ڕیفۆرمی یه‌كێتی و
دیموكراسیه‌تی
هه‌رێم....
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین

به‌شی
یه‌كه‌م
و
دووه‌م
مه‌ترسی لاسه‌نگ بوونی پارسه‌نگی تاكڕه‌وه‌كان
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین
له دروست بوونیه‌وه هه‌تا هه‌ره‌سی ١9٧٥، پارتی
دیموكراتی كوردستان به‌بێ هاوشان گۆڕه‌پانی
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی باشووری داگیر كردبوو.
بۆشاییه سیاسیه‌كه‌ی دوای هه‌ره‌س فرسه‌تێك بوو بۆ
په‌یدابوونی كه‌ڵتووری فره حیزبی، و بووه هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و چه‌ند
ڕێكخراوێكی تر. به كۆتایی هاتنی حه‌فتاكان و له
ئه‌نجامی ململانێ هه‌مه‌لایه‌نه‌كان، یه‌كێتی له
نیوه پتری هه‌رێمدا بۆشایی بزوتنه‌وه‌كه‌ی پڕ
كرده‌وه و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی پانوبه‌رینی بۆ
خۆی چه‌سپاند. هاوكات نه‌وه‌ی دووه‌می پارتی هاته‌وه
گۆڕه‌پان و نیوه‌كه‌ی تری بۆشاییه سیاسیه‌كه‌ی پڕ
كرده‌وه. له‌و كاته‌وه، پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو
هێزی هاوشان و ململانێكه‌ر درێژه‌یان به خه‌باتی
پێشمه‌رگایه‌تی ناو شاخ و شه‌ڕی دوژمن و كه‌ڵتوری
شه‌ڕی ناوه‌كی براكوژی دا. ناوچه ئازاد كراوه‌كانی
هه‌رێمیشیان له نێو خۆیاندا سنووردار كرد. هیچ كامیان
ئه‌وی تری به شه‌ریك و خاوه‌نی شه‌رعی بزوتنه‌وه‌كه
دانه‌ده‌نا و ئه‌وه‌ی بۆشیان كرا بۆ له‌ناو بردنی
یه‌كتر، كردیان. په‌نایان برده به‌ر هه‌موو جۆره
وه‌سیله‌تێكی سیاسی و عه‌سكه‌ری، شه‌رعی و ناشه‌رعی،
مرۆڤانه و نامرۆڤانه. ئیتر له‌جیاتی كه‌ڵتووری
فره‌حیزبی، كه‌لتووری دوو گه‌وره‌حیزبیی تاكڕه‌و هاته
كایه‌وه. له دوای ڕاپه‌ڕینیش شار و شارۆچكه‌كانی
هه‌رێم (هه‌ولێری لێ بترازێ) وورده وورده بوونه
ناوچه‌ی نفوزی ئه‌و دوو حیزبه و به گوێره‌ی ژماره‌ی
پێشمه‌رگه و زڵی ته‌نزیماتیان به‌سه‌ریاندا دابه‌ش
كران.
تاكه فرسه‌تی فره‌حیزبیی
له كۆتایی ١99١ دا پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه
چه‌نگیان له ده‌فه‌ی حوكمڕانی گیر بوو، به‌ڵام له‌وه
نه‌ده‌چوو كه بیانه‌وێ ئیداره و خاكی هه‌رێم له‌ت
بكه‌ن. بۆیه‌ش كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كه‌م
په‌رله‌مانی هه‌رێم (له ١99٢) هه‌لێكی زیڕینی بۆ
سیسته‌می فره‌حیزبی هێنایه پێشه‌وه. كه‌شێكی سیاسی
له‌بار بۆ ئازادی حیزبایه‌تی په‌یدا بوو كه قابیلی
پێشكه‌وتن و گه‌شه كردن بوو. دیار بوو كه
بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و سه‌ركرده‌كانیش له ڕوانگه‌ی
سیسته‌می دیموكراسی ده‌ستووری و فره‌حیزبیه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵا. ته‌نانه‌ت پارتی و یه‌كێتی به‌ر له
هه‌ڵبژاردنه‌كان وایان ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاماده‌ن
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه قه‌بوڵ بكه‌ن و ئه‌و
لایه‌نه‌ی كه ده‌یدۆڕێنێ ڕێگه به‌وی تر بدات
حكومه‌ت دابمه‌زرێنێ و خۆیشی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن به‌شداری
له عه‌مه‌لیه‌تی سیاسی‌دا بكات. هاوكات، حیزبه‌كانی
تریش چانسی پێشكه‌وتن و په‌یدا كردنی جه‌ماوه‌ر و
ڕاكێشانی ده‌نگده‌رانیان له به‌رده‌مدا بوو.
به‌داخه‌وه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕێگه‌ی
دامه‌زرانی كه‌ڵتووری فره حیزبی نه‌دا. به
پێچه‌وانه‌وه، درێژه‌ی به جووته تاكڕه‌ویی دا،
چونكه پارتی و یه‌كێتی ده‌نگیان له‌یه‌ك نزیك بوو و
كه‌سیان بایی دروست كردنی حكومه‌ت زۆرینه‌ی ئاشكرای
وه‌ده‌ست نه‌هێنا. دیاره كه حیزبه‌كانی تریش بایی
ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نگ نه‌هێنا كه بتوانن به
قوڕساییه‌وه و له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانێتیدا پارسه‌نگی
هێزه‌كان بگۆڕن. ئه‌و ئه‌نجامه بووه پێشینه‌ی
كه‌ڵتووری حكومه‌تی ئیئتیلافی (فیفتی فیفتی). خۆ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی
نه‌هاتنه ناو حكومه‌ته‌وه، كابینه‌ی یه‌كه‌م و
دووه‌م به ئیفلیجی مانه‌وه. شاراوه نیه كه‌وا
ڕه‌فتار و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كان له ئاستی
مه‌سئولیه‌ته مێژووییه‌كه‌دا نه‌بوو، بۆیه‌ش كه‌شی
سیاسی هه‌رێم تا ده‌هات گرژتر ده‌بوو، كۆتاییه‌كه‌ی
به شه‌ڕی براكوژی و كوژانه‌وه‌ی ئومێدی پێشكه‌وتن
وگه‌شه‌پێدانی سیسته‌می فره‌حیزبیه‌وه هات. له
ئه‌نجامدا، له ١99٦ ئیداره‌ی هه‌رێم بووه دووله‌ت و
هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی ڕژێمی (حیزبی
قائید)ی به شێوازی كۆنه‌په‌رست و ڕۆژهه‌ڵاتیانه له
به‌شه‌كه‌ی خۆی دامه‌زراند. ئه‌و ڕژێمانه له
ناوه‌رۆكدا هه‌تا ئیمڕۆش (له دوای یه‌ك گرتنه‌وه
لۆتكه‌ییه‌كه‌ی دوو ئیداره‌كه) هه‌ر به‌رده‌وامن.
ئێستاش تۆڕی حیزب و حكومه‌ت له هه‌ردوولادا
تێكه‌هڵكێشراون، ده‌زگا موخابه‌راتی و پۆلیسی و
عه‌سكه‌ریه‌كان به شێوه‌ی مۆنۆپۆڵی له ده‌ستیان
ماون. به‌شداری كردنی حیزبه بچوكه‌كانیش له گشت
كابینه‌كانی ئیداره یه‌ك گرتوو و یه‌ك
نه‌گرتووه‌كاندا له مه‌سه‌له‌یه‌كی سیمبۆڵی
تێنه‌په‌ڕیوه.
پێكه‌وه‌ژیانی دوو تاكڕه‌و
دیاره كه له ١99٨ به‌ولاوه، پارتی و یه‌كێتی
ته‌سلیمی ئه‌و ڕاستیه بوون كه‌وا هیچ كامیان ئه‌وی
تری پێ له‌ناو نابرێ و بۆیان باشتره كه حاڵه‌تی
پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه حوكمڕانیی قه‌بووڵ بكه‌ن.
به‌رژه‌وه‌ندییه عێراقیه‌كانی دوای ڕوخانی ڕژێمی
سه‌ددامیش هانده‌ری مه‌زن بوون بۆ یه‌ك گرتنه‌وه‌ی
لوتكه‌یی دوو ئیداره‌كه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و
تێكه‌ڵبوونه‌دا، هه‌ردوو حیزب به‌رده‌وام چاوی زه‌قی
چاودێریكردنیان بڕیوه‌ته یه‌كتر و هه‌موو هه‌ل و
ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو خۆیاندا به‌ش ده‌كه‌ن. له‌وه‌ش
ناچێ كه نیازی به‌شداری پێ كردنی حیزبێكی تر له
ده‌سه‌ڵات و داڕێژتتی ده‌ستوورێكی دیموكراسی
سه‌رده‌میانه‌یان هه‌بێ. ئیتر، ئه‌گه‌ر سیسته‌م به
شێوه‌ی حوكمڕانی ئێستا به‌رده‌وام بێ، ئه‌وا ڕێگه‌ی
په‌یدابوونی سیسته‌می پێشبڕكێی دووحیزبی وه‌یان
فره‌حیزبی نادرێ. جیاوازی و به‌رامبه‌ركێ و ململانێی
سیاسیه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بایی ئه‌وه‌نده كپ
ده‌كرێ كه پێكه‌وه ژیانیان له ماڵ جوداییه‌كه‌یان
پێ باشتر بێ. بۆیه‌ش چاوه‌ڕێ ناكرێ كه‌وا هیچ كام
له‌و دوو حیزبه ببنه پێشڕه‌وی داهێنانی شۆڕشی
وڵاتسازی و دامه‌زرانی سیسته‌می دیموكراسی.
