|
||||||
به‌رزو پیرۆز بێت یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. 32ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌م هه‌رێمه چاو به مۆله‌ق ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ له دایکێکی ترسا‌و ئه‌چو شاخ ژانه‌سه‌ر سه‌ری پێ پێچابوو نا ئومێد سه‌یری چه‌می ده‌کردوو ده‌ستی به زوڵفی ئاڵۆسکاوی چناردا ئه‌هێنا،خۆی له ناخه‌وه ئه‌سوتاو دڵنه‌وایی ڕێواسی ئه‌کرد خۆی له دڵه‌وه به کوڵ ئه‌گریاو هانی مێرگی ئه‌دا نازی نێرگز بکێشن و خه‌سڵه‌تی داربه‌ڕوو له یاد نه‌که‌ن. چاوی نیشتیمان پڕبوو له گله‌یی له ڕۆڵه‌کانی چۆن ئاوا به وه‌جاخکوێری به‌جێیان هێشت. له‌و کاته‌دا چه‌ند فه‌رهادو مه‌م و سیامه‌ندێ هاتن نێرگزیان به دیاری هێنا سه‌ری پێچراوی شاخیان کرده‌وه‌و بڕیاریاندا ئه‌گه‌ر ڕۆژگار له بێستونیش سه‌ختتر بێت ئه‌وان قوڵنگ هه‌ڵده‌گرن و مژده‌ی ئاو به گوێی مناڵانی لێو قڵیشاوی که‌رکوک و گه‌رمیاندا ده‌چرپێنن. ئه‌وان ڕۆڵه‌ی ته‌نگانه‌ی لێقه‌ومان بوون ئه‌وان گه‌نجێتیان توڕداو خه‌می نیشتمانیان دا به کۆڵدا ئه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانیان جێهێشت و په‌نجه‌یان بوه هاوڕێی په‌له‌پیتکه ، برسێتی و زیندان شه‌هید بوون و په‌تی سێداره بوه نزیکترین پێشهاتیان و له جامانه‌کانی سه‌ریان نزیکتر بوو لێیان ،ئه‌مانه ئه‌و عاشقه به ئه‌مه‌کانه‌ی نیشتمان بوون هه‌زاران مناڵیان به ناوه‌وه ناونرا وێنه‌یه‌کیان ئه‌گه‌ر ده‌ست بکه‌وتایه هه‌نده ده‌ستاو ده‌ستی ده‌کرد هێنده به‌دڵ ماچ ده‌کرا زۆر زۆر خێرا وه‌کو په‌شمه‌ک له‌سه‌ر لێوی کوڕان و کچانی ئه‌م نیشتمانه ئه‌توایه‌وه، به حه‌ق جێگای شانازی بوون خه‌ڵکی ئه‌م نیشتمانه له خۆڕا ئامێزیان بۆ نه‌کردنه‌وه خه‌ڵکی ئه‌م نیشتمانه له خۆڕا ڕێژنه‌ی ماچیان به‌سه‌ریاندا نه ئه‌باران ،ئه‌وان خۆیان پێشڕه‌وی قوربانی دان بوون ئه‌وان خۆیان پێشڕه‌وی شکاندنی به‌سته‌ڵه‌ک بوون ئه‌وان خۆیان یه‌که‌م ده‌سته‌ی کاروانی سه‌روه‌ران بوون. ئه‌وان هێنده به دڵ قوڵنگیان وه‌شان له ناو دڵی به‌ردا گه‌شتن به سه‌رچاوه‌ی کارێزی ئاو مناڵانی لێو قڵیشاو چاوی خۆزگه‌یان ڕۆشن بوو به‌ڵام سه‌د ئاخ نه‌گبه‌تی کورد ئه‌وان ئێستا له مێژوی خۆیان یاخی بوون ئه‌وان ئێستا به‌زه‌ییان به ڕابردوی خۆشیاندا نایه‌ته‌وه له سه‌رچاوه‌ی کارێزه‌وه هه‌ر یه‌ک جۆگه‌یه‌کی لادا هه‌ر خۆیانن ئه‌یخۆنه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ش که تێر ئه‌بن ئه‌یخه‌نه سه‌ر مه‌له گاکان و ئه‌وه‌ی به مناڵانی لێو قڵیشاو ده‌گات ته‌نها چڵکاوێکه و به که‌ڵکی خواردنه‌وه نایه‌ت. له خۆڕا نیه له‌جێی خۆشه‌ویستی جاران ئێستا دوعا‌و نزای دایکان ئێستا سکاڵامیوانه له ده‌رگاتان. گه‌ل هه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی جارانه ئه‌وه ئێوه‌ن کوڕه ئه‌مه‌کدارو دڵسۆزه‌کانی جاران نین، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت وه‌کو جاران میوانی پێڵوی چاو بن ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت وه‌کو جاران خۆشه‌ویست بن ده‌بێت بچنه‌وه ناو ڕۆحی جاران گوڵی ئاڕمه‌که‌ی یه‌کێتی بده‌نه‌وه له یه‌خه‌ی نیشتمان. ئه‌گه‌ر چی ماوه‌یه‌که هه‌ندێک هه‌نگاوی سست ڕوه‌و ئومێد هه‌ڵده‌نرێت و هه‌ست ده‌کرێت به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه به‌ڵام زۆر له‌وه لاوازتره که خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆڵه‌کانی جارانی خۆیانی چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت مێژویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری نه‌ده‌ن به‌ده‌م ڕه‌شه‌بای خۆپه‌رستیه‌وه ده‌ستی ته‌بایی به نیازی خزمه‌تکردنی گه‌ل و ووڵات بۆ یه‌کتری درێژ که‌ن ، ئه‌وه‌تا هه‌موومان ئه‌وه‌نده سڕ‌و نا ئومێدین له یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیه‌که‌ماندا له باتی گوڵ و خه‌نده بۆ یه‌کتر بنێرین له‌باتی باس له مێژوی پڕ له سه‌روه‌ری یه‌کێتی بکه‌ین به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ گله‌یی و گازنده بۆ یه‌کتری ده‌نێرین به داخه‌وه باس له مێژوی ناکۆکیه‌کان ده‌که‌ین . بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون له یادی 33 ساڵه‌ی یه‌کێتیدا به‌ده‌م ووتنه‌وه‌ی سروودی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی ئه‌مجاره‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌له‌که‌مان و تێکڕای ئه‌ندامانی دڵسۆزی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌که‌ین و هیوا خوازین یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له 33 هه‌مین ساڵی ته‌مه‌نیدا به‌سه‌ر هه‌موو گرژی و نا ته‌باییه‌کاندا زاڵ بێت و بتوانێت ناوماڵی یه‌کێتی ڕێکبخاته‌وه‌و پرۆسه‌ی چاکسازی بگه‌یه‌نێته ئامانج و خۆی گه‌نج و نوێ بکاته‌وه‌و مژده‌ی خزمه‌تگوزاری به نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی بدات و ببێته‌وه جێی ئومێدی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان(بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون)
|
||||||
|
.pukraboo.com ڕابوون pukraboo.com |