|
|||||
|
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون له نێوان باڵه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
تێبیینی
:
به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (ب
ڕ ) یان (
ب ڕ ی ن ک ) له‌م نوسینه‌دا
مه‌به‌ست له (بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونی یه‌کێتی نیشتیمانی ئه‌وه‌ی منیش خوازیارم لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌م و باسلێکردنی به شتێکی باش ده‌زانم گروپێکه ( له کایه‌ی دوه‌مدایه‌و دژی کایه‌ی یه‌که‌مه و له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروانیش نیه ! ) واتا ڕیفۆرمخوازه‌و باڵی کاک نه‌وشیروانیش نیه . هه‌ر هه‌مان بیریار له شوێنێکی‌تردا ده‌ڵێت ( کاتێک که‌سه‌ێک له دارستانێکدا وون ده‌بێت ، ئیدی له‌شوێن ڕێگایه‌کی تر ده‌گه‌ڕێت تا به‌ره‌و دیاری به‌رێت ، زۆرجار ده‌رئه‌نجامی ئه‌م گه‌ڕانه ڕێگایه‌کی نوێ ده‌دۆزێته‌وه که پێشتر که‌س د‌رکی پێ نه‌کردوه ) پێم وایه هه‌نووکه بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون له ناو یه‌کێتیدا پاش قه‌ده‌رێک له وون بوون ئه‌و ڕێبواره‌ی دارستانه‌که‌یه‌و ڕێگایه‌کی به‌ره‌و دیار دۆزیوه‌ته‌وه و بۆیه گه‌ره‌کمه چه‌ند بۆچونێکی له‌سه‌ر بده‌م(بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون )ه له ناو یه‌کێتیدا . ئه‌ز پێناسه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ناکه‌م و باس له بنه‌مای ئامانج و کارنامه‌یان یان په‌یڕه‌ویان ناکه‌م و ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کێتی له‌باره‌یانه‌وه زیاتر بزانێت ده‌توانێت سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکات که تاکه سه‌رچاوه‌ی چالاکییه ڕاگه‌یاندنییه‌کانیانه ئه‌وه‌ی من گه‌ره‌کمه ئاماژه‌ی پێ بده‌م هه‌ندێک به‌راورد و http://pukraboon.com/ له‌وێوه خه‌ڵکان خۆیان خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکه‌ن . ڕاڤه‌کردنه و هه‌م پرسیار و هه‌م وه‌ڵامیشه . ئایا بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونی یه‌کێتی نیشتیمانی بۆ هه‌ڵگری ئه‌م ناوه‌یه‌و ئندامانی ناو خودی یه‌کێتیش بۆ به‌م ناوه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن و بۆ نموونه ناگوترێت باڵی مام جه‌لال یان کاک نه‌وشیروان یان باڵی کاک کۆسره‌ت و یان دکتۆر به‌رهه‌م یان .. و یان .. ؟ پێم وایه سه‌ره‌کی ترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه که (بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون زه‌روره‌ت ئافراندوێتی نه‌ک بۆ زه‌روره‌ت دروست بوبێت ) بێگومان جیاوازیه‌کی بنچینه‌یی هه‌یه له نێوان ئه‌و دوو ته‌وه‌ره‌دا . ئه‌ی باشه ئه‌و پێویستمه‌ندیه (زه‌روره‌ت ) ه چیه که بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونی له ناو یه‌کێتیدا درووست کردوه ؟ ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی ساده بڵێین یه‌کێک له وه‌ڵامه‌کانی ئه‌و زه‌روره‌ته ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له کادران و ئه‌ندامانی لایه‌نگری ڕیفۆرم بڕوایه‌کی نوێتریان لا گه‌ڵاڵه‌بوه که وه‌ستاندنی گه‌نده‌ڵی و پاشان بنکۆڵکردنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی حیزب و مینله‌ت ته‌نها به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت که بڵێین خه‌ڵکینه ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تدا نیین ، به‌ڵکوو ده‌بێت به‌ره‌نگاری بیته‌وه‌و پێشی پێ بگری، به‌کورتی وه‌ک له کۆمێنتێکمدا له سایتی به‌ڕێزی سبه‌ی له‌سه‌ر نوسینه‌کانی کاک نه‌وشیروان ئاماژه‌م پێدابوو ( ده‌بێت شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی بکرێت ، نه‌ک هه‌ر به‌یانی ئه‌وه بکه‌ین که له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت نیین ). به‌واتایه‌کی تر ئه‌ز پێموایه بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی له کایه‌ی ڕیفۆرمدا ده‌بینێته‌وه واتا گه‌ر داوای چۆیسی لێ بکه‌یت له نێوان باڵی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیرواندا ئه‌وا دوه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت که باڵی ڕیفۆرمه ، واتا له ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه خۆی دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ڕووی شێواز و خه‌مڵاندنه‌کانی و تێگه‌یی له‌به‌رامبه‌ر ته‌نگژه‌کان و دیدگاکانی له ڕووی چۆنێتی په‌رچه‌کردار له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و ئه‌و دۆخه کرمۆکه‌دا وه‌ک کۆی کایه‌که نیه‌و ئه‌ز وا هه‌ست ده‌که‌م که ئه‌مان جیاوازی ده‌بیین له نێوان ( ڕیفۆرم و شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵیدا ) وگه‌ره‌کیانه شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبژێرن و پێیان وایه یه‌کێتی جه‌سته‌یه‌که له‌وه‌دا نه‌ماوه فریا که‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ بکه‌یت و ده‌بێت تا ڕۆحی تێدا ماوه ته‌زووی بارگاوی لێبدرێت ( هیوادارم خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی لا ئاشکرا بێت که به‌کار هێنانی هه‌ندێک لوغز به واتای ئه‌وه نایه‌ت گه‌ره‌کم بێت بڵێم بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون ده‌یه‌وێت دژایه‌تی یه‌کێتی بکات ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی من تا ئێره تێی گه‌شتبم ب ڕ {بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون} ئامانجی ژیاندنه‌وه‌ی گه‌ل و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتیه ) بۆیه هیواخوازم هیچ که‌سێک بۆچوون و تێڕوانینه‌کانمان به ویست و ئاره‌زووی خۆی به ئاراسته‌کاندا نه‌بات . به‌هه‌رجا لقێکی دی پرسیاره سه‌ره‌کێکه ئه‌وه‌یه که بۆچی (ب ڕ ) گه‌ره‌کێتی شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی بکات ؟ به‌شێکی وه‌ڵامه‌کانی ئه‌م پرسیاره‌ش له‌وێدایه که ڕیفۆرم به باره ته‌سقیفی و سستیه‌که‌یه‌وه له دامه‌زراوه ته‌واو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سیاده‌و سیستمدا کاریگه‌ری ته‌واوی خۆی ناکات چجای له هه‌رێمێکی په‌رێشاندا که به‌ر له‌هه‌رشتێک که‌سانی هه‌ره سه‌ره‌کی ناو ده‌سه‌ڵاتێکی کاتی خۆیان به خاوه‌نی نازانن !!! پڕۆسسکردنی تێگه‌ی ڕیفۆرم که سیمایه‌کی سست و زه‌مه‌نخوازی گه‌ره‌که بۆ ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن کیان و سه‌ربه‌خۆو جێگیر دروست تر‌و له‌بار تره ، به‌ڵام کووردستان نه سه‌ربه‌خۆیه نه ده‌وڵه‌ته نه هه‌رێمێکی جێگیره ، هه‌ر که‌سێک له ئێمه ناتواناین له‌وه‌ی وێنایه‌کی ته‌ندرووست بۆ چاره‌نوسی ته‌نانه‌ت سبه‌ینێی بکه‌ین له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و دراوسێکان . بۆیه کووردستان نه وه‌ک وتمان ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تێدایه نه ئه‌وه‌نده‌ش ئارامه کاتی ئه‌وه‌مان هه‌بێت به ڕیفۆرمی ساده و زه‌مه‌ن خواز قوتاری بکه‌ین ، هه‌ر بۆیه ئه‌ز پێموایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی {ب ڕ ی ن ک ) بڕوای به بواری ته‌سقیفی هه‌یه وه‌ک پڕۆسسێک بۆ گۆڕان و فه‌رامۆشی نه‌کردوه به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا تێگه‌ی (شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵیی ) هه‌ڵبژاردوه گه‌ر بۆی بکرێت !!! به‌وهۆیه‌ی ئه‌م جۆره‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده ده‌گمه‌ن و سامناکه کوردستان به‌رگه‌ی ناگرێت . ئه‌وه‌ی جێێ ئاماژه‌یه به دیوێکی تردا ئه‌وه‌یه کاتێک ئاماژه ده‌ده‌م و ده‌ڵێم ( ب ڕ ی ن ک ) زه‌روره‌ت ئافراندوێتی نه‌ک بۆ زه‌روره‌ت درووست بوبێت ئه‌وه‌یه کاتێک پێوستمه‌ندی (زه‌روره‌ت ) دروستت بکات واتا خودی زه‌روره‌ت کامڵه و ده‌رهاویشته‌کانی گۆڕان ده‌رده‌دات ،به‌ڵام گه‌ر گوزارشته‌که به‌و باره‌دا بێت که بۆ زه‌روره‌ت دروست بوبێت ، واتا هێشتا زه‌روره‌ت خۆی کامڵ نیه‌و له‌و باره‌شدا ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌فرێنه‌ری گۆڕان نابێت . که‌واته (ب ڕ ی ن ک ) ئاماژه‌یه‌کی گرنگه‌و ته‌رزێکه به دوالیزمی هه‌م مێژوو هه‌م داهاتوو شه‌پۆل ده‌دات ، له بڵندگۆی باوه‌ڕه‌وه هه‌م به خودی ئه‌ندامانی یه‌کێتی و هه‌م به چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیش ده‌ڵێت که تا هه‌نووکه‌ش له‌ناو یه‌کێتیه‌که‌ماندا و له خوێنی ئه‌ندامانیدا گیانی سه‌رکه‌شی و یاخی بوون و قوربانیدان و گه‌ل ویستیی و خۆ نه‌ویستیی بوورکانێکه‌وه له پله‌ی کوڵداندا هه‌ڵده‌ستێت له‌و دیدگایه‌وه‌یه که ( بڕ ی ن ک ) پێی وایه له هیچ گۆشه‌یه‌که‌وه هاوڕێکی وه‌دی ناکرێت تا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه چاکسازی فه‌راهه‌م بکرێت . کاتێک کرمی گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت قه‌تماغه‌ی سه‌ر گوێچکه‌کان بێت و ببێته کڵۆمێک ده‌رگای بیستن قه‌پات بکات ، کاری یه‌که‌م ئه‌وه ده‌بێت شه‌ڕ دژی کرمه‌کان بکرێت و داماڵرێن ، پاشان به‌ده‌ستی ویژدان کڵۆمه‌کانی ده‌رگای بیستن بکرێنه‌وه که ده‌رگای بیستن کرایه‌وه ئه‌وکات ئومێدی ئه‌وه‌مان ده‌بێ گوێگر هه‌یه‌و مادام گوێگر هه‌بێت ڕیفۆرمیش له هه‌موو که‌ناڵه‌کانیه‌وه ده‌توانێت کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت ( ب ڕ ی ن ک ) وه‌ک هه‌موو گروپ و خه‌ڵکانێکی دژ به‌م دۆخه زۆر هاوارو بانگه‌وازی ئاراسته کرد بۆ دانانی سنورێک بۆ گه‌نده‌ڵی و گه‌لکوژی ، به‌ڵام نه‌ک وه‌ڵامی که‌س نه‌درایه‌وه به‌ڵکوو له ئاماژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای یه‌کێتیه‌وه به مه‌کته‌بی ڕێکخستنیشه‌وه ئه‌وه هات که ئه‌مانه له یه‌کێتی بێبه‌ریین ، یان به ناڕاسته‌و خۆ له لێدوانه‌کاندا گوتار ده‌ده‌ن و ده‌بێژن هه‌رکه‌س له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی ناو یه‌کێتی کار نه‌کات له یه‌کێتیی بێ به‌ریه !! ئه‌ز ئه‌م شێوازه گوتارانه هه‌میشه نامه گۆڕینه‌وه‌که‌ی نێوان عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و یه‌زگردی سێیه‌مم یاد دێنێته‌وه ، کاتێک عومه‌ر له نامه‌یه‌کیدا داوا له یه‌زگرد ده‌کات که خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن به یه‌زدانی مه‌زن و ته‌نیاو واز له ئاگر په‌رستی بهێنن !! یه‌زگردیش له وه‌ڵامی نامه‌که‌دا بۆ عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ده‌نوسێت ( تۆیه‌ک که نازانی ئێمه چیین و کێین و داوای خودا په‌رستیشمان لێ ده‌که‌یت ، بێئاگای له‌وه‌ی ئێمه ساڵه‌هایه خودای تاکو ته‌نیا ده‌په‌رستین و ڕۆژانه‌ش پێنج جاران له کڕنۆشداین بۆی و نوێژی بۆ ده‌که‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه‌یه ئێمه هێزوو توانای کردگار له خۆر و ئاگردا وه‌دی ده‌که‌ین ) .
