|
|
|
|
كوردێكی
كه‌ركووكی بوو به قسه‌كه‌ری ئێس په‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمایه‌تی
ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌ندا چاكنیوز- تایبه‌ت
ڕۆژی دوو شه‌مه به‌رواری
23-6-2008 , كاتژمێر 9 ی به‌یانی له مه‌راسیمێكدا به به‌شداری هه‌موو
وه‌زیره‌كانی هه‌رێمایه‌تی هه‌رێمی ناوه‌ڕاست و ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌كانی هه‌رێمه‌كه و سه‌رۆكی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه ,
ڕێزدار یونس لوتفڵا ناسراو به یونس گۆران بوو به قسه‌كه‌ری پارتی
سۆسیالست له په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه , پێشتر به‌ڕێزی بۆ خۆی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه بوو .
ئێستا به‌ڕێزی بۆی هه‌یه به‌ناو پارته‌كه‌یه‌وه له په‌رله‌مانی
هه‌رێمه‌كه بڕیار بدات .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه بودجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بۆ ئه‌مساڵ 11 ملیار ئیرۆ
بوو .
كاك یونس گۆران له دایكبووی ڕه‌حیماوه‌ی كه‌ركووكه و كه‌سێكی دڵسۆزه
بۆ دۆزی كورد له هه‌موو پارچه‌كان و دۆستێكی نزیكی ناوه‌نده‌كه‌مان و
زۆربه‌ی كۆڕ و كۆمه‌ڵه و لایه‌نه‌كانه له هۆڵه‌ند |
|