ململانێ و ڕێكه‌وتن
ململانێی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئاستی
نێوده‌وڵه‌تیدا زیانبه‌خش بووه، به‌ڵام دوور له
براكوژی، پێشبڕكێكه‌یان له ئاستی ناوه‌كی هه‌رێمدا
سوودی بۆ دۆزی كورد هه‌بووه، تا ڕاده‌یه‌ك بووه‌ته
مایه‌ی داهێنانی كه‌ڵتووری ئازادی ده‌ربڕین و دیالۆگی
فه‌لسه‌فی و مشتومڕی سیاسی. به پێچه‌وانه‌شه‌وه،
ڕێكه‌وتنی ئه‌و دوو گه‌وره حیزبه له شانۆی
نێوده‌وڵه‌تیدا سوودبه‌خش بووه و ده‌ستكه‌وتی
ستراتیژی چاره‌نوس سازی بۆ كورد مسۆگه‌ر كردوه،
به‌ڵام بۆ حوكمڕانی ناو هه‌رێم زه‌ره‌ری له سوودی
زیاتر بووه. ئه‌و دووانه به‌یه‌كه‌وه ڕێگه‌یان
له پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی سیاسی و چاكسازی ئیداری و
چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی
ڕۆژنامه‌وانی گرتووه. جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه كه
حوكمڕانیه‌تی پێكڕایان گه‌نده‌ڵیی زیاد كردوه و
حكومه‌تی كه‌مبه‌رهه‌م كردوه و بزوتنه‌وه‌ی كوردی
لاواز كردوه.
دابه‌زینی پارتی و یه‌كێتی به لیستی هاوبه‌ش
له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی عێراقی ٢٠٠٥ و
داپلۆسینی ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن و ته‌زویری ئاشكرا،
ڕێگه‌ی هیچ جۆره ئیختیارێكی بۆ خه‌ڵك نه‌هێشت.
بۆیه‌ش پارتی و یه‌كێتی پێویستیان به خه‌بات كردن و
خۆ ماندوو كردن و كارچاكی و ڕازی كردنی ده‌نگده‌ران
نه‌بوو. به هه‌مان شێوه، ئه‌ندام په‌رله‌مانه
"ته‌عین كراوه‌كان" پێویستیان به كه‌مپه‌ینی ڕازی
كردنی خه‌ڵكی مه‌ڵبه‌نده ئینتیخابیه‌كان نه‌بوو،
چونكه ناویان له لیسته‌ی حیزب‌دا ڕیز كرابوو، ته‌نیا
پێویستیان به وه‌لائی كوێرانه بۆ سه‌رۆكی
حیزبه‌كانیان هه‌بوو. ئه‌وه وای كرد كه هه‌ریه‌كه
له ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتی له
حوكمی خۆیان دڵنیا بن و له خه‌ڵك بێ منه‌ت بن و به
ویست و هه‌وه‌سی خۆیان ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن ببڕن. له‌وه
ده‌چێ كه‌وا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دووباره
كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مه دیموكراسیه شێواوه له
هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠9دا ڕێك كه‌وتبن و له دوای ئه‌ویشدا
شێوازی ئێستای حوكمڕانی ئیئتیلافیان به‌رده‌وام بكه‌ن.
دیاره كه بارودۆخی ناهه‌مواری كوردستان ڕێگه‌ی بۆ
شێوازی حوكمڕانی فیفتی فیفتی و درێژه‌پێدانی ئه‌و
حكومڕانیه خۆش كردوه، به‌ڵام ئه‌و جۆره
حوكمڕانیه ناسروشتیه له بارودۆخی ئاسایی و
هه‌مواردا ئیفلیجكه‌ره و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و
میلله‌تی پێ ناپارێزرێ. بۆیه، هه‌رده‌م له
به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی كورد دایه كه ستراتیژیه‌تی
ده‌ره‌كی پارتی و یه‌كێتی یه‌ك گرتوو بێ، به‌ڵام
پێشبڕكێی سیاسی ناو هه‌رێمیان به‌رده‌وام بێ.
پێشبڕكێی تاكڕه‌وه هاوسه‌نگه‌كان
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن كه‌وا
هاوكێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی له هاوسه‌نگیه‌كی
موسته‌قیر دایه و مه‌ودای ململانێ و پێشبڕكێی
نێوانیان ته‌سك بۆته‌وه، یان ڕێكه‌وتنی نێوانیان
هه‌تاسه‌ریه و له‌گه‌ڵ گۆڕانی بارودۆخدا
هاوكێشه‌كه‌یان لاسه‌نگ نابێ. به پێچه‌وانه‌وه،
پێشبڕكێی پارتی و یه‌كێتی تا ڕاده‌ی هه‌ڵچوون
به‌رده‌وامه. وه‌ك دوو شه‌ریكی ناحه‌ز، یان دوو برای
دوژمن، هه‌رده‌م چاودێری یه‌كترین و چاوه‌ڕێی
قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر لاواز بكه‌ن
و به‌ڕ له ژێر پێی یه‌كتری ده‌ربێنن. به‌رده‌وام
بوونی ئه‌و جۆره پێشبڕكێ و ململانی سیاسیه
هاوسه‌نگه له قازانجی دۆزی كورد و خه‌ڵكی هه‌رێم
دایه. واته ئه‌گه‌رچی پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان
تا ئێستا ڕێگرن له پڕۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت، به‌ڵام
مانه‌وه‌یان به هاوتوانایی هه‌تا په‌یدا بوونی
ده‌ستوورێكی دیموكراسی پێویسته. چونكه ئه‌گه‌ر
هه‌ریه‌ك له‌و دوو حیزبه له‌ناكاو بفه‌وتێ و له
گۆڕه‌پان نه‌مێنێ ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی تریان هه‌وڵ بدات
به تاكڕه‌وانه بۆشاییه‌كه پڕ بكاته‌وه و ڕێگه
له سه‌رهه‌ڵدانی به‌دیلی تر بگرێ. پاراستنی پارسه‌نگی
هاوتوانایی یه‌كێتی و پارتی، وه ئه‌نجامدانی شۆڕشی
ڕیفۆرمی سیاسی و ئیداری له هه‌ردوو حیزب‌دا له
به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی ئێستا و ئاینده‌ی حیزبه‌كان و
سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵك و خاكی كوردستاندایه.
لاسه‌نگ بوونی پارسه‌نگ
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا قه‌یرانی
ناوه‌كی كامه‌یان گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه
گومان له ئاینده‌ی بكرێ، و مه‌ترسی گۆڕه‌پان چۆل
كردنی به‌وزوانه‌ی لێ بكرێ و به هۆیه‌وه پارسه‌نگی
هێزه‌كان لاسه‌نگ ببێ؟ پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان
له قه‌یرانی سیاسیدان و له گه‌رده‌لوولی گه‌نده‌ڵیی
ئاڵاون و متمانه‌ی خه‌ڵكیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڵام
له ڕووی ڕێكخراوه‌یی و بارودۆخی ناوه‌كیدا، یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان موڕه‌شه‌حی یه‌كه‌مه بۆ
هه‌ڵوه‌شانه‌وه. به هه‌موو پێناسه و لێك
دانه‌وه‌یه‌ك، پارسه‌نگی نێوان ئه‌و دوو حیزبه
ده‌مێكه به دیوی قوڕسی پارتیه‌وه لاسه‌نگ بووه.
گرفته‌كانی یه‌كێتی وه‌ك تۆپه به‌فریان لێ هاتووه و
له‌گه‌ڵ گلۆربوونه‌وه و به‌سه‌ر چوونی كاتدا، هه‌روا
مه‌زنتر ده‌بێ. هاوكات، له‌وه ناچێ كه‌وا چ جۆره
ستراتیژیه‌تێك وه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی مه‌دروس بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته چاره‌نوسیانه له لایه‌ن
سه‌ركرده‌كانه‌وه له ئامێز گیرابێ. به‌بێ هیممه‌تێك
و هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ریی و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له
پێكهاته‌كه‌ی یه‌كێتیدا، مه‌حڵه ئه‌و ڕێكخراوه
هه‌ڵسێته‌وه سه‌رپێ و بێته‌وه مه‌یدانی ململانێی
سیاسی بۆ به‌رده‌وامێتی ده‌سه‌ڵات و هاوسه‌نگێتی
پارتی. ته‌نیا هۆكاری گه‌شبینی له‌وه‌دایه كه‌وا به
كه‌ڵتوور و به پێكهاته، یه‌كێتی توانای
هه‌ڵسانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی له ڕابوردوودا هه‌بووه و
ئێستاش له‌وه ده‌چێ بڕێكی تێدا مابێ. دیاره كه خڵی
هانده‌ریش ئه‌وه‌یه كه‌وا حڵی خراپی ڕێكخراوه‌كه
گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا هیچ چاره‌یه‌كی تری
له‌به‌رده‌م نه‌ماوه له غه‌یری تاودانی ئه‌سپی
ڕیفۆرم به ئاراسته‌ی مه‌یدان.
پێشڕه‌وی دیموكراسیه‌ت
بێ گومان ململانێی دیموكراسیانه به ئاسانی له نێوان
دوو حیزبی تاكڕه‌ودا له دایك نابێ. هیچ نه‌بێ یه‌كێك
له‌و دوو حیزبانه ده‌بێ له ناخدا ده‌ستووری
دیموكراسی مۆدێرن له ئامێز بگرێ، و به هۆیه‌وه
جله‌وی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و پێشڕه‌وێتی گۆڕانكاری
سیاسی له گۆڕ‌پانه‌كه‌دا وه‌ده‌ست بێنێ. ئایا له
پارتی و یه‌كێتی كامه‌یان بایی ئه‌وه‌نده توانای
نوێسازی تێدایه كه بتوانێ خۆی بۆ پێشبڕكێیه‌كی
دیموكراسی درێژخایه‌ن ئاماده بكات و پێشڕه‌ویی له
داهێنانی پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی هه‌رێم بكات؟
یه‌كێتی له دروست بوونی دا، به‌ڵێنی ئیختیاری به‌دیل
و دامه‌زراندنی موئه‌سسه‌سه‌ی دیموكراسی به‌دیلی به
خه‌ڵكی كوردستان دا، و توێژێكی پان و به‌رینی
ڕۆشنبیرانی له ده‌وره‌ی ئازادی ده‌ربڕین و به‌ڵێنی
دیموكراسیه‌ت كۆ كرده‌وه. كه‌چی له دوای زیاتر له
سی (۳٠) سڵ له خه‌باتی شاخ و شاردا، و له دوای
گه‌یشتن به چایه‌ری ده‌سه‌ڵات، ڕێكخراوه‌كه زۆربه‌ی
ناوه‌رۆكه فه‌لسه‌فیه به‌ناو دیموكراسیه‌كه‌ی
له‌ده‌ست داوه. ئیمڕۆ نه‌ك ته‌نیا له پێكهاته و
ڕه‌فتار و به‌رنامه و ستراتیژیه‌تدا جیاوازیه‌كی
ئه‌وتۆی له‌گه‌ل پارتی نه‌ماوه، و به‌ڵكو له زۆربه‌ی
حاڵه‌تدا بۆته پاشڕه‌ویشی. ئیمڕۆ پارتی پێشڕه‌وێتی
سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێم ده‌كات و موباده‌ره‌ی له
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سه‌ندۆته‌وه. ئه‌و حاله‌ته
وای كردوه كه یه‌كێتی له ئالقه‌یه‌كی حه‌له‌زۆنی
سه‌ربه‌ره‌وخواردا بخولێته‌وه، و له‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕبوونی كاتدا توانای پێشڕه‌ویی كه‌متر ببێ.
شاراوه نیه كه‌وا مه‌جالی گۆڕانكاری دیموكراسی له
ناو یه‌كێتیدا زۆر زیاتره وه‌ك له پارتی. ئه‌گه‌رچی
به به‌راورد، حاڵی یه‌كێتی له هی پارتی شڕتره،
به‌ڵام پارتیش له قه‌یرانی سیاسی مه‌زن دایه به‌بێ
ئه‌وه‌ی پێوه‌ی دیار بێ. ئه‌و كاته‌ی كه یه‌كێتی
ناومڵی ته‌رتیب ده‌كات و توانای ململانێ په‌یدا
ده‌كاته‌وه، ئه‌وجا پارتی پێویستی به خۆ كۆكردنه‌وه
و ڕاكردن به شوێنی یه‌كێتیدا ده‌بێ.
به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناو
یه‌كێتیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له سیاسه‌تی
ناوه‌كی و ده‌ره‌كی پارتیه‌وه ده‌بێ، بۆیه
یه‌كێتی ده‌توانێ پێشڕه‌وی گۆڕانكاری له ڕیزه‌كانی
خۆی و پارتیشدا بكات. كادر و مه‌سئوله گه‌وره‌كانی
پارتی، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتن،
به ئاشكرا دان به‌وه داده‌نێن كه‌وا چاویان
بڕیوه‌ته پڕۆسه‌ی چاكسازی ناو یه‌كێتی، تا به
هۆیه‌وه ته‌نكه جموجۆڵێكی چاكسازی له ناو پارتیشدا
په‌یدا ببێ.
ڕیفۆرم له ئه‌ستۆی كێیه؟
به گوێره‌ی گۆته‌كانیان، سه‌ركرده‌كانی پارتی و
یه‌كێتی خه‌مخۆری وڵاتن و هاوخه‌باتی میلله‌تن. وای
ده‌رده‌خه‌ن كه‌وا ئاگاداری ده‌ردی خه‌ڵكن و
ده‌یانه‌وێ میلله‌ت و وڵات له په‌تای گه‌نده‌ڵیی
بپارێزن و سیسته‌می دیموكراتی ده‌ستووری دابمه‌زرێنن.
به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و چاودێران، ڕه‌فتار و
هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركرده‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
گۆتانه‌یه، به‌ڵكو له‌وه ده‌چێ كه له میلله‌تیان
بێ منه‌ت بن و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بێ
بیكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ڕه‌خنه و ده‌رد و
موعاناتی خه‌ڵك و له‌ده‌ستدانی دۆست و ناوزڕانی
حكومه‌تی هه‌رێم له جیهاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌و
خوێندنه‌وه‌یه ڕاست بێ ئه‌وا ڕه‌فتاری ئه‌و
سه‌ركردانه‌ی كورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تی ئه‌و
مه‌دره‌سه حوكمڕانیه ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌یه كه تێیدا
په‌روه‌رده بوونه. هه‌ڵبه‌ته، مه‌سئولیه‌تی ڕاست
كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و چاك كردنی بارودۆخ و
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان میلله‌ت و ده‌سه‌ڵات له
ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی پارتی و یه‌كێتیه به گشتی،
و له ئه‌ستۆی دوو سه‌رۆكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی
لوتكه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌یه به تایبه‌تیی. شایانی
جه‌ختكردنه كه‌وا ڕه‌فتار و هه‌ڵوێست و بڕیاری ئه‌و
دوو تاكه سه‌رۆكه، ڕێخۆشكه‌ره بۆ (وه‌یان ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێ ڕێگره له) كاروانی پێشكه‌وتن و داهێنانی
كه‌ڵتوری شارستانی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردی.
ڕیفۆرمی یه‌كێتی و دیموكراسیه‌تی هه‌رێم
له‌وه‌ته‌ی دروست بوونیه‌وه هه‌تا گه‌یشتنی به
ده‌فه‌ی حوكمڕانی، یه‌كێتی له ده‌ریای خوێناوی
سیاسه‌تی عێراقیدا مه‌له‌وانی كردوه و به‌ره‌نگاری
شه‌پۆڵه دژواره‌كان بۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای ناته‌بایی
باڵه ململانێكه‌ره‌كانی، یه‌كێتی له ڕووی هێرش و
مه‌ترسی ده‌ره‌كیدا هه‌رده‌م به یه‌ك گرتوویی
هاتۆته به‌رچاو و له هیچ شه‌ڕێكی ده‌ره‌كیدا توشی
هه‌ره‌سی سه‌رتاسه‌ریی نه‌بووه. پاراستنی پارسه‌نگی
هێزه ململانێكه‌ره‌كان و كه‌سایه‌تیه ناته‌باكانی
ناو یه‌كێتی كارێكی ئاسان نه‌بووه، و ئاستی كرژی و
ناكۆكی بڵه موته‌كه‌تیله‌كان ده‌م نا ده‌م
گه‌یشتونه‌ته ڕاده‌ی ته‌قینه‌وه، و بوونه‌ته هۆی
جیابوونه‌وه‌ی گروپی گچكه و گه‌وره. به‌ڵام له ڕۆژی
دروست بوونیه‌وه هه‌تا ئیمڕۆ، خڵی هاوبه‌شی
لایه‌نه ململانێكه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی بریتی بووه
له خودی تاكه كه‌سی سكرتێری گشتی. ئه‌و خڵه
هاوبه‌شه، زامینكه‌ری مانه‌وه‌ی یه‌كێتی بووه. هه‌ر
بڵ و گڕوپ و كه‌سێكی كه هه‌وڵی داوه به‌بێی سكرتێر
له ڕێكخراوه‌كه بترازێ دۆڕاو بووه. به‌وانه‌ش
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و مه‌عنه‌وی سكرتێری گشتی هه‌تا
ڕاده‌ی بێ هاوتایی ڕووی هه‌ر له به‌هێزبووندا بووه.
ته‌نانه‌ت، ئێستا به‌لای زۆر خه‌ڵكه‌وه یه‌كێتی و
سكرتێره گشتیه‌كه‌ی بوونه‌ته دوو زاراوه بۆ هه‌مان
واتا.
خڵی هاوبه‌ش و جیاكه‌ره‌وه
دیاره كه له سه‌رده‌می حوكمڕانیدا، به‌رژه‌وه‌ندی
نفوز و دارایی و ته‌كه‌تولی ناوچه‌گه‌رێتی جێگه‌ی
ململانێی فه‌لسه‌فی و ڕێكخراوه‌یی له ناو یه‌كێتیدا
گرتۆته‌وه. له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان دا
به‌رژه‌وه‌ندیه داراییه‌كانی یه‌كێتی و حكومه‌تی
هه‌رێم كه‌م بوون، پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام
خه‌ریكی چاودێری یه‌كتری بوون، بۆیه‌ش ڕاده‌ی
گه‌نده‌ڵیی و ململانێی ناوه‌كی له ڕێكخراوی
یه‌كێتیدا به‌و پله‌یه‌ی ئێستا وا زه‌ق نه‌بوو.
دواتریش براكوژی هاته كایه‌وه و بڵه‌كانی ناو
یه‌كێتی به یه‌كتر به‌سته‌وه. به‌ڵام له كۆتایی
نه‌وه‌ده‌كان به‌و لاوه، یه‌كێتی مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
و دارایی له نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی باشووردا
مسۆگه‌ر كرد، و بووه (حیزبی حاكمی بێ مونازیع) و
سكرتێری گشتیش بووه چه‌قی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی
ته‌شریعی و ته‌نفیزی سیاسی و قانونی و عه‌سكه‌ری و
دارایی و زانیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد. ئیمڕۆ بۆ
هه‌ر بڕیارێكی چاره‌نوس سازی سیاسی و دارایی، سه‌رۆك
پێویستی به ڕاوێژكاری و ڕازی كردنی مه‌كته‌بی سیاسی و
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌ماوه. ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌یش له هه‌رێمێكی بچووك و به داراییه‌كی
چه‌ند ملیۆنیه‌وه له‌ناكاو له دوای ڕوخانی ڕژێمی
سه‌ددام گه‌یشته ئاستێكی نێو ده‌وڵه‌تی، به
داراییه‌كی چه‌ند ملیاریه‌وه. ئیمڕۆ په‌یوه‌ندی
كادران به سه‌ركرده‌كانه‌وه بووه‌ته هی
مووچه‌خۆریی، په‌یوه‌ندی سه‌ركرده‌كان به سكرتێری
گشتیه‌وه بووه‌ته هی وه‌لائی تاكه كه‌سیی.
بازنه‌كانی ده‌وره‌ی سكرتێر بوونه‌ته تاكه پێناسه
بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی و نفوزبڵاوی و توانای ده‌وڵه‌مه‌ند
بوون. ئیتر سكرتێری گشتی كه هه‌رده‌م خڵی هاوبه‌شی
ڕیزه ناته‌باكانی ناو یه‌كێتی بوو، بووه‌ته خڵی
جیاكه‌ره‌وه. بووه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌ی خودی خۆی له
قاعیده‌ی ڕێكخراوه‌كه، و هی سه‌ركرده‌كان له
جه‌ماوه‌ر، و كادیره مشه‌خۆره‌كان له میلله‌ت.
له‌و سڵانه‌ی دواییدا بازنه‌ی سكرتێری گشتی به
ڕاده‌یه‌كی وا ته‌سك بووه‌وه كه ئه‌ندام مه‌كته‌ب
سیاسی و سه‌ركرده‌ی بڵه موته‌كه‌تیله‌كانی ناو
یه‌كێتی خۆیان به لاته‌ریك و بێگانه ده‌زانی.
ئه‌گه‌رچی ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان ئاماده‌یی
ده‌ربڕینیان هه‌بوو، كه‌چی هیچ كام له سه‌ركرده‌كان
له ڕه‌فتاری تاكڕه‌وانه‌ی سكرتێری گشتی ڕازی نه‌بوو.
ئه‌و دیاردانه بوونه هه‌وێنی ئه‌و هه‌وڵه
كوده‌تایه‌ی سڵی ٢٠٠٥ كه خه‌ریك بوو ببێته مایه‌ی
خوێن ڕێژیی و هه‌ڵته‌كانی بنه‌مای یه‌كێتی. له جیاتی
ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه ببێته هانده‌رێك بۆ
به ئاگا هێنانه‌وه‌ی سكرتێری گشتی و ئه‌نجامدانی
ڕیفۆرم، كه‌چی كه‌ڵتووری ته‌كه‌تولچێتی زیاتر چه‌قاند،
و خه‌نده‌قی نێوان سكرتێر و هاوڕێ سه‌ركرده
دێڕینه‌كانی فراوانتر كرده‌وه. هاوكات بووه هۆی
له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی سكرتێری گشتی له
سه‌ركرده‌كانی پارتی له سه‌ر حیسابی یه‌كێتی. وه
ڕۆڵی ئه‌ندامانی بنه‌مڵه‌ی سكرتێریش له جیهازه
زانیاری و داپلۆسه‌ر و داراییه‌كانی دیوی یه‌كێتیدا
زیادی كرد. ئه‌وانه‌ش قه‌یرانی یه‌كێتیان به‌ره‌و
قوڵتری برد و ئاینده‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان زیاتر خسته
مه‌ترسیه‌وه.
شۆڕشی ته‌نزیم له یه‌كێتیدا
ئیمڕۆ زۆران له كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی خۆیان و
ڕێكخراوه‌كه‌یان به بێ ڕێڕه‌و ده‌بینن و ئومێدیان به
دواڕۆژ لاواز بووه. هه‌ندێك له كادره
پێشكه‌وتووه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی
كه‌وا ڕزگار كردنی یه‌كێتی پێویستی به شۆرشێكی
ته‌نزیمی وا هه‌یه كه هیچ كام له سه‌ركرده‌كان
ئاماده‌ی به‌رپاكردنی نین. به لای ئه‌وانه‌وه تازه
كاری یه‌كێتی گه‌یشتۆته خڵی ترازان و به چاوه‌ڕێی
وون بوونی خڵه هاوبه‌شه‌كه و چه‌قی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی و له دوای ئه‌ویشدا فه‌وتانی
مسۆگه‌ره. ئه‌و ئه‌نجامه‌ش، هه‌روه‌ك باس كرا،
مه‌ترسیداره بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت له كوردستان و
له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی لاسه‌نگ بوونی پارسه‌نگی
هێزه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌و جۆره لێكدانه‌وه‌یه خه‌یڵ نیه، به‌ڵكو له
واقیعی تڵی ناو ڕێكخراوه‌كه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. وه
زیانبه‌خشیش نیه، به‌ڵكو هانده‌رێكی مه‌زنه بۆ چاك
كردنی بارودۆخ و خه‌بات كردن بۆ ژیاندنه‌وه و
سه‌رله‌نوێ داڕێژتنه‌وه‌ی یه‌كێتی. ئیمڕۆ حڵی ئه‌و
ڕێكخراوه وا شپڕزه‌یه كه هیچ چاره‌یه‌كی تری
له‌به‌رده‌مدا نیه له غه‌یری هه‌ڵبژاردنی ڕێگای
ژیانه‌وه. له به‌شی دووه‌می ئه‌و وتاره‌دا (له
ژماره‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوودا) سه‌رچاوه‌ی گرفته
سه‌ره‌كیه‌كان و چاره‌سه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كان تاوتوێ
ده‌كه‌ین و پێشنیازی ڕیفۆرمی ڕێكخراوه‌كه ده‌خه‌ینه
به‌رده‌م سه‌ركرده و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌و
ئومێده‌ی كه كاری جیددی بۆ ژیانه‌وه‌ی حیزبه‌كه و
جۆشدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌رێم بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت
(بوكێ له‌گه‌ڵ تۆمه و خه‌سوو گوێت لێ بێت)، ئه‌وه‌ی
بۆ یه‌كێتی ده‌گوترێ بۆ هه‌موو حیزبه‌كانی تری
گۆڕه‌پانه‌كه‌ش ده‌گونجێ.
ڕیفۆرمی یه‌كێتی و دیموكراسیه‌تی هه‌رێم
به‌شی دووه‌م: سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان و چاره‌سه‌ریان
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و وتاره‌دا (هاوڵاتی، ژماره
٤١٨)، هاوكێشه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی له نێوان پارتی و
یه‌كێتی، و مه‌ترسی لاسه‌نگ بوونی پارسه‌نگی نێوانیان
تاوتوێ كران. باس له شێوازی حوكمڕانی تاكڕه‌وانه‌یان
و گرنگی به‌رده‌وام بوونی پێشبڕكێی نێوانیان كرا.
ڕووناكی خرایه سه‌ر قه‌یرانی یه‌كێتی و جه‌خت له
سه‌ر ڕۆڵی مێژوویی و زه‌ڕوڕه‌تی ڕیفۆرم و ئه‌ركی
سه‌ركرده‌كان له پڕۆسه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی
ڕێكخراوه‌كه كرا. ته‌ركیزی ئه‌و به‌شه‌ی دووه‌م
له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی گرفته سه‌ره‌كیه‌كان و
چاره‌سه‌ركردنیانه. وه‌ك دیاره، گرفته‌كانی یه‌كێتی
زۆرن و هه‌مه‌جۆرن، بۆیه‌ش چاره‌سه‌ری هه‌موویان له
ڕ‌ه‌گ و ڕیشه‌وه وا ئاسان و خێرا نابێت. به‌ڵام،
سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی گرفته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند
دانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، كه چاره‌سه‌ریان كه‌فیله به
چاكردنی گرفته‌كانی تر.
سه‌رچاوه‌ی كرفته‌كان
گرفتی هه‌ره سه‌ره‌كی یه‌كێتی و هه‌موو حیزبێكی
گۆڕه‌پانی سیاسی له كوردستان و له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا بریتیه له سێ دانه‌ی لێك به‌ستراو:
١- گرفتی داڕێژتن و پیاده كردنی ده‌ستور
٢- گرفتی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی
سه‌رۆكی میهره‌بان
۳- گرفتی میسداقیه‌تی كۆنگره و شه‌رعیه‌تی
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كان
دیاره كه ئه‌و گرفتانه لێك به‌ستراون
وهه‌ریه‌كه‌یان دروستكرد و به‌رهه‌می ئه‌وه‌ی تره. بۆ
نموونه، خودی سه‌ركرده‌كان (به سه‌رۆكه‌وه) هه‌ر
خۆیان سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌زنی گرفته موزمینه‌كانن ،
چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نیه ڕێگه به دانانی
میكانیزمی لابردن و لێپرسینه‌وه‌یان له لایه‌ن
ئه‌ندامه ئاساییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌وه بده‌ن. بۆیه
به ده‌گمه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو كۆنگره‌كان به
ئازادانه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌و پێیه‌ش به ده‌گمه‌ن
ڕێوڕه‌سمی كۆنگره حیزبیه‌كان و سه‌ركرده
هه‌ڵبژێردراوه‌كان شه‌رعیه‌ت و میسداقیه‌ت مسۆگه‌ر
ده‌كه‌ن. خۆ ڕه‌فتاری مه‌سئول مه‌ڵبه‌ند و كادره
ناوه‌ڕاسته‌كان و ئه‌ندامانی كۆنگره‌كانیش به هه‌مان
شێوه‌ی سه‌ركرده‌كان به چه‌ندین تۆڕی ته‌كه‌تول و
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكه‌وه
به‌ستراونه‌ته‌وه. بۆیه، گله‌یی كارخراپیه‌كان هه‌ر
له سه‌ركرده‌كان نیه به‌ڵكو له هه‌موو به‌شدارانی
كۆنگره‌كان و داروده‌سته‌ی بڕیارده‌ره‌كانه. جا
ناكرێ به ته‌نیا باس له هیچ كام له‌و گرفته
سه‌ره‌كیانه‌ی سه‌ره‌وه بكرێت و به بێی
ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌وانی تر، چاره بۆ هه‌ریه‌كه‌یان
به جودا دابنرێ.
یه‌كه‌م: گرفتی ده‌ستوور
دیاره كه هه‌یكه‌لی ڕێكخراوه‌یی حیزبه كوردیه‌كان
له سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ئێستا گۆڕانكاریه‌كی
ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، و هی هه‌موویان له
بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی شه‌ڕی پارتیزانی و له‌سه‌ر
بنه‌مای هه‌ڕه‌می كۆمۆنیستیی، وه‌یان "دیموكراتی
شۆڕشگیر"، دامه‌زراوه. هی هیچ كامیان بۆ پێشبڕكێی
سیاسی شارستانی ژێر سایه‌ی دیموكراسیه‌تی ده‌ستووری
ده‌ست نادات و له‌گه‌ڵ ڕژێمی ده‌ستووری عیراقی
ئێستاشدا ناگونجێت. خۆ پارتی و یه‌كێتی، هه‌روه‌ك
هه‌موو حیزبه تاكڕه‌وه ده‌سه‌لاتداره
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كانی تر، حكومه‌ت به مولكی مۆنۆپۆڵی
خۆیان ده‌زانن و ڕۆلی حیزب و حكومه‌ت به
تێكهه‌ڵكێشراو ده‌بینن. ئه‌وانه بڕیار له‌سه‌ر
پۆسته وه‌زاریه‌كان له ڕوانگه‌ی گه‌مه حیزبیه
ناوه‌كیه‌كانه‌وه ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی
ده‌سه‌ڵات و گوێزانه‌وه‌ی خه‌باتیان بۆ ڕێزی
ئۆپۆزیسیۆنی دیموكراسیانه ڕه‌چاو ناكه‌ن. بۆیه‌ش له
كاتی ڕه‌چاوكردنی گۆڕانكاریه حیزبیه‌كاندا، له ئاستی
ده‌ستێوه‌ردانێكی ڕووكه‌شی و جێگۆڕكێی ئه‌كته‌ره‌كان
له پۆسته حیزبی و حكومیه‌كان تێناپه‌ڕن. له‌و
نێوانه‌یشدا، ڕه‌زامه‌ندی ده‌نگده‌ر و پاراستنی مافی
مرۆڤ و دامه‌زراندنی سیسته‌می عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
و دروستكردنی پردی متمانه له‌گه‌ل میلله‌ت جێگه‌ی باس
نین و ئه‌وله‌ویه‌ت وه‌رناگرن.
ئاشكرایه كه ئیمڕۆ هه‌موو حیزبه‌كانی گۆڕه‌پان له
قه‌یرانی ده‌ستووریدا ده‌ژین، و له ناوه‌رۆكدا چی
جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان له نێواندا نیه. خۆ یه‌كێتی
ته‌واوی بنه‌ما فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و
پێویستی به سه‌رله‌نوێ داڕێژتنه‌وه هه‌یه. پێویستی
به‌وه‌یه كه‌وا له پێناسه‌وه ساغی بكاته‌وه كه
ئایا "به‌یه‌کێتیبوون" مانای چیه. هه‌ڵبه‌ته پێویست
نیه كه ده‌ستووری یه‌كێتی (یان هه‌ر حیزبێكی تر) له
سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فیه‌وه دابڕێژێت، به‌ڵام
پێویسته له مانیفه‌ستۆیدا به‌رنامه‌ی هه‌بێ بۆ
چۆنێتی پێشڕه‌ویكردنی پڕۆژه‌ی سیاسی و ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه و پلانی ئاشكرای هه‌بێ بۆ
چۆنێتی ئیداره‌ی ده‌سه‌لات و پاراستنی به‌ڕژه‌وه‌ندی
به‌رزی كورد. له ڕێگه‌ی مانیفه‌ستۆوه حیزب نیشانی
بدات كه ئایا بۆچی موسته‌هه‌قی ئه‌و ده‌نگه‌یه كه
خه‌ڵك له حیزبه‌كانی تری داببڕێ و بیداته ئه‌وان.
مانیفه‌ستۆی حیزب ده‌بێته ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه
به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی حیزبه‌كه
چاودێری ڕه‌فتار و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی پێ
ده‌كه‌ن.
پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ده‌ستوور
ده‌مێكه كادرانی یه‌كێتی و به‌شێك له سه‌ركرده‌كان
به پێویستیان زانیوه كه ده‌ست له ده‌ستوور و
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و هه‌یكه‌لی یه‌كێتی وه‌ربده‌ن.
به‌ڵام له پیاده‌كردندا ته‌ركیزی هه‌وڵه‌كانیان
ته‌نیا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئالقه‌كانی خوار
سه‌ركرده‌كانه‌وه بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له
سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان بده‌ن. له سێ (۳) ساڵی
ڕابوردوودا، ده‌هۆڵی ڕیفۆرمی ده‌ستوور و چاكسازی
ڕێكخراوه‌كه ده‌نگی زۆر هات. پڕۆژه‌ی جیاجیا تاوتوێ
كران، گوایا به ئامانجی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و
دارایی و داهێنانی لێپرسینه‌وه و چاودێری كردنی
ئه‌دائی حكومه‌ت و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و
حكومه‌ت و دامه‌زراندنه‌وه‌ی بناغه‌ی یه‌كێتی و هتد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ساڵی ٢٠٠٦دا هه‌ڵبژاردنی
مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجام درا. به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌و
ئامانجانه، یه‌كێتی له چه‌ندین لاوه زه‌ره‌ری
گه‌وره‌ی له خۆی دا. بۆ نموونه، هێز و توانا و كاتی
ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و دارایی ده‌یان ملیۆن دۆلاری
ڕێكخراوه‌كه‌ی له پڕۆسه‌كه‌دا سه‌رف كرد، و كه‌شی
سیاسی ناوه‌كی و شه‌ڕی باڵه موته‌كه‌تیله‌كانی
مه‌شحونتر كرد. له كاتی كه‌مپه‌یندا، سه‌ركرده‌كان
(به سكرتێری گشتیه‌وه) بوونه لایه‌نگیر و ڕۆڵی
براگه‌ورایه‌تی خۆیان له‌ده‌ست دا. مه‌ڵبه‌نده‌كان
بوونه شانۆی به‌ره‌نگاریی و به‌ربه‌ره‌كانی و
زۆرانبازی و جه‌مسه‌رگیری و ته‌كه‌تولبازی و
ناوچه‌گه‌رێتی. له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به
هه‌زاران كادر و ئه‌ندامان بوونه قوربانی سه‌ركرده
موته‌كه‌تیله‌كان، و زۆر له‌وانه پۆستی حیزبی و
وه‌زیفیان له‌ده‌ست دا. توێژێكی زۆر گرنگی ناو یه‌كێتی
ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌جێ هێشت یان كشایه‌وه وه‌یان زویر
بوو. ئیتر ناحه‌زێتی و ڕق و كینه‌ی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو ئه‌ندامان و كادران و
سه‌ركرده‌كان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند. سه‌ربار و بنباریش،
پڕۆسه‌ی چاكسازی و پاكسازی و نوێسازی و لێپرسینه‌وه
له بنه‌ڕه‌ته‌وه گوژایه‌وه و گرفتی سه‌ره‌كی
ده‌ستووری یه‌كێتی هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه. ئه‌و بڕه
گۆڕانكاریانه‌ی كه ئه‌نجامیش دران هه‌ر له مه‌ڵبه‌ند
به‌ره‌و خوار بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره
گۆڕانكاریه‌ك له پێكهاته‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی
سیاسی و پۆستی سكرتێری گشتیدا ئه‌نجام بدرێ. ژماره‌ی
مه‌ڵبه‌نده‌كان له ڕاده به‌ده‌ر زیاد كران و ئێستا
گرفتی ده‌وام كردن و مه‌سره‌ف كێشان و ته‌شه‌نه‌ی
گه‌نده‌ڵیی تێیاندا وای كردوه كه دووباره بیر له
كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره و بودجه‌یان بكرێته‌وه.
ده‌ستووری ئاینده
پێویسته سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به جورئه‌ته‌وه
به‌ره‌نگاری قه‌یرانه ده‌ستووریه‌كان ببنه‌وه و
ده‌ستوور و په‌یڕه‌و پڕۆگرامێكی تازه و سه‌رده‌میانه
له ئامێز بگرن. پێویسته چاو به هه‌موو پێناسه و
په‌یوه‌ندی و ڕۆڵ و پۆسته‌كاندا بخشێننه‌وه، هه‌ر له
كرایتیریای ئه‌ندام و ئه‌ندام كۆمیته و مه‌ڵبه‌ند و
كۆنگره‌وه بگره هه‌تا ده‌گاته هی سه‌ركرده و
سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌وه، تا به‌هۆیه‌وه دیاربێ ئایا كێ
له ناوچه‌ی ئینتیخابیدا مافی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی
كۆنگره‌ی هه‌یه و كێ له دواتر مافی خۆپاڵێوینی بۆ
ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه. خۆ ڕۆڵی پێشڕه‌وێتی
ڕێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری وه‌ك یه‌كێتی پێویستی به كاری
فول تایم و بێ وچانی كه‌سانی به توانا هه‌یه. بۆیه
پێویسته له ده‌ستووردا گۆڕانكاری وا بكرێت كه‌وا
خه‌ڵكی سه‌رقاڵ، یان پیر و په‌ك كه‌وته، یان
كه‌مته‌ركیز و كه‌مته‌رخه‌م وه‌یان خاوه‌ن
دژه‌به‌رژه‌وه‌ندی له لوتكه‌ی ده‌سه‌لات و ئاستی
مه‌كته‌بی سیاسی‌دا پۆستی سه‌ره‌كی داگیر نه‌كه‌ن.
بۆ خاتری نوێ كردنه‌وه‌ی حیزب، پێویسته میكانیزم و
په‌یڕه‌وپڕۆگرامه‌كه‌ی به جۆرێكی دینامیكی وا
دابڕێژرێت كه ڕێكخراوه‌كه ببێته كارگه‌یه‌ك بۆ
به‌رهه‌مهێنانی سه‌ركرده‌ی لاو و خوێن گه‌رم و
به‌توانا. پێویسته كۆڕسی ڕاهێنانی به‌رده‌وام له
ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ ئه‌و كادرانه (له پیاو و
ژنان) ڕێك بخه‌ن و له هه‌موو كۆنگره‌یه‌كیشدا ڕێگه‌ی
هاتنه پێشیان بۆ خۆش بكه‌ن. پێویسته كۆمیته‌ی
سه‌ركردایه‌تی هه‌رده‌م له نوێ بوونه‌وه‌دا بێ و
به‌لانی كه‌مه‌وه چاره‌گێك وه‌یان سێیه‌كی ئه‌ندامانی
لاوی (ژن و پیاوی) خوارووی چل ساڵیه‌وه بێ. پێویسته
ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌پاڵێون
ته‌مه‌نیان له ٦٢ ساڵ تێ نه‌په‌ڕیبێ، چونكه له
كۆتایی مه‌ودای پۆست هه‌ڵگرتنیان (بۆ نموونه ۳ تا ٤
ساڵ) ته‌مه‌نیان له هی خانه‌نیشینی تێ ده‌په‌ڕێ.
هاوكات، پێویسته ئه‌وانه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێن
بكرێنه ئه‌ندامی مه‌جلیسێكی تازه‌ئیجاد، وه‌ك
ده‌سته‌ی (پیاوماقوڵان، براگه‌وران، ڕاوێژكاران) بۆ
ئه‌وه‌ی كاری حیزبی شیاویان پێ بسپێردرێت و سوود له
ئه‌زموونیان وه‌ربگیرێت.
دووه‌م: گرفتی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات
له هه‌موو حیزبه كوردستانیه‌كاندا، هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریعی و ته‌نفیزی له پۆستی سه‌رۆكی
حیزب‌دا كۆبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا ڕێخۆشكه‌ر
بووه بۆ دامه‌زرانی سیسته‌می "موڕشیدی ئه‌علا" و
"سه‌ركرده‌ی ئه‌زه‌لیی و بێ هاوتا" له‌ناو حیزب‌دا،
به‌ڵكو بۆ داهێنانی حوكمی تاكڕه‌وی بێ مونازیعیش له
ناو ئیداره‌ی حوكمڕانیدا. به هه‌مان شێوه ڕێخۆشكه‌ر
بووه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی خورده تاكڕه‌و و پێكه‌وه
به‌ستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداره‌كان و به‌رده‌وامكردنی
گه‌نده‌ڵیی و حوكمی مه‌ركه‌زی.
پێویسته له ده‌ستووری یه‌كێتیدا چاوێكی دووربینانه
و جیددی به پۆستی سكرتێری گشتیدا بخشێندرێته‌وه. به
مانا حه‌رفیه‌كه‌ی، پۆستی سكرتێری گشتی وه‌ك كارگێڕی
حیزب وایه و ته‌نیا بۆ ئیداره‌ی كاری ڕۆژانه و
ڕێوڕه‌سم و ڕۆتینی ناو حیزب ته‌رخان كراوه. سكرتێری
گشتی ناكاته سه‌رۆكی حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌كانی زۆر
دیاری كراون. به‌ڵام له ناو یه‌كێتی دا، سكرتێری گشتی
مانای موڕشید و تاكه بڕیارده‌ر و ئه‌مین سه‌ندوق و
چه‌قی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه. بۆیه‌ش مه‌سئولیه‌تی
هه‌موو قه‌یران و گرفتێكی ڕێكخراوه‌كه له ئه‌ستۆی
سكرتێره و خۆیشی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له گرفت و له
چاره‌كان. واته هه‌تا ئه‌ویان به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه
له سه‌ر لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می یه‌كێتی دا مابێ، ئه‌وا
ژیانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه و مسۆگه‌ر كردنی
میسداقیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆنگره‌ی داهاتوو و
وه‌ده‌ست هێنانی شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری بۆ
سه‌ركرده‌كانی دواڕۆژ له ئه‌ستۆی ئه‌ودا ده‌بێ.
پێویسته هه‌ر له ئێستاوه بیر له قۆناخی دوای
سكرتێری گشتی ئێستای یه‌كێتی بكرێته‌وه و مه‌سه‌له‌ی
پێشڕه‌وێتی یه‌كێتی له كۆنگره‌ی داهاتوودا یه‌ك لایی
بكرێته‌وه. پێویسته ڕۆڵی سكرتێری گشتی له
بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕدرێ وه‌یان هه‌ر بسڕێته‌وه (له‌غو
بكرێته‌وه) هه‌تاوه‌كو كه‌ڵتووری "چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی
بێ هاوتا" له بنه‌ڕه‌ته‌وه له یه‌كێتیدا نه‌مێنێ.
له‌جیاتیان، ده‌سه‌لاتی سه‌رۆك به‌سه‌ر چه‌ند پۆستێكی
سیادی تر دابه‌ش بكرێ. هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته
پێویسته‌كان له ده‌ستی سه‌رۆك دا بێ و باقیه‌كه‌ی به
سه‌رجێگری سه‌رۆك و سه‌رۆكی ئیداره و كارگێڕ و
سه‌رۆكی كوتله‌ی په‌رله‌مان و خه‌زنه‌دار و هی تر
دابه‌ش بكرێ. وه میكانیزمێكی نوێی شه‌فاف و عادیلانه
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پۆسته سیادیانه دیاری بكرێت،
به جۆرێك كه كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كان و
كێشه هه‌ستیاره‌كانی تری وه‌ك هی بنه‌ماڵه‌چیه‌تی و
خزمایه‌تی و بۆماوه‌ییه‌تی له بنه‌ڕه‌ته‌و چاره‌سه‌ر
بكرێت. خۆ ده‌بێ مه‌ودای خزمه‌ت كردن له پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی حیزب دیاری بكرێ و له دوو ده‌وره‌ی
ئینتیخابی (هه‌شت ساڵ) تێپه‌ڕ نه‌بێ، وه له دوای
ئه‌و ماوه‌یه به هیچ پاساوێك سه‌رۆكه‌كه مافی خۆ
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێ نه‌درێ.
سێیه‌م: گرفتی میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌ت
هه‌ڵبه‌ت، سه‌رچاوه‌ی میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌ت بۆ
سه‌ركردایه‌تی هه‌موو رێكخراوێك له كۆنگره‌كه‌یدا
هه‌ڵده‌قوڵێ، و له شه‌فافیه‌ت و ئازادی ده‌بڕین و
ده‌نگدان و لێپرسینه‌وه په‌یدا ده‌بێت. به‌ڵام له
كه‌ڵتووری سیاسی كوردیدا، كۆنگره شانۆیه‌كه بۆ
چه‌پڵه لێدان ۆ هه‌ڵگوتن به شان و باڵی سه‌رۆكی بێ
هاوتا و بۆ ئه‌نجامدانی پلان و نه‌خشه
پێشوه‌خته‌كه‌ی. كۆنگره له كات و سات و
هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ سه‌رۆك ئه‌نجام ده‌درێ،
یاریكه‌ره ئه‌نجامده‌ره‌كانیش له لایه‌ن خودی
سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، و سه‌ركرده به‌ناو
هه‌ڵبژێردراوه‌كانیش هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه خودی سه‌رۆك
ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رچوونیان ده‌رده‌بڕێ. بۆیه،
هیچ كام له ڕێوڕه‌سم و ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره و
ده‌سته‌ی سه‌ركرده هه‌ڵبژارداوه‌كان میسداقیه‌ت و
شه‌رعیه‌تی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ خۆیاندا
هه‌ڵناگرن. جا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه كه‌وا
كۆنگره‌كانی حیزبه كوردیه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان
ناوه‌رۆك و قودسیه‌ت و هه‌یبه‌تی ڕێكخراوه‌ییان پێ
نه‌ماوه.
دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی یه‌كێتی،
ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه چاوه‌ڕێی به‌ستنی كۆنگره
بوون به‌و ئومێده‌ی كه‌وا چاره‌نوسی ڕێكخراوه‌كه‌ی
تێدا حه‌سم بكه‌ن. به‌ڵام له جیاتی كۆنگره، پلینیۆم
به‌سترا. ئه‌وه‌یشیان هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه بووه
فه‌وزا و به بێ ئه‌نجام فه‌شه‌لی هێنا. له كورتی،
به‌بێ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی و ده‌ستكاری په‌یڕه‌و
و پڕۆگرامی ناوه‌خۆ و تاوتوێ كردنی ئازادانه‌ی هیچ
جۆره بابه‌تێكی گرنگ، بڕێندرایه‌وه. دیاره كه
كه‌مپه‌ینه بێداده‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان و
فه‌شه‌لی پلینیۆم برینی یه‌كێتی قوڵتر كرد و درێژه‌ی
به قه‌یرانه‌كانی دا و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌شی بێ
ئومێد كرد. ئێستا ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه له كۆنگره‌ی داهاتوودا
موعجیزه بخوڵقێنن و چاره‌رنوسی ڕێكخراوه‌كه
وه‌رچه‌رخێنن. به‌لای زۆریانه‌وه كۆنگره‌ی داهاتوو
دوا فرسه‌ته و خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان
ئه‌گه‌ری فه‌وتان و چانسی ژیانه‌وه‌ی یه‌كێتی.
كۆنگره
له سی‌ودوو ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، یه‌كێتی ته‌نیا دوو
كۆنگره‌ی به‌ستووه، و دووه‌مه‌كه‌یان كه له
بارودۆخێكی ئاسایی‌دا گیراوه و وه‌ك هه‌موو
كۆبوونه‌وه گشتیه‌كانی پێشتری به شانۆگه‌ری ئه‌نجام
دراوه. سه‌ركرده‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌جیندا
پێشوه‌خته‌كانیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌ته‌كانیان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئالقه
موته‌كه‌تیله‌كانیان به‌كاریان هێناوه. ده‌ستوور و
په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ڕێكخراوه‌كه، كه هه‌ر به
قه‌له‌می خودی سه‌ركرده‌كان نووسراون، به ده‌گمه‌ن
له كۆنگره‌دا په‌یڕه‌وی كراون، به‌وه‌ش كه‌شی
ئه‌ناركی زاڵ كراوه. ئه‌و پێشێل كردنه به ڕێكه‌وت و
له ئه‌نجامی نه‌زانین و سه‌هوكردن نه‌بووه، به‌ڵكو
به مه‌به‌ستی پیاده كردنی ویسته‌كانی خودی سكرتێری
گشتی و سه‌كرده بڕیارده‌ره‌كان بووه. بۆیه، هیچ
كۆنگره و پلینیۆم و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی یه‌كێتی
(وه‌ك هی حیزبه‌كانی تر) میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌تی
سیاسی و قانونی نه‌بووه و له مانا دیموكراسیه
ئازاده‌كه‌ی به‌تاڵ كراوه‌ته‌وه. به هه‌مان
پێوانه‌ش، متمانه‌ی ئه‌ندام و دۆست و جه‌ماوه‌ر و
میلله‌ت و بیگانه‌كانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌گه‌ر
یه‌كێتی بیه‌وێ له ڕۆخی فه‌وتان دووركه‌وێته‌وه و
ڕێگه‌ی ژیانه‌وه بگرێته به‌ر، پێویسته له
كۆنگره‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاوی میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌ت
بهاوێ. دیاره كادرانی یه‌كێتی خه‌ریكن خۆیان بۆ
كۆنگره ئاماده ده‌كه‌ن. به‌ڵام له ڕاستیدا
ئاماده‌كاریه‌كان بێ ته‌نسیق و به‌رنامه‌ن، چونكه
له سكرتێری گشتی به‌ولاوه، كه‌سی تر زانیاری
سه‌باره‌ت به كات و سات و شوێن و هه‌لومه‌رجی
كۆنگره‌وه نیه. بڕیاری كۆنگره به ویستی ئه‌وه، و
سه‌ركرده و كادرانیش به مه‌جبووری چاویان بڕیوه‌ته
ئیشاره‌ته غامیزه‌كانی سكرتێر به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ریان
لێ ده‌ربچێ.
ده‌رسی مێژوو
پێویسته سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌رسی مێژوو له
ئه‌زموونی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر هه‌ڵێنجن. پێویسته
له هه‌ڵه و ڕه‌فتاره شێواوه‌كانی پێشوویان عیبڕه‌ت
وه‌ربگرن و هه‌وڵده‌ن متمانه‌ی ئه‌ندام و
جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكڕنه‌وه، و بڕوانامه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ركرده هه‌ڵبژاردراوه‌كان په‌یدا
بكه‌ن.
١- كۆنگره‌ی بێ موفاجه‌ئه
پێویسته له‌مه‌ودوا هه‌موو كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتی له
كات و ساتی دیاریكراویدا (ساڵانه وه‌یان
هه‌ردووساڵه‌ی جارێك) ببه‌سترێ به بێ ئه‌وه‌ی به هیچ
جۆره پاساوێك دوابخرێ. بۆ كۆنگره‌ی داهاتوو، پێویسته
ئه‌جیندا و پڕۆگرامی ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كان و ڕێنمایی
په‌یڕه‌وی كردنیان پێشوه‌خت بڵاو بكرێته‌وه و
ده‌قاوده‌قیش ئیلتیزامیان پێوه بكرێ. له كۆنگره‌كانی
پێشوودا، ئه‌جیندا و پڕۆگرامه‌كان له لایه‌ن سكرتێری
گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه بڕیاریان
له‌سه‌ر ده‌درا، و به گوێره‌ی ویست و ئیڕاده و
به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی سكرتێریش گۆڕانكاری
له‌ناكاویان به‌سه‌ردا ده‌هێنرا. ئه‌وانه ده‌بنه
مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و بێ دڵنیایی، هه‌تا ئه‌گه‌ر له
خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیشدا بكرێن.
٢- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره
ئه‌ندامانی كۆنگره كه له لایه‌ن كۆمیته‌كانه‌وه
هه‌ڵد‌ه‌بژێردرێن، په‌یامی ئه‌ندام و كۆمیته‌ی ناوچه
ئینتیخابیه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به كێشه چاره‌نوس
سازه‌كان به‌ره‌و كۆنگره هه‌ڵده‌گرن. بۆ هیچ
سه‌ركرده‌یه‌ك نیه ده‌ست له پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشیان
كردنی ئه‌و نوێنه‌رانه بدات وه‌یان ڕێگه‌ی به‌شدارێتی
كۆنگره‌یان لێ بگرێ. خۆ به گوێره‌ی ده‌ستوور، له
كۆنگره‌دا سه‌ركرده‌كان (به سكرتێری گشتیه‌وه)
ئیستیقاله له پۆسته‌كانیان ده‌ده‌ن و حاڵیان
ده‌بێته حاڵی هه‌ر ئه‌ندامێكی تری كۆنگره. له ساڵی
(٢٠٠٠)دا، به پاساوی جیاجیا چه‌ندین ئه‌ندامانی
هه‌ڵبژێردراو له كۆنگره دوورخرانه‌وه و چه‌ندین
ئه‌ندامانی هه‌ڵنه‌بژێردراو له‌سه‌ر كۆنگره فه‌رز
كران. ئه‌و ڕه‌فتاره ناقانونی و ناشه‌رعیانه نابێ
دووباره ببنه‌وه.
۳- سه‌رپه‌رشتیكه‌رانی كۆنگره
له كۆنگره‌كانی پێشتردا، سه‌ركرده‌كان سه‌په‌رشتی
ته‌واوی پڕۆسه‌ی كۆنگره‌كانیان ده‌كرد و جاری وا
هه‌بوو به فه‌رمانی سكرتێر ڕێگه‌یان له دیالۆگ و
لێپرسینه‌وه و ده‌نگدان و تاوتوێ كردنی بابه‌تی
چاره‌نوس ساز ده‌گرت. به گوێره‌ی ده‌ستوور، له ڕۆژی
یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، پێویسته سه‌ركرده‌كانی پێشوو و
ده‌ست له ئه‌رك و مه‌سئولیه‌ته‌كانیان هه‌ڵبگرن.
ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی تازه و تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتی
كردنی كۆنگره له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئازاده‌وه له
لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژێردرێن. بۆ پاراستنی بێ
لایه‌نێتیان، سه‌رپه‌رشتیكه‌ره‌كان مافی خۆ
پاڵێورانیان بۆ پۆستی سه‌ركردایه‌تی نابێ. هاوكات هیچ
سه‌كرده‌یه‌ك به سكرتێری گشتیه‌وه مافی ده‌ستنیشان
كردن و دابه‌زاندنی سه‌رپه‌رشتیكه‌رانی نابێ.
٤- خوتبه‌كانی ناو كۆنگره
پێویسته په‌یام و خوتبه‌ی سه‌ركرده‌كان و نوێنه‌رانی
ناوچه ئینتیخابیه‌كان و توێژه‌ره‌وه‌كانی
ڕێكخراوه‌كه بنوسرێنه‌وه و پێشتر له سه‌ر خه‌ڵك
دابه‌ش بكرێن، و له ناو كۆنگره‌دا كاتێكی زۆریان پێ
به فیڕۆ نه‌درێت. هاوكات، هه‌موو ئه‌ندامێك مافی
ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه خوتبه‌ی خۆی به هه‌مان شێوه‌ی
سه‌ركرده‌كان به نووسین بڵاو بكاته‌وه. پێویسته
لێژنه سه‌رپه‌رشتیكه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كه به كاری
ڕێك خستنی خوێندنه‌وه‌ی خوتبه هه‌ڵبژارده‌كان
هه‌ڵبستێ. پێوانه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوتبه‌كانیش له‌سه‌ر
بنه‌مای گرنگی و پێویستی و ته‌واوكه‌ریه‌تی
په‌یامه‌كان بێ. نابێ ماوه‌ی هیچ خوتبه‌یه‌ك له‌وی تر
درێژتر بێ و پێویسته ته‌ركیزی هه‌مووشیان له‌سه‌ر
ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كانیان بێ، به‌بێ دوپات كردنه‌وه.
هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك مافی ڕێگرتنی له خوتبه‌ی
ئه‌ندامان نابێ و هه‌موو ئه‌ندامێكیش مافی داواكردنی
خوتبه‌ی هه‌یه به گوێره‌ی پێوانه‌ی دیاریكراو و
شه‌فاف.
٥- ده‌نگدان نه‌ك چه‌پڵه‌ڕێزان
میكانیزمی ده‌نگدان و عه‌داله‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان
هه‌ستیارترین و گرنگترین پڕۆسه‌ن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی
میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌ت. ده‌بێ ده‌نگدان به نهێنی
ئازاد بێ و سندوقی ده‌نگه‌كان له‌به‌ر چاوی لێژنه‌ی
سه‌رپه‌رشتیكه‌ر و نوێنه‌ری ئه‌ندامه پاڵێوراوه‌كان
لانه‌چێ. له كۆنگره‌ی ڕابوردوودا، سكرتێری گشتی و
جێگره‌كانی و ئه‌ندامه زه‌قه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی
به بێ ده‌نگدانی شه‌رعی و به چه‌پڵه‌ڕێزانێكی
نادیموكراسیانه بۆ پۆسته‌كانیان ته‌زكیه كران. كه‌س
شكی له توانا و شه‌عبیه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ركرده
بڕیارده‌رانه نه‌بوو، بۆیه‌ش ئه‌و جۆره ته‌زكیه
كردنه له بنه‌ڕه‌تدا پێویست نه‌بوو. كه‌چی ئه‌و
ڕووداوه له‌بیر نه‌كراوه و هێشتا ناڕه‌زایی كادیرانی
یه‌كێتی له‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌ركرده‌كان
دانه‌مركاوه‌ته‌وه. خۆ ئه‌وانه‌ی كه به ده‌نگدانیش
هه‌ڵبژێردران میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌تیان لێ
كێشرایه‌وه چونكه سكرتێری گشتی سندوقی ده‌نگه‌كانی
له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك لابرد و بردیه ماڵه‌وه.
