|
||||||
ناوه‌ندی چاك داخوازی دادگاییكردنى جاشه‌كان ده‌كات به خاڵێك له ۆرك شۆپی گه‌شه‌دان به ناوچه جینۆسایدكراوه‌كان چاكنیوز- تایبه‌ت
1 - خزمه‌تگۆزاری سه‌رتایی و ئاوه‌دان كردنه‌وه 2- عه‌داله‌تی ئینتقالی 3 - په‌روه‌رده‌و و كومه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ده‌روونی
نوێنه‌رانی ناوه‌ندی چاك له ۆرك شۆپه‌كه , به‌ر گروپی عه‌داله‌تی ئینتقالی كه‌وتن , سه‌باح عه‌لی قاره‌مان باسی له دادگایكردنی جاشه‌كان و حاله‌تی كه‌سكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كرد , داوای كرد هه‌موو ئه‌و ئمتیازات و پاسه‌وانانه‌ی كه له لایه‌ن به‌رپرسانی حوكمی پیان دراوه لێیان بسه‌نرێته‌وه . دواتر چه‌ند نوینه‌رێكی ئه‌نفالكراوان پشتیوانی ئه‌و پێشنیاره‌ی نوێنه‌ری ناوه‌ندیان كرد , تاوه‌كوو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كان زۆر به توندی باسی فه‌تاح به‌گی كرد كه 30 پاسه‌وانی بۆ دابین كراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه , پاشان كاك ئه‌حمه‌د مه‌جید وتی : حكومه‌تی عیراق ئه‌وانه‌ی له كوردستانه‌وه ده‌بران ئتفاقی هه‌ردوو حزب بوو نه‌ك له‌سه‌ر شاره‌زایی و زانیاری له سه‌ر ئه‌نفال مه‌به‌ست شایه‌ده‌كان دادگایی ئه‌نفال بوو , هه‌روه‌ها دادگای بالای عیراق بڕیاری كۆتایی خۆی دا له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال , تاوانبارانی ئه‌نفال سزاكانیان تا ئێستا به‌سه‌ردا جێبه‌جێنه‌كراوه , وا ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕیاردانه‌ی تێ ده‌په‌ڕی , ئایه دادگا چی شه‌رعیه‌تێكی ده‌مێنی به تایبه‌تی دادگایی نه‌كردنی جاش و مسته‌شاره‌كان كه تا ئیستا بانگ نه‌كراون بۆ پێش دادگا ؟؟ . پێشنیاره‌كانی ناوه‌ندی چاك به هه‌ند وه‌رگیران و كران به خاڵ له گروپی عداله‌تی ئه‌نتقالی , هیوادارین ئه‌م خاڵه ته‌نها به نووسینی سه‌ر كاغه‌ز نه‌مێنێته‌وه , كاری جدی بۆ بكرێت و وه‌فادارن بن به‌رامبه‌ر به ویستی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان , كه دادگایی جاش و تاوانبارانه . |
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |