(گه‌مه‌ی
شه‌ڕ
له سێبه‌ری ئاشتیدا
)
ئه‌نوه‌ر
فه‌ره‌ج
ئه‌م
بابه‌ته تایبه‌ته به‌و شه‌ڕه هۆشیارانه‌یه‌ی که
پارتی له سێبه‌ری ئاشتیدا ئاراسته‌ی یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستانی ده‌کات.
گه‌ره‌کمه ده‌ستپێکی ئه‌م کورته
باسه به‌م دوو دێڕه بێت که له ڕۆمانی
(جیهانی
سۆفیی)
یوسته‌ین گۆرده‌ردایه دکتۆر حوسێنی خه‌لیقی
ڕۆمانه‌که‌ی ته‌رجومه کردوه.
ده‌ڵێت
ڕۆژێک مناڵێک له به‌رد تاشێک نزیک ده‌بێته‌وه و
ده‌بینێت به‌رد تاشه‌که سه‌رقاڵه به تاشین و لێدانی
به‌ردێکی گه‌وره‌وه، مناڵه‌که ده‌پرسێت ئه‌وه چی
ده‌که‌یت؟ کابرای به‌رد تاشیش ده‌ڵێت دواتر وه‌ره‌وه
پێت ده‌ڵێم، پاش چه‌ند ڕۆژێک مناڵه‌که دێته‌وه
ده‌بینێت به‌رد تاشه‌که ئه‌سپێکی قه‌شه‌نگی
له‌به‌رده‌که دروست کردوه، مناڵه‌که ده‌پرسێت
ئه‌وه چۆن زانیت ئه‌و ئه‌سپه له‌ناو ئه‌و به‌رده‌دا
خۆی حه‌شار داوه؟!!
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م نوسینه‌ش
ئه‌وه‌یه یه‌کێتی ڕۆڵی ئه‌و مناڵه نه‌بینێت و پاش
له‌ده‌ستدانی هه‌مووشتێک به ڕه‌خنه‌گران نه‌ڵێت
چۆنتان زانی ئه‌و به‌رده حه‌شارگه‌ی شتگه‌لێکه.
زۆرینه‌ی جار شه‌ڕ به‌تێگه
وێرانکاریه‌کانیه‌وه ئاکامێکی ئه‌رێنیی نه‌داوه‌ته
لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ، خۆگه‌ر له کات و شوێنێکی
به‌رته‌سک و ته‌مه‌ن کورتیشدا ئاکامێکی هه‌بوبێت ئه‌وا
به‌دوایدا نوشوستیه‌کی دیکه هاتوه.
له زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆداو له مێژووی نزیکی ململانێکانی
نێوان یه‌کێتی و پارتیدا له دوتوێی جه‌نگه
قێزه‌ونه‌کانی هه‌ردوولایه‌ن و شه‌ڕی براکاندا، پارتی
دیموکراتی کوردستان به‌دیووی هێزدا ناتوانا بوه
له‌وه‌ی هیچ ته‌نازولاتێک به یه‌کێتی بکات، خۆ گه‌ر
پشت ئه‌ستوور نه‌بوایه به هێزه ده‌ره‌کیه‌کان
ده‌بوایه هه‌میشه له ته‌نازولاتدا بوایه.
هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه پارتی زۆر وورد ئه‌و دۆخی
ئاشتی و ته‌بایی و ڕاپه‌ڕین و جه‌نگی لێدانی عێراق و
دۆخه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی قۆستۆته‌وه.
له سێبه‌ری ئاشتیه‌کی نا مه‌بده‌ئیانه‌و ناچاریه‌وه
گه‌مه‌یه‌کی سیاسی پراکتیزه ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کێتیدا، ده‌کرێت ئه‌م گه‌مه‌یه ناوزه‌ند که‌ین به
(گه‌مه‌ی
شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا)
.
با بێین به خێرایی له به‌راییه‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌وه
خه‌مڵاندنێک ئاراسته بکه‌ین.
گه‌رچی به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین خۆئاماده‌کردنێکی به‌ره‌یی
گفتوگۆی له‌مه‌ڕ کراوه، به‌ڵام پێودانگه‌کانی ڕۆژانی
نزیکی به‌رله ڕاپه‌ڕین و ڕۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانی
ڕاپه‌ڕین ئه‌و ئاماژه‌یه‌مان ده‌ده‌نێ که ئه‌وه
یه‌کێتی بوه بڕوای کۆنکرێتی به ڕاپه‌ڕین هه‌بوه و
پارتی دیموکراتی کوردستان له وێشدا گه‌مه‌ی خۆی
هه‌بوه، سه‌باره‌ت به‌پارتی ڕاگه‌یاندنی بڕوابوونی
به ڕاپه‌ڕین وه‌ک ڕانه‌گه‌یاندنی سه‌نگی هه‌بوه،
ئه‌وه‌ش له ترسی به‌رپرسیارێتی مێژووییه‌وه هاتوه،
بۆیه سه‌ره‌تا خۆی نه‌کرد به قوڵایی پراکتیزه کردنی
به‌رنامه‌کاندا.
پارتی له دوای هه‌ره‌سه‌وه نایه‌وێت له مێژووی
خۆیدا هیچ کاره‌سات و نه‌رێنیه‌ک بخاته سه‌ر باره
قورسه‌که‌ی هه‌ره‌س هه‌ر بۆیه له ئاستی بڕیاری
گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا جورئه‌تی که‌متر بۆته‌وه و
زۆرجاران ده‌بێته چاو‌دێر و له‌سه‌رکه‌وتندا به‌ته‌وژم
دێته ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان و هه‌رشتێکیش بۆنی
ژێرکه‌وتنی لێبێت ئیدی له‌گه‌ڵنه‌بوونی خۆ
ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌بوو له ڕاپه‌ڕیندا جگه له‌پربوونی جامی رق و
کینه‌ی خه‌ڵک هێزێکی ڕاگه‌یاندن و به‌رجه‌سته‌ش له
پشتی خه‌ڵکانه‌وه‌بوو که بڕوا کۆنکرێتیه‌که‌ی یه‌کێتی
بوو به ڕاپه‌ڕین به ڕاگه‌یاندن و ته‌نزیم و شانه
چه‌کداره‌کان و..
هتد.
پاشتر که ئاوڕی ڕوداوه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕیندابوو ته‌واو
بوه جێی ئومێد پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کسه‌ر
په‌نجه‌ی نا به دوگمه‌ی ئه‌کتیڤ بوون و هاته
ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌که‌و ده‌یویست نیشانمانی بدات که
ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆخه‌که‌دا هاوڕێکه.
هه‌ر لێره‌وه ئیدی به‌دوای کۆڕه‌وداو هاتنه کایه‌ی
دانوستانه‌وه پارتی توانیی میتۆدێک په‌یڕه‌و بکات و
هه‌میشه له سێبه‌ری ئاشتیدا گه‌مه‌ی شه‌ڕێکی په‌نهان
پراکتیزه‌بکات.
ڕاستگه‌ی ئه‌م ئاماژه‌یه‌ش ده‌توانن له
بیره‌وه‌ریه‌کانی کاک نه‌وشیرواندا بده‌نه به‌ر
دیقه‌ت، که له‌چه‌ند شوێنێکدا ئاماژه‌ی
(بچووک
وه‌ک ئاماژه)
به‌ڵام
(گه‌وره
وه‌ک ناوه‌ڕۆک)
ده‌بینرێت.
به‌دوای دانوستان و ئاکامه‌کانی ئیدی باس له‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردن و بونیاتنانی یه‌که‌مین په‌رله‌مانی هه‌رێم
هاته ئاراوه، کاتێک هه‌ڵبژاردن ئاکامه‌کانی خرانه
ڕوو گوترا که پارتی چه‌ند ده‌نگێکی زیاتر بوه و
یه‌کێتیش گازه‌نده‌ی پێشێلکاری و هه‌ندێک ئاسته‌نگی
ده‌کرد، یه‌کێتی ئه‌وه‌ی له‌یادچوو که سیاسه‌ت و
هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌کانی شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا
ئه‌وه‌ی سه‌پاند که پارتی گه‌ره‌کیبوو نه‌ک ئه‌وه‌ی
له وه‌همی یه‌کێتیدابوو.
دۆخه‌که هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی بڵێت ئێمه
ده‌نگه‌کانمان زیاتره به‌ڵام له پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌دا په‌نجا به په‌نجامان
قبوڵه، واتا ئاماژه‌کان لای پارتیه‌وه ئاوا
که‌وته‌وه
(ئه‌وان
خه‌مخۆری میلله‌تن و یه‌کێتیش خه‌مخۆری به‌ده‌ست
هێنانی ده‌سه‌ڵات)
.
به‌هه‌رجا واته یه‌کێتی قه‌رزار بوو، ئه‌و قه‌رزه‌ش
له‌سه‌ر یه‌کێتی هه‌ر ماوه‌و جار ناجارێک پارتی
ئاماژه‌یه‌ک فڕێ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن له بیرمان نه‌چوه
ئێمه ده‌نگمان زیاتر بوو!!
ئه‌مه‌ش من وای ده‌بینم
(شه‌ڕێکی
دیکه‌ی په‌نهانه له سێبه‌ری ئاشتیدا)
ڕۆژێک دێت پارتی ئاکامی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی به دڵ
نه‌بێت داوای ئه‌و قه‌رزه بکاته‌وه، ئیدی به جۆرێک
له جۆره‌کان هه‌رخۆشی پێشنیارێک ده‌خاته سه‌ر
به‌ڕڕه.
به‌هه‌رحاڵ ڕه‌وشه‌که دواتر به‌ره‌و جه‌نگی ناوخۆ‌و
شه‌ڕی براکان ئاراسته‌ی وه‌رگرت، کاتێک خودی جه‌نگ
به‌هه‌موو ماناکانیه‌وه هاته ئاراوه ئیدی پارتی
گه‌مه‌یه‌کی سه‌یری به خودی ده‌سته‌واژه‌ی
(گه‌مه‌ی
شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا)
کردوو ئه‌مجاره به‌م ده‌سته‌واژه پێچه‌وانه‌یه کاری
کرد که
(گه‌مه‌ی
ئاشتیه له سێبه‌ری شه‌ڕدا!!!!)
واتا
(گه‌مه‌ی
شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا گۆڕا بۆ گه‌مه‌ی ئاشتی له
سێبه‌ری شه‌ڕدا)
.
وه‌ک ئاماژه‌م پێدا پارتی له شه‌ڕدا گه‌ر بێ پشت و
په‌نای ده‌ره‌کی بوبێت هه‌رگیز ناتوانابوه له
ته‌نازولکردن به یه‌کێتی و سه‌پاندنی مه‌رجه‌کانیدا.
مۆبیلکردنی جه‌نگێکی ناماقوڵیش شتگه‌لێکی ناماقوڵی
گه‌ره‌ک بوو، ئه‌مجاره پارتی هه‌ر بۆیه پارتی کاری
به ده‌سته‌واژه‌ی یه‌که‌م نه‌ماو هاوکێشه‌که‌ی ته‌واو
گۆڕی و وه‌ک گوتمان
(گه‌مه‌ی
شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا گۆڕا بۆ گه‌مه‌ی ئاشتی له
سێبه‌ری شه‌ڕدا!!)
.
گه‌رچی ده‌سته‌واژه‌ی دوه‌م و ئاکامه‌کانی وه‌ک
لایه‌نی مۆڕاڵی نه‌ته‌وه‌یی له نا مه‌عقول ترین
نامه‌عقولیه‌کان بوو به‌ڵام پارتی سه‌ره‌ڕای ڕێژه‌و
ئاستی مه‌ترسیی ئه‌و گه‌مه ناماقوڵه هات له سێبه‌ری
شه‌ڕی ناوخۆدا جارێک ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌عسدا کرد‌و سوپای
عێراقی هێنایه‌وه کوردستان، جارێکیش سوپای تورکیا،
جاری یه‌که‌م به پشتی سوپای به‌عس نه‌ک هه‌ر
هێزه‌کانی یه‌کێتیان شکاند به‌ڵکوو هه‌رێم به‌ده‌ریان
کرد، جاری دوه‌میش له‌گه‌ڵ سوپای تورکیادا هێزه‌کانی
یه‌کێتیان له‌و ته‌وژم و هه‌ڵمه‌ته وه‌ستاندو
گێڕایه‌وه که بێ تورکیا ئه‌و کاره سه‌خت و ئاسته‌م
بوو.
دوای ئه‌وه‌ش ده‌بینین خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م وێنه
حه‌قیقیانه‌ی مه‌رگی به‌هاکانیان لا کاڵ بۆته‌وه‌و
ته‌نها له‌دڵی خودی مێژودایه و زاکیره‌ی مێژووه که
هه‌رگیز تیای کاڵ نابێته‌وه.
پارتیش وه‌ک گوتمان ئه‌مڕۆ هۆشیارانه کار به
هه‌نووکه ده‌کات و له هه‌نووکه‌شه‌وه زۆر ورد
گه‌ره‌کیه‌تی خودی مێژووش بگۆڕێت.
ئالێره‌وه‌یه ڕاده‌ی خه‌فڵه‌تباریی یه‌کێتی
شاردنه‌وه‌ی ناوێت و بۆته ئه‌مری واقیعێکی تاڵ بۆ
دڵسۆزانی یه‌کێتی.
به دوای ئه‌وانه‌دا گه‌مه‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕی براکوژی
و قۆناغه‌کانی نه‌شه‌ڕ نه ئاشتی و دوو وه‌زیر بۆ
وه‌زاره‌تێک و..
چی و چیتر..
هتد دیسان له‌م قۆناغانه‌داو به‌دواشیدا جارێکی‌تر
پارتی کاری به‌ده‌سته‌واژه‌ی یه‌که‌م کرده‌وه واتا
(گه‌مه‌ی
شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا)
به‌ڵام ئه‌مجاره به ئه‌زمونێکی نوێتره‌وه، هه‌ر
بۆیه له‌ساته‌وه‌ختی ڕاپه‌ڕینه‌وه تا هه‌نووکه‌ش
ده‌بینین یه‌کێتی به‌رده‌وام له ته‌نازولاتدایه
(ئیدی
ئێمه کاره‌کانی پارتی ناوی خیانه‌تی لێ بنێین، یان
ناوی حازر خۆری لێ بنێین یان هه‌ر شتێکی تر)
گرنگ ئه‌وه‌یه له بۆته‌ی سیاسه‌تێکدا یان نه‌هجێکی
ستراتیجی پڕ گه‌مه‌ی تاکتیکیدا توانیویه‌تی زۆر
هۆشدارانه به‌رامبه‌ره دژ‌و مه‌زنه‌که‌ی گچکه‌و
گچکه‌تر کاته‌وه.
خۆ پێده‌چێت پارتی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی په‌ڕتووکی میری
ماکیاڤێللی کردبێته کارنامه له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کێتیدا، لای ماکیاڤێللیش سیاسه‌ت وێنه‌یه‌کی
ناڕه‌سه‌نی هه‌یه و پیرۆزی هه‌ڵناگرێت.
ئێمه کاتی خۆی وادرا به‌گوێماندا که پارتی حیزبی
بنه‌ماڵه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی خێڵه، دژه‌کانی ته‌فروتونا
ده‌کات، سه‌ره‌کجاش درووست ده‌کات و داڵده‌ی ده‌دات.
به‌ڵام خه‌فڵه‌تبارت یه‌کێتی له‌وێدایه که خودی
پارتی له‌م گه‌مه‌یه‌ی شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتیدا،
توانابوو له‌وه‌ی که یه‌کێتی بخاته هه‌مان
هاوکێشه‌وه!!
ئه‌وه‌تا یه‌کێتی خه‌ریکه ده‌بێته حیزبی بنه‌ماڵه،
یان لانی که‌م ڕێکخراوێکی ته‌واو ته‌واو ئۆلیگارشیه،
ئه‌وه‌تا یه‌کێتیش ده‌سه‌ڵاتی خێڵ گه‌مه به
تێکۆشه‌ره‌کانی ده‌کات،ئه‌وه‌تا یه‌کێتیش سه‌ره‌ک جاش
و ئه‌نفالچیی کردۆته براگه‌وره، ئه‌وه‌تا نه‌ک هه‌ر
دژه‌کانی ته‌فرووتونا ده‌کات به‌ڵکوو ئه‌ندامه
ڕه‌خنه گروو ڕیفۆرم ویسته‌کانی خۆشی به په‌راوێز
ده‌کات، پێم وایه کاریگه‌ریی ئه‌م گه‌مه‌ی شه‌ڕ له
سێبه‌ری ئاشتیه‌شه وا ده‌کات مه‌کته‌بی سیاسی
جورئه‌تی ئه‌وه ده‌کات باس له وه‌ده‌رنان و به
په‌راوێز خستنی هاوڕێ هه‌ره دێرین و تێکۆشه‌ره‌کانیان
بکه‌ن.
هه‌ڵیته‌گه‌ری و مه‌هزه‌له‌که‌ش له‌وێدایه که ئێستا
یه‌کێتی هه‌مان گه‌مه‌ی شه‌ڕ له سێبه‌ری ئاشتی ده‌کات
به‌ڵام به‌رامبه‌ر کێ به‌رامبه‌ر خودی ئه‌ندام و کادرو
ڕه‌خنه‌گره‌کانی که به ڕیفۆرمخواز ناوزه‌د ده‌کرێن،
واتا دوجار ئه‌م گه‌مه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا ده‌کرێت،
جارێک به‌رامبه‌ر پێی ده‌کات و پچوکی ده‌کاته‌وه
جارێکیش خۆی به خۆیی ده‌کات و نا ئاگایانه به‌شدار
ده‌بێته‌وه له بچوککردنه‌وه‌ی خۆیدا!!
هه‌ر بۆیه کڵۆمی ئه‌م بابه‌ته به‌وه‌ده‌ده‌م که
شیمانه‌یه‌و هیچ به‌دووری مه‌زانن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م
گه‌مانه‌دا که به‌رامبه‌ر یه‌کێتی ده‌کرێت و دوا
گه‌مه‌شیان کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌یه له‌سه‌ر
وه‌زاره‌ته هه‌ستیاره‌کان، گه‌ر یه‌کێتی فریای خۆی
نه‌که‌وێت زۆرنابات ئه‌وه‌نده بچوک ده‌بێته‌وه
که‌به‌دوو په‌نجه بئاخنرێته گیرفانی گه‌مه‌کانی شه‌ڕ
له‌سێبه‌ری ئاشتیدا و ئه‌وکاتیش هه‌موو سه‌رکرده‌و
کادره دیاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وه‌نده بچوک
ده‌کرێنه‌وه مه‌رگ به‌ئاوات بخوازن.
تێبینی:
هیچ گوته‌و ده‌ربڕینی بیرووڕایه‌کم بۆ توندکردنی
دژایه‌تی نیه‌و ئه‌و ده‌ربڕینانه بۆچونی تایبه‌تین و
من وه‌ک حه‌قیقه‌ت ده‌یان بینم، نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ
نه‌فره‌ت له‌وه‌ش که به نیازه‌وه چڵه پوشێک
ئاماده‌ده‌کات بۆ ئاگری شه‌ڕ.
له‌نده‌ن
komelga@hotmail.
co. uk
12/05/2008
|