باڵا
ده‌ستانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی گه‌ره‌کیان نیه خه‌ڵکان و ئه‌وی دی
بخوێننه‌وه‌و لێیان تێ بگه‌ن و یاداوای ته‌سلیم بوونت لێ ده‌که‌ن یان
بێ به‌رییکردن !! ئه‌مه‌یه کاری ئه‌مڕۆی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له
هه‌رێمدا ،
نه‌ک هه‌ر خوازیاره به‌ڵکو کار بۆ ئه‌وه ده‌کات کۆی خه‌ڵکان بخاته
ژێر کۆنترۆڵ و ڕکێفی خۆیه‌وه و به ناڕاسته‌وخۆ به‌یانی کردوه
که هه‌رکه‌سێک وه‌ک مۆبایل له بازنه‌ی ده‌رچێت ئه‌وا له
په‌راوێزدایه‌و ئۆتۆماتیک سیستمێک بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات که ئه‌و
مه‌وجوده له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مندایه‌و ناخوێنرێته‌وه ! هه‌ر بۆیه
ئه‌ز وای بۆ ده‌چم
( ب ڕ ی ن ک ) ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یکی به‌رچاو
هه‌ستی به‌وه کردبێت
ڕاژه کردن به هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه
فراوانکردنی سۆنگه‌کانی شێوازی په‌رچه‌کرداریی ده‌خوازێت ، گه‌ره‌که
به شێوازێکی جودا تر نمایشه‌کانی گۆره‌پانی سیاسه‌ت بخاته به‌ر
دیده‌کان
و ڕه‌یڵێکی هه‌بێت وه‌ک نیمچه سیستماتیزه‌کراو بێت و پیاده‌ی بکات بۆ
ناسینه‌وه‌ی خۆی
واتا ( له ساته‌وه‌خت و شوێنگه‌ی په‌کگه‌یشتن و تێکه‌ڵاوو بونه‌کاندا
خۆیان بناسنه‌وه )
ئه‌مه‌یه ئه‌و زه‌روره‌ته‌ی باسی لێوه ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندیه‌کی
ڕۆحی له نێوان دوو جۆری لێکجودای ئه‌ندامانی یه‌ک ڕێکخراودا نه‌ماوه
و تێکۆشه‌ران نابێت خۆیان بئاڵێنن له ڕۆحی تێکۆشان فرۆشانه‌وه .
لێره‌وه‌یه
پێموایه
(ب ڕ ی ن ک ) سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی که‌می
توانیوێتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵسۆزانی ناو یه‌کێتی هه‌بێت و به
ئاماژه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کاندا ،
ئاخر لێره‌دایه
کار کردن به ئه‌زموون جوانکاری ده‌به‌خشێته سیاسه‌ت ، بوونیاتنه‌رانی
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون کاتێک ئازاری په‌رته‌وازه‌یی و
باڵه‌کانیان بینی باڵ فڵان و فڵان و باڵی ئه‌م و ئه‌و بینیان
شوێنکه‌وته‌کانی هه‌ر باڵێک ناوێک یان کاریزمایه‌ک له
به‌رده‌میاندایه و خودی ئه‌م شته یه‌کێکه له بنه‌مای ئازاره‌کان
هه‌ر بۆیه به ئه‌زموون
له ده‌ستبه‌کار بوونی
( ب ڕ ی ن ک ) ه‌و تا ئێستا که‌س نه‌یتوانیوه بیان لینکێنێت به تاکه
که‌سێکه‌وه‌و لای هه‌موان وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ڕابوونی یه‌کێتی نیشتیمانی
کوردستان ناسراوه که له‌سه‌ر زاران به کورتی خه‌ڵکان ( ڕابوون )
به‌کار دێنن .
حوکمی هاروونه ڕه‌شیدو ته‌خت و به‌ختی که‌یقووباد ؟
|
|||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |