|
||||||
به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ ژینگه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكده‌هێنن. له‌مباره‌یه‌وه رێدار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كى زۆره قسه‌وباس له‌سه‌ر پیسى ژینگه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌كرێت كه كاریگه‌رى چه‌كى كیمیاوى له‌سه‌ر مابێت كه‌ساڵى 1988 له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه كیمیاوى بارانكرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان‌و وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقیش بڕیارى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌و نه‌هێشتنى دڵه‌راوكێ ومه‌ترسى لاى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق پاش ئه‌وه‌ى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا ئه‌و باسه‌یان خستبووه روو، به‌ڕێز نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیران داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى كردبوو به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رووپێوێكى ژینگه‌یى كه پشكنینى ئاو‌و هه‌وا‌و خاك‌و تیشكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌خۆده‌گرێت. به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ژینگه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا پاش گه‌یشتنى ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق به‌ڕێز مامۆستا دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیرى ژینگه بڕیاریدا تیمێكى پسپۆڕ پێكبهێنرێت‌و وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقى لێ ئاگادار بكرێته‌وه تا ئه‌وانیش ناوى تیمه‌كه‌ى خۆیان دیارى بكه‌ن، كه ده‌بێت هه‌ردوو تیم ئه‌واره پسپۆڕیانه‌ى تێدا بێت‌و، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بكه‌ن‌و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن. |
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |