به‌ڕێزان به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ڕابوون...ڕابوون ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانه‌،ده‌نگی ڕێکخستنه‌ دێرینه‌کانه ‌ ده‌نگی دڵسۆزان و تێکۆشه‌رانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌


نامه و داواكاریكی كراوه ...................................  دلۆڤان سه رسپی

 

سه رۆكایه تی هه رێمی كوردستان

سه رۆكایه تی ئه نجوومه نی وه زیرانی كوردستان

سه رۆكایه تی په رله مانی كوردستان

مه كته بی سیاسی یه كێتی نیشتمانی كوردستان

مه كته بی سیاسی پارتی دیمو كراتی كوردستان

مه ڵبه نی  3 ) (  ی یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان

لقی 2 پارتی دیمو كراتی كوردستان

 

دوای ڕێزو سڵاو

 

13-05-1988 ڕۆژێكی ره ش و هه رگیز له یاد نه چوو بۆ سه ر سپی باوك و بنه ماله كه مان و كۆمه لێكی زۆر له هاورێ و خۆشه ویستان، له م ڕۆژه دا  گوورگه ره شه كان له به ره به یا نێك و ئارفایه كی مووسلمانان سه رسپی هاورێ و باوكیان ده س گیر كرد وه ك ئه وه ی بتوان ده نگی قه لاو مناره تا ئه به د كپ بكه ن به لام خه یال خاو نه یان زانی ده نگی كۆتری  ئاشتی سپی زۆر به سه ختی كپ ئه كرێت ؛ بۆ یه له م  یاده دا به پێویستم زانی كه ئه م نامه یه ئاڕاسته ی به ڕێزتان بكه م، دوای چه ندین پێشنیارو دانیشتن و پرس ڕاگۆڕینه وه له گه ڵ كۆمه ڵێك پێشمه رگه و ڕێكخستنه دێرینه كانی ڕێگه یی سه خت وتێكۆشانی خه‌باتی چه كداری و نهێنیه كان وهه‌روه‌هاله سه ر پێشنیاری به شێكی زۆر له بنه ماڵه ی شه هیدانی هه ولێر وبه تایبه تیش شه هیدانی گۆڕستانی كارگه ی قیر [معمل قیڕ] هه ولێر. دوای لێكۆلینه وه یه كی زۆر و سه ردانی چه ندین لێپرسراوو لایه نی سیاسی شاری هه ولێر گفتوگۆ كردن له گه ڵ به ڕێز (خانم چنار سعد عبدالله) وه زیری كارو باری شه هیدان و ئه نفال،دوای وه رگرتنی چه ندین به ڵێن و بڕیاری تا ئێستاش جێبه‌جێ نه‌کراو وڕێك نه خستنی ئه م گۆرستانه و‎‎  جیانه كردنه وه ی زیاتر له 384 شه هیدی گۆڕه به كۆمه ل و تاكه كانی ئه م گۆڕستانه ی شاری هه و لێر، تائێستاش هیچ هه وڵێكی ده سه‌ڵاتی ئه مڕۆی كوردستان بۆ گۆڕی شه هیدانمان له م گۆڕستانه دوای 17  ساڵ ئازادی كوردستان وشاری قه ڵاو مناره و پایته ختی هه رێمی كوردستان نه‌خراوته‌ باری جێبه‌جێکردن..

ئه م گۆڕستانه ش وه كو هه ڵه بجه زیاتر له 384 شه هیدی بێنازی ووڵا ته كه می له باوه ش گرتووه ئه وانه ی له ڕۆژ گاری سه خت و دژوار به ره نگار بوونه وه ی كورد له م شاره به رامبه ر سه خترین دوژمنی كوردو مرۆڤایه تی ڕێگه ی پێشمه رگایه تی و خه باتی نهێنیان هه ڵبژارد و كه م ژیان و كه ڵ ژیانیان كرد به سروودی وێرد و سه رزمان بۆ نه وه ی نوێ ی كورد تا ئازادی و سه ر فرازی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت له نێوو گه لان و سه رده می ئه مڕۆی به جیهانی بوون..

گشت به‌ڵگه‌کانی لای من به مۆر و ئیمزای مه ڵبه‌ندی( 3 )  ی. ن. ك و لقی( 2 ) پ. د. ك و چه ند هێزێكی تری كوردستانی و خاچی سووری نێوده ووله تی و نوێنه رایه تی هێزی هاوپه یمانان له كوردستان كۆمه لێك ڕێك خراوی مرۆڤ دۆستان بۆ ئه‌م کاره‌ش له ڕۆژانی 7-8-2003 و 16-7-2003 گه‌یشتینه‌چه‌ند بڕیارێك:

_ڕێگه گرتن له ده ست كاری ئه م گۆڕانه به بێ ئاگادریکردنه‌وه. ‌

_ئه م گۆڕانه ئه كه وێته ژێر بڕیاری سه ر كردایه تی كورد بۆ ناساندنی تاوانی رژێم ی ڕابردوو دژ به كورد و مرۆڤایه تی.

_ئێوه ی به ڕێز خۆتان به خاوه نی ئه م گۆڕانه ئه زانن.

هه ر چه نده به ڕێز خانم چناره سعد عبدالله و كۆمه ڵێك لێپرسراوی به ڕێزی كورد به ڵێنیاندا كه هه رچی زووه ئه م كێشه یه چاره سه ر بكه ن هه م وه ك وه فاداریه ك بۆ خوێنی شه هیدانمان وڕێزلێنانیان هه م بۆ به جیهانی كردنی دڕندایه تی ڕژێمی ڕابردوو به رامبه ر به كورد..

دوای چاوه ڕوانیه كی زۆرو دوورو درێژ و بێ هیوابوون ناچارم له ڕێگه ی میدیا كوردیه‌کانه‌وه‌ ئه م نامه یه تان ئاراسته بكه م له گه ڵ چه ند پێشنیارێك.

گه ر ئێوه ی به ڕێز بڕیارتان داوه كه ئه ركی چاك كردن و ڕێكخستنی ئه م گۆڕانه تان گرتۆته ئه ستۆ وه ك گۆڕستانی شه هیدان ومۆزه خانه یه كی نموو نه ی كه له ئاست به رزی و شایسته ی ئه وان دابێت زۆر سوپاستان ئه كه ین و ئێمه ش ئاماده ین هاوكاری بكه ین.

گه ر به رنامه ش نیه و هه ر وه كو ئێستا ئه مێنێته وه دوای 20 ساڵ به سه ر شه‌هید بوو نیان و 17ساڵی ڕزگاری كوردستان و هه ولێری قه ڵاو مناره ڕێگه مان پێبده ن ته رمی شه هیده كانمان جیابكه ینه وه هه ر بنه ماڵه و شه هیدی خۆی بگوێزێته‌وه‌ لای خۆشه ویستان و زێدی باو باپیرانمان دووباره به‌خاکیان بسپێرینه‌وه‌.

له كۆ تایی دا دوو باره داوا له به ڕێزتان ئه كه ین كه شه هیدانمان تێکه‌ڵ به نۆكه ر خۆفرۆ شانی ڕژێمی ڕابردوو مه كه ن،داواکارین به‌چاوێکی خه بات و تێكۆشان‌بڕواننه‌ ئه م نامه‌یه ‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پێشنیاره‌که‌مانین ؛ بۆ ئه وه ی ئێمه ش دڵنیا بین كه شه هیدانمان زیندوون و نامرن ئه وان وا له دڵی میله تا ئه ژین.

 

 

 

دووباره ڕێز سڵاوم قه بوول بفه رموون

دلۆڤان سه رسپی13-05-2008

dilovansarspe@yahoo.fr


 

 

.pukraboo.com                                                                  ڕابوون                                                                    pukraboo.com

به‌ڕێزان به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ڕابوون...ڕابوون ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانه‌،ده‌نگی ڕێکخستنه‌ دێرینه‌کانه ‌ ده‌نگی دڵسۆزان و تێکۆشه‌رانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