکردنی ئازادی تاک ، به‌تایبه‌تی
ژنان ، له‌تیشکی مێشکی ئه‌وانه‌وه
ته‌نگ به‌شه‌وه‌زه‌نگ ده‌درێت
.
ده‌ڵێن
مرۆڤی چالاک پاش له‌دایک بوونی ، به
ته‌وه‌ری هه‌ڵه‌و باشیدا تێده‌په‌ڕیت
،ئایا هاوسه‌رانی ئه‌و دوو سه‌رۆکه
به‌ڕێزه ،کامیان له ده‌ریای ئازادی‌دا
مه‌له ده‌کات و ڕۆژانه هه‌ڵه‌کانی
ده‌که‌وێته به‌ر ڕێژنه‌ی ڕه‌خنه
، کامیان له جێگای نه‌بوون هه‌ژمار
ده‌کڕێت و وه‌ک کۆیله‌یه‌کی چه‌رخی
کۆن گۆشه‌گیرکرابێت و هیچ کات و ساتێک
خاڵی به‌رچاو نابێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌ی
ڕه‌خنه‌دا؟
١/
(خاتوی
تاڵه‌بانی)
که
ئێستا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌زگای
مێدیایه له کوردستان ،له ده‌زگای
خاکه‌وه تا کورد سات و جگه له‌وه‌ی
له‌پشت ژماره‌یه‌کی زۆری ڕۆژنامه‌و
سه‌نته‌ری هونه‌رییه‌وه‌یه ،
ژنه‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی نێو چیای قه‌ندیلی
ڕۆژه‌سه‌خته‌کانی شۆڕش و ئیستاش وه‌ک
کۆله‌که‌یه‌کی میدیای کوردی، ئایا
ڕه‌فتارو پێگه‌و هه‌وڵه‌کانی
بنیادنه‌ری
هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ن که ڕۆژانه
ئاراسته‌ی ده‌کڕێت ،یان کۆمه‌ڵگای کورد
نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته
"
ژنه
کوردێک وه‌ک پیاو قۆڵی لێهه‌ڵماڵێت و
به‌و جۆره‌ی ئه‌و بێته مه‌یدان ، یان
شه‌رمه بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه ژنێک
بناخه
بۆ ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئه‌م گه‌له
دابڕێژیت ، یاخوت به‌هۆی هه‌ڵه
سیاسیه‌کانی به‌ڕێز تاڵه‌بانییه‌وه‌یه
وه‌ک نه‌خۆشی ساری له‌چاوی
ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
ئه‌میشی گرتۆته‌وه ؟
٢/
(خاتوی
بارزانی)
خێزانی
به‌ڕێز بارزانییه ، ته‌نها ڕۆژێک له
چاوی کامێره‌وه بۆ ساته‌وه‌ختێک نه
ده‌بینرێت و نه‌له‌هیچ
ڕۆژنامه‌یه‌کیشه‌وه
باسی لێ ده‌کرێت ، گومان له‌وه‌دایه
به‌ڕێز بارزانی ئیدیعا بۆ خۆیی و
حیزبه‌که‌ی
ده‌کات که وه‌ک که‌سێکی یاسایی و
دیموکرات و پارێزه‌رێکی مافه‌کانی
خه‌ڵکیه،له‌ولاشه‌وه چوارده‌وره‌که‌ی
له پچوکترین ئازادی بێ به‌شکردووه
.
ده‌کرێت
پرسیار بکه‌یه‌ن
""مرۆڤێک
تا خۆی نه‌خوێنێته‌وه،، یان
به‌ڕێوه‌به‌رێک
له‌ئیداره‌کردنی خێزانه‌که‌یدا
سه‌رکه‌وتو نه‌بێت ، چۆن لێێ
ڕاده‌بینرێت
که ئیداره‌یه‌کی به‌رفراوان تری پێ
بسپێردرێت ؟
ئایا
سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌ی ژیان به گۆشگیری
خه‌لکه‌وه‌یه یان به‌چالاکی و به‌شدار
بونه‌وه؟
ده‌کرێت
لێره‌وه بروانییه ئه‌وکه‌سانه‌ی
ده‌یانه‌وێت له‌ژیاندا به‌شداربن ،
وه که‌موکوڕیکانی ڕۆژانه‌ی ژیانیان
به‌تاوانبار تر له که‌سێکی نه‌دیار
و بێ به‌شادر له پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگادا
له‌قه‌له‌م نه‌ده‌ین ، به‌ڵکو به
چاوی ویژدانانه‌وه بڕاونینه هه‌ڵه‌و
باشیه‌کانی.
کونجــــــــــــــــــــــــــــرینی
٠٨.
مای
.
٢٠٠٨
|