|
|
ڕوون کردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون ده‌رباره‌ی گرژێکانی ناو یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان..(ڕابوون)
مایه‌ی
نیگه‌رانیه که ناکۆکیه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژ به
ڕۆژ به‌ره‌و گرژبونه‌وه‌وتوند بوون ده‌چێت ئه‌وه‌ش مه‌ترسی کاره‌ساتێکی
لێده‌کرێت که هه‌م ماڵه به شه‌هید هه‌ڵچنراوه‌که‌ی یه‌کێتی وێران
بکات و هه‌م گه‌له‌که‌مان زیانێکی گه‌وره‌ی لێبکه‌وێت. بزوتنه‌وه‌ی
ڕابوون به‌ناوی هه‌موو خه‌مخۆرانی گه‌له‌که‌مان و یه‌کێتێکه‌مانه‌وه
داوا له هه‌ردوو لایه‌نی ناکۆک ده‌که‌ین هه‌رچی زووتره هه‌وڵی
چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بده‌ن به ڕێگای گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌شتن، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی ناکۆک کۆببنه‌وه به چاودێری
لیژنه‌یه‌کی پێکهاتو له که‌سانی بێلایه‌نی ناو یه‌کێتی و که‌سانێکی
بێلایه‌نی خه‌مخۆری گه‌له‌که‌مان و هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کان به
ڕاشکاوی باس بکه‌ن و به گیانی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر هه‌نگاو بنێن تا
ئه‌و جێیه‌ی ده‌گه‌نه کلیله‌کان و ئه‌وکات کلیله‌کان بده‌نه ده‌ست
به‌ڕێزان مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان تا یه‌که یه‌که‌ی ده‌رگا
داخراوه‌کان بکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش ته‌نها چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ئه‌مڕۆی
کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه له قۆناغی یه‌که‌مدا،
ده‌ستبردن بۆ هه‌ر ڕێگا چاره‌یه‌کی تر جگه له خۆکوژی ئاکامێکی تری
نیه.
1- هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو دڵسۆزانی یه‌کێتی ده‌که‌ین توشی
هه‌ڵچون و توندڕه‌وی نه‌بن چونکه له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ماڵه‌که‌ی
یه‌کێتیه‌وه ئاگرێکی بچوک بکه‌وێته‌وه مه‌ترسی ئاگرێکی سه‌رتاسه‌ری
لێده‌کرێت.
2- داوا له هه‌موو دڵسۆزانی یه‌کێتی ده‌که‌ین ته‌نها بابه‌ت له‌سه‌ر
پێشنیاری چاره‌سه‌ر بنێرن و هیچ بابه‌تێک بڵاو ناکه‌ینه‌وه که
پشتگیری له لایه‌نێکی ناکۆکیه‌که بکات و سه‌رکۆنه‌ی لایه‌نێکی تر.
هیوادارین به ئیمه‌یڵ و کۆپی کردن و ده‌ستاو ده‌ستکردن ئه‌م
ڕوونکردنه‌وه‌یه لای هه‌مووتانه‌وه بگه‌یه‌نرێته ده‌ست دۆست و هاوڕێ
و هه‌ڤاڵانتان.
یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان –
(بزوتنه‌وه‌ی
ڕابوون)
21-5-2008
|