٦- میدیای ئازاد
میدیای ئازاد بریتیه له بینایی و گوێی میلله‌ت. بێ
گومان، له سه‌رده‌می دیموكراسیه‌ت و شارستانیه‌تدا،
كۆنگره‌ی حیزبی جه‌ماوه‌ری پانوبه‌رین و ده‌سه‌لاتدار
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێم
هه‌یه، بۆیه‌ش خه‌ڵكی كوردستان به ئیهتیمامه‌وه به
دوای پڕۆسه‌ی كۆنگره ده‌كه‌ون و حه‌ز به ئاگادار
بوونی پڕۆژه‌كان و گۆڕانكاریه‌كان و به‌ڵێنه‌كان و
تاوتوێ كردنی مانیفه‌ستۆ و بڕیاره چاره‌نووس
سازه‌كانی كۆنگره ده‌كه‌ن. پێویسته میدیای ئازاد و
بێ لایه‌ن به‌رده‌وام چاو‌دێر بێ و ڕێپۆڕتاژ له
ناوه‌وه‌ی كۆنگره‌وه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی
پڕۆسه‌كه پێشكه‌ش به دونیای ده‌ره‌كی بكات. شایانی
باسه كه‌وا میدیا و ڕۆژنامه زمانحاڵه‌كانی حیزب
ئیمڕۆ نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئه‌وانه‌ی ڕژێمی ڕابوردوو
بوونه‌ته زوڕنای پێشڕه‌وی میهره‌بان، به‌ڵكو
هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
بوونه‌ته خاوه‌نی مینبه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان. دیاره
كه میكانیزمی پاره په‌یدا كردن بۆ ته‌مویلی
مینبه‌ره‌كان هه‌مه‌جۆرن، هه‌یانه له سه‌ر حیسابی
بودجه‌ی حیزب و حكومه‌تن و هه‌ندێكیشیان له
سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كیه‌وه په‌یدا ده‌كرێن و بێ گومان
ده‌بنه هۆی په‌یدا بوونی دژه‌به‌رژه‌وه‌ندی. پێویسته
ئه‌و ئۆڕگان و مینبه‌رانه له ژێر ده‌ستی
سه‌ركرده‌كان بێنه ده‌ره‌وه و چیتر پاره‌ی حیزب و
حكومه‌تیان لێ خه‌سار نه‌كرێ.
٧- چاودێری بێ لایه‌ن
كه‌شی كۆنگره به ململانێی بیروبۆچوون و فه‌لسه‌فه و
موناوه‌ره‌ی سیاسیه‌كان مه‌شحون ده‌بێت. به‌شداری
كردنی پسپۆڕ و چاودێرانی بێ لایه‌نی كوردی و غه‌یره
كوردی باشترین شایه‌تحاڵن بۆ پاراستنی ناوبانگ و مۆر
كردنی شه‌هاده‌ی میسداقیه‌تی كۆنگره و شه‌رعیه‌تی
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كان. بڕوانامه‌ی ئه‌وان
سه‌ركرده هه‌ڵبژاردراوه‌كان له گله‌یی و تاوانبار
كردنی دواڕۆژ ده‌پارێزێت. دیاره كه یه‌كێتی حه‌ز
ده‌كات خۆی به پارتێكی سۆشیال دیموكرات له قه‌له‌م
بدات، به‌ڵام له ڕاستیدا یه‌كێتی نه سۆشیاله و نه
دیموكراته و هێشتا ئه‌و جۆره پایه‌ی میسداقیه‌ت و
دیموكراسیه‌ته‌ی داگیر نه‌كردوه هه‌تاوه‌كو به
ئه‌ندامێكی سۆشیالدیموكراتی نێو ده‌وڵه‌تی پایه‌دار
له قه‌له‌م بدرێ. بۆیه وه‌ك ده‌سپێكێك، پێویسته
یه‌كێتی به ده‌یان چاودێری بیانی له كۆمه‌ڵگای
سۆشیالدیموكراتی نێوده‌وڵه‌تی بانگ بكاته كۆنگره و
شه‌هاده‌تی شایه‌دی بێ لایه‌ن مسۆگه‌ر بكات.
٨- ڕۆڵی سكرتێری گشتی
سكرتێری گشتی به سروشت و به پۆست و به مێژوو،
قورسایی و هه‌یبه‌ت و شه‌خسیه‌تێكی زاڵی هه‌یه. به‌و
حوكمانه و به حوكمی ئه‌زموون و هونه‌ری موڕاوه‌غه‌ی،
كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاسه‌نگ بوونی پارسه‌نگی
كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت سكرتێر له كۆنگره‌دا
ده‌بێته‌وه ئه‌ندامێكی ئاسایی، وه وه‌ك هه‌ر
ئه‌ندامێكی تریش مافی به‌شداربوونی له
كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌دا هه‌یه. به‌ڵام بۆ خاتری
مسۆگه‌ر كردنی ئازادی ده‌ربڕین و متمانه‌ی ئه‌ندامان و
سه‌رخستنی كۆبوونه‌وه‌كان، پێویسته له كۆنگره‌ی
داهاتوودا سكرتێر به گوێره‌ی توانا له لێدوان و
گفتوگۆكاندا نیمچه دووره‌په‌رێز بێ وه‌یان ڕۆڵی
براگه‌وره‌یه‌كی پارسه‌نگپارێز ببینێ نه‌وه‌ك
لایه‌نگیرێكی ئه‌جێنداشێوێن.
۹- لیسته‌بازی و سزای گه‌نده‌ڵیی
ده‌مێكه یه‌كێتی له ده‌رد و په‌تای ته‌كه‌تولبازیدا
ده‌ناڵێنێ. له‌و دواییه‌دا ململانێی ته‌كه‌توله‌كان
گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه بۆنی براكوژی لێ ده‌هات و
ئاینده‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی خسته مه‌ترسیه‌وه. له‌وه
ده‌چێ كه پارسه‌نگی هێزه موته‌كه‌تیله‌كان ئێستا
گۆڕابن، به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه كه نه‌ماون و
له‌وانه‌یه به پێوانه و لیسته‌ی تازه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه. دیاره كه له هه‌موو
دیارده‌یه‌ك تێكده‌رتر و ئابڕوبه‌رتر و مه‌زنترین
وه‌سیله‌ی له‌ده‌ست دانی میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌كان بریتیه له دیارده‌ی ده‌نگ كڕین و
فرۆشتن. له كه‌ڵتوری یه‌كێتیدا شه‌ڕه به‌رتیل و
پێشبڕكێی ده‌نگ كڕین ده‌گاته ڕاده‌ی بازرگانی.
هه‌رله پاره‌ی كاش و نه‌وت و به‌نزین و كارتی
ته‌له‌فۆنه‌وه بگره تا ده‌گاته به‌شینه‌وه‌ی زه‌وی
و چه‌ك (ده‌مانچه) و واسته‌ی ته‌عین كردن و سوێندی
ته‌ڵاق و ده‌یان شێوه‌ی تر. خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ڕابوردوودا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پاره‌ی خۆیان و
بودجه‌ی به‌رده‌ستیان بۆ ده‌نگ كڕین به‌كار هێناوه.
بۆیه‌ش ئه‌ندامان ترسیان له‌وه نیشتوه كه ئه‌و
نه‌ریته له كۆنگره‌ی ئه‌وجاره‌شیان به‌رده‌وام
ده‌بێ. له كۆنگره‌ی داهاتوودا، نه‌ك ته‌نیا پێویسته
هه‌موو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی به‌رتیل و ده‌نگ كڕین
قه‌ده‌غه بكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌رتیلده‌ر و
به‌رتیلوه‌رگر سزای قانونی و حیزبی بدرێن. ده‌بێ ڕێگه
به هیچ مه‌سئولێكیش نه‌درێت كه پاره‌ی ڕێكخراوه‌كه
یان هی حكومه‌ت بخاته به‌رده‌ستی خه‌ڵكانێك كه له
پڕۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و ئیداره‌ی كۆنگره و
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار ده‌بن. پێویسته حیسابی
وورد بۆ هه‌موو داهات و خه‌رجیه‌كانی حیزب بكرێ و به
شه‌فافیانه بخرێنه به‌رده‌م كۆنگره بۆ لێكۆڵینه‌وه
و لێپێچینه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره و
چاودێرانی (ڕه‌قابه‌ی) دارایی و بگره میدیای
ئازادیشه‌وه.
دواپه‌یام
یه‌كێتی پێویستی به شۆرشێكی ته‌نزیمی و كه‌لتووری
هه‌یه كه له به‌ردی بناغه‌وه هه‌یكه‌لی
رێكخراوه‌كه دابرێژێته‌وه. به‌لام ئه‌و شۆرشه ده‌بێ
له ئاینده‌یه‌كی زوودا به‌رپا بكرێ، به‌رله‌وه‌ی كار
له كار بترازێ. خۆ ئه‌گه‌ر دوابخرێ ئه‌وا له
نقومبووندا به‌رده‌وام ده‌بێ. كۆنگره‌ی داهاتووی
یه‌كێتی دوا تاقی كردنه‌وه و دوا فرسه‌ته بۆ په‌یدا
كردنه‌وه‌ی میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌ت بۆ ڕێكخراوه‌كه و
سه‌ركرده هه‌ڵبژاردراوه‌كانی. به‌بێ ئه‌و میسداقیه‌ت
و شه‌رعیه‌ته، مه‌حاڵه یه‌كێتی ببێته‌وه ڕێكخراوێكی
تۆكمه و ڕێز لێ گیراو و ئه‌زه‌لی. مه‌سئولیه‌تی
وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و میسداقیه‌ت و شه‌رعیه‌ته‌ش له
ئه‌ستۆی سكرتێری گشتی دایه به پله‌ی یه‌كه‌م و له
هی مه‌كته‌بی سیاسی دایه به پله‌ی دووه‌م.
سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی به‌دیموكراسی كردنی یه‌كێتی نه‌ك
ته‌نیا ده‌بێته مایه‌ی ژیانه‌وه‌ی یه‌كێتی، به‌ڵكو
یه‌كێتی ده‌كاته پێشڕه‌وی به‌دیموكراسی كردنی
موئه‌سسه‌سه‌كانی هه‌رێم و به دیموكراسی كردنی
حیزبه‌كانی تری گۆڕه‌پان، وه دامه‌زارانی سیسته‌می
دیموكراتی ده‌ستووری له كوردستان، و پاراستنی
ده‌ستكه‌وته دێڕینه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كورد.
ئیمه‌یلی نووسه‌ر: prof.dlawer@gmail.com
وێبلۆگی نووسه‌ر: http://dlawer.blogspot.com
به كورتی: پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین پزیشك و
مامۆستایه له زانكۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی. پسپۆڕه
له بواری لۆبی نیوده‌وڵه‌تی و نووسه‌ره له‌و
بابه‌ته ستراتیژیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به
چاره‌نووسی كورده‌وه هه‌یه. دانه‌ری كێتبی (لۆبی
كردن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت)ه.
له هاوڵاتی وه‌ر
گیراوه